ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

بنكەی پۆلیسی‌ ڕزگاری‌ 12 تۆمەتباری دەستگیركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

بنكەی پۆلیسی ڕزگاری لە ناو شاری سلێمانیدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا 12 تۆمەتباری دەستگیركرد بە چەند تاوانێك.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پۆلیسی سلێمانی ئەو كەسانە بەم تۆمەتانە دەستگیركراون:

– تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی‌ ماددەی‌ 405/31
– سێ تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی‌ ماددەی‌ 2ی‌ موبایل
– تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی‌ ماددەی‌ 396
– تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی‌ ماددەی‌ 430
– تۆمەتبارێك دەستگیركراوە بەپێی‌ ماددەی‌ 289-298
– هەروەها تۆمەتبارەكانی‌ دیكەش بەپێی‌ چەند ماددەیەكی‌ دیكە لەیاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ دەستگیركراون.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا نوسراوە”لەئێستادا پەڕاوی‌ لێكۆڵینەوە بۆ سەرجەم تۆمەتبارەكان كراوەتەوە و لەئێستادا بەبریاری‌ بەرێز دادوەر راگیراون.”

کوردستان

سلێمانی.. هاووڵاتیان و شۆفێرانی شارباژێڕ ئاگاداردەكرێنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سلێمانی، دانیشتووانی شارباژێڕ لە داخستنی پردی شاخەسوور ئاگاداردەكاتەوە.

ئەندازیار (كارمەند ڕەحیم)، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی پردی شاخەسوور لە شارباژێڕ ڕایدەگەیەنێت، بەڕێوبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سلێمانی، شۆفێران و دانیشتووانی شارباژێڕ ئاگادار دەكاتەوە كە هەڵدەستێت بەنۆژەنكردنەوەی پردی شاخەسوور.

سەرپەرشتیاری پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی پردی شاخەسوور لە شارباژێڕ ڕاشیگەیاندووە، بۆ ئەو مەبەستەش لە ڕێكەوتی 20/10/2019 بۆ ماوەیەكی نادیار ڕێگاكە دادەخرێت بەڕووی شۆفێراندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نەتەوە یەكگرتووەكان: توركیا پابەندی ئاگربەست نەبووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی ڕایدەگەیەنێت، توركیا پابەند نەبووە بە ڕێككەوتنی ئاگربەستەوە لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

یانس لاركیە وتەبێژی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سەرەڕای ڕێككەوتنی ئاگربەست، توركیا بەردەوامە لە هێرشەكانی بۆ سەر ناوچەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە و بەو هۆیەشەوە ڕۆژانە سەدان كەس لە خەڵكی ئەو ناوچانە ئاوارە دەبن.

یانس لاركیە وتیشی: بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستیانكەوتووە، توركیا پابەند نەبووە بە ڕێككەوتنی ئاگربەستەوە لە ناوچەكە.

هاوكات، ئەندرێ‌ ماهیسیچ، وتەبێژی كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران، ڕایگەیاند:”تائێستاش زۆرێك لە ئاوارەكان لە ناوچەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە لەترسی شەڕوپێكدادانەكان ناوچەكانیان بەجێدەهێڵن و ڕوو لە عیراق دەكەن”، داواشی لە هەموو لایەنەكان كرد، ئاسایش و سەلامەتی مەدەنییەكان زامن بكەن.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەكگرتووەكان”نزیكەی 730 ئاوارە لە شەوی هەینیدا لە سنورەكانی سوریا- عیراق پەڕیونەتەوە، وێڕای نزیكەی 1600 ئاوارەی تری سوریا كە لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتبوونە عیراق”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

مەكگۆرك: پیلانەكەی ئەردۆغان بەشێك لە خاكی عیراقیش دەگرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێردەی تایبەتی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایدەگەیەنێت، پیلانەكەی ئەردۆغان بەشێك لە خاكی عیراقیش دەگرێتەوە.

برێت مەكگۆرك نێردەی تایبەتی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە جریوەیەكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوە كردووە، پێویستە بە وردی لە ڕێككەوتنەكەی ئەمریكا و توركیا بكۆڵنەوە، چونكە ئەو ڕووبەرەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا دیاریكردووە بۆ پێكهێنانی ناوچەی ئارام بە پێی ڕێككەوتنەكە درێژ دەبێتەوە بۆ ڕووباری فورات و خاكی عیراق.

برێت مەكگۆرك ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەواوی ئەو ناوچانەی باكووری سوریا كە شەڕی تێدایە كوردنشین و مەسیحی نشینن بۆیە بۆ دەستكەوتنی زانیاری دروست سەبارەت بە ڕێككەوتنەكە پێویستە گوێ لە وتەكانی ئەردۆغان بگیرێت و وتەكانی ترەمپ فەرامۆش بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان