ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

(خەڵك) هەڵوێستی فەڕمی پارتی لەسەر گەڕانەوەیان بۆ پارێزگەی كەركوك ئاشكرا دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

چەند ڕۆژێكە دەنگۆی گەڕانەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ پارێزگەی كەركوك لە ئارادایە و عەدنان كەركوكی ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستانیش سەرجەم ئەو هەواڵانەی ڕەتكردەوە و بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو هەواڵ و بابەتانەی لەسەر گەڕانەوەی پارتی بۆ كەركوك بڵاوكراونەتەوە سەرجەمیان دەنگۆن و ڕاست نین.

هەرچەندە پۆستی پارێزگاری كەركوكیش یەكێكە لە كێشە قەتیسەكانی نێوان یەكێتی و پارتی و هاوكات گرێكوێرەی چارەسەری كێشەكانی ئەو پارێزگەیەشە، بەڵام هیچ ڕوئیایەك بۆ دیاریكردنی كاندیدێك لە ئارادا نییە و ئەندامەكەی سەركردایەتی پارتیش ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، ئاگاداری ئەو بابەتە نییە.

پارتی دوای كشانەوەیان لە 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 لەو پارێزگایە، هێزەكانی حەشدی شەعبی دەستی بەسەر سەرجەم بنكە و بارەگاكانی ئەو حزبەدا گرت و تا ئێستاش بە سەربازگەی ناودەهێنن و نایانەوێ بگەڕێنەوە تا كشانەوەی ئەو هێزانە لە شارەكە.

کوردستان

سلێمانی.. هاووڵاتیان و شۆفێرانی شارباژێڕ ئاگاداردەكرێنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سلێمانی، دانیشتووانی شارباژێڕ لە داخستنی پردی شاخەسوور ئاگاداردەكاتەوە.

ئەندازیار (كارمەند ڕەحیم)، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی پردی شاخەسوور لە شارباژێڕ ڕایدەگەیەنێت، بەڕێوبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سلێمانی، شۆفێران و دانیشتووانی شارباژێڕ ئاگادار دەكاتەوە كە هەڵدەستێت بەنۆژەنكردنەوەی پردی شاخەسوور.

سەرپەرشتیاری پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی پردی شاخەسوور لە شارباژێڕ ڕاشیگەیاندووە، بۆ ئەو مەبەستەش لە ڕێكەوتی 20/10/2019 بۆ ماوەیەكی نادیار ڕێگاكە دادەخرێت بەڕووی شۆفێراندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نەتەوە یەكگرتووەكان: توركیا پابەندی ئاگربەست نەبووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی ڕایدەگەیەنێت، توركیا پابەند نەبووە بە ڕێككەوتنی ئاگربەستەوە لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

یانس لاركیە وتەبێژی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سەرەڕای ڕێككەوتنی ئاگربەست، توركیا بەردەوامە لە هێرشەكانی بۆ سەر ناوچەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە و بەو هۆیەشەوە ڕۆژانە سەدان كەس لە خەڵكی ئەو ناوچانە ئاوارە دەبن.

یانس لاركیە وتیشی: بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستیانكەوتووە، توركیا پابەند نەبووە بە ڕێككەوتنی ئاگربەستەوە لە ناوچەكە.

هاوكات، ئەندرێ‌ ماهیسیچ، وتەبێژی كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران، ڕایگەیاند:”تائێستاش زۆرێك لە ئاوارەكان لە ناوچەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە لەترسی شەڕوپێكدادانەكان ناوچەكانیان بەجێدەهێڵن و ڕوو لە عیراق دەكەن”، داواشی لە هەموو لایەنەكان كرد، ئاسایش و سەلامەتی مەدەنییەكان زامن بكەن.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەكگرتووەكان”نزیكەی 730 ئاوارە لە شەوی هەینیدا لە سنورەكانی سوریا- عیراق پەڕیونەتەوە، وێڕای نزیكەی 1600 ئاوارەی تری سوریا كە لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتبوونە عیراق”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

مەكگۆرك: پیلانەكەی ئەردۆغان بەشێك لە خاكی عیراقیش دەگرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێردەی تایبەتی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایدەگەیەنێت، پیلانەكەی ئەردۆغان بەشێك لە خاكی عیراقیش دەگرێتەوە.

برێت مەكگۆرك نێردەی تایبەتی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە جریوەیەكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوە كردووە، پێویستە بە وردی لە ڕێككەوتنەكەی ئەمریكا و توركیا بكۆڵنەوە، چونكە ئەو ڕووبەرەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا دیاریكردووە بۆ پێكهێنانی ناوچەی ئارام بە پێی ڕێككەوتنەكە درێژ دەبێتەوە بۆ ڕووباری فورات و خاكی عیراق.

برێت مەكگۆرك ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەواوی ئەو ناوچانەی باكووری سوریا كە شەڕی تێدایە كوردنشین و مەسیحی نشینن بۆیە بۆ دەستكەوتنی زانیاری دروست سەبارەت بە ڕێككەوتنەكە پێویستە گوێ لە وتەكانی ئەردۆغان بگیرێت و وتەكانی ترەمپ فەرامۆش بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان