ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەمڕۆ ڕێوڕەسمەكانی ساڵوەگەڕی كۆچی دوایی حەسەن زیرەك دەستپێدەكەن

خەڵك –بەشی هەواڵ

بڕیارە ئەمڕۆ چوار شەممە 26ی حوزەیرانی 2019 لەشاری سلێمانی و ناوچەكانی دیكە ڕێوڕەسمەكانی ساڵوەگەڕی كۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی كورد حەسەن زیرەك دەستپێبكات.

پەیامنێری (خەڵك) لە شاری سلێمانی ڕایگەیاند “لەشاری سلێمانی بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی لەباخچەی سەرای سلێمانی لەكاتژمێر 6:30ی ئێوارەدا یادی حەسەن زیرەك دەكاتەوە، كە تێیدا كتێبێكی هەزارو 200 لاپەڕەیی لەبارەی حەسەن زیرەكەوە بڵاودەكرێتەوە و دواتر چەند گوتارێك پێشكەش دەكرێن لەوانە گوتاری هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و كارێكی مۆسیقی نوێش لەبارەی زیرەكەوە نمایش دەكرێت، دواتریش گۆرانیبێژان (ئیحسان زیرەك، لوقمان سەلیم، جەلیل محمود) گۆرانی حەسەن زیرەك دەڵێنەوە.

لەلایەكی دیكەوە كۆمەڵەی هونەرە میلییەكان لەسەنتەری ڕۆشنبیری سەرا كاتژمێر 5 یادی حەسەن زیرەك دەكاتەوە، كە تێیدا گۆرانیبێژان (سیروان زیرەك، حوسێن خاڵدار و سیروان زیرەك) گۆرانییەكانی حەسەن زیرەك دەڵێنەوە.

جەزای ساز سەرۆكی كۆمەڵەی هونەرە میللییەكان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەموو ساڵێك یادی حەسەن زیرەك دەكەنەوە و ئەمساڵیش بەهەمانشێوە یادی ئەو هونەرمەندە گەورەیە بەرز ڕادەگرن.

باسی لەئەوەشكرد، ساڵانە لەسەر ئەركی خۆیان یادی حەسەن زیرەك دەكەنەوە و هیچ لایەنێك هاوكاری نەكردوون.

هاوكات عەبدوڵڵا جەمال سەگرمە موزیسیانی ناسراوی كورد كارێكی نوێی هونەری بۆ ساڵوەگەڕی كۆچی دوایی هونەرمەندی بەنێوبانگی كورد حەسەن زیرەك ئامادەكرد.

عەبدوڵڵا جەمال سەگرمە لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت “خۆشحاڵم كە بە هەموو لایەكتان ڕادەگەیەنم كە لە یادی ئەمساڵی هونەرمەندی نەمر و هەمیشەزیندوو حەسەن زیرەكدا، بە هاوكاری و خۆشەویستی (بابەكر دڕەیی، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری لە سلێمانی) و (د. هەڤاڵ پارێزگاری سلێمانی)، كارێكی نوێم بۆ دەنگی هونەرمەندی نەمر حەسەن زیرەك كردووە و سبەینێ لە یوتیوب دایدەنێم”.

ئاشكراشیكردووە “لە گۆرانییەكەدا، ئۆركسترایەكی گەورەی ژێدار یاوەری دەنگی حەسەن زیرەك (دەنگی ئۆریجیناڵی خۆی) دەكات كە كۆمەڵێك سۆلۆی ڤیۆلا دائامۆرێشی تێدایە”.

دەشڵێت “هیوادارم جێی ڕەزامەندی هەمووان بێت و یادی هونەر و هونەرمەندانی كورد بۆ هەمیشە بەرز ڕابگیرێت”.

ئەمڕۆ 26ی حوزەیران ساڵوەگەڕی كۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی كورد حەسەن زیرەكە و لەسەرانسەری كوردستان لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات ڕێوڕەسمی جۆراوجۆر سازدەكرێن.

حەسەن زیرەك هونەرمەندی گەورەی كورد لە ساڵی 1921 لە گوندی هەرمێلەی نێوان سەقز و بۆكان لە دایكبووە و لە 26ی حوزەیرانی 1972 لە بۆكان كۆچی دواییكردووە.

هونەمەند حەسەن زیرەك بە هەرە هونەرمەندە خاوەن بەهرە و ئەزموونەكان دادەندرێت و بووەتە قوتابخانەیەكی تایبەت بەخۆی.

 

کوردستان

شێركۆ جەودەت؛ كەس نازانێت حكومەت قەرزاری كێیە و چۆن قەرز دەداتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، بە پاساوی قەیرانی دارایی و نەهاتنی بودجە لە بەغداوە حكومەتی هەرێم پڕۆژە یاسای بودجەی ڕەوانەی پەرلەمان نەكردووە، دەشڵێت،”حكومەت شەفاف نیە كەس نازانێت حكومەت چەند قەرزارە چۆن دەیداتەوە “.

شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو و ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان بۆ میدیایی حزبەكەی ڕاگەیاند، لەكۆبونەوەی لیژنەی دارایی جەختمان كردەوە كە پێویستە حكومەت پڕۆژە یاسای بودجە بنێرێتە پەرلەمان كاتیەتی بۆ ئەوەی پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بكات.

ڕاشگەیاندووە، حكومەتی هەرێم بە پاساوی قەیرانی دارایی و نەهاتنی بودجە لەبەغدا پێنج ساڵە پڕۆژە یاسای بودجەی نەناردۆتەوە پەرلەمانی كوردستان، بۆیە داوا لەحكومەت دەكەین ئێستا كاتیەتی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020 بهێندرێتە پەرلەمانی كوردستان.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، تا ئێستا كەس نازانێت حكومەت چەند قەرزارە وەقەرزاری كێیە و قەرزەكان چۆن دەداتەوە ، چونكە حكومەت شەفاف نیە لەگەڵمان ئەمە جگە لە دە ملیار دۆلار قەرزی پاشەكەوتی موچەی فەرمانبەران كە لەسەری كەڵەكە بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بێگەرد تاڵەبانی؛ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە
جوتیاران ناچارمان نەكەن دەستبەرداری بڕیارەكەمان بین

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم لەسەر بڕیاری قەدەغەكردنی هاوردەی تەماتە ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، لە پێناو پاراستن و پێش خستنی بەروبوومی كشتوكاڵی ناوخۆیی بڕیارەكەماندا ، دەشڵێت،”هیوامان وایە جووتیاران زیادەڕۆیی نەكەن لە بەرزكردنەوەی نرخی بەرووبوومەكان و ناچارمان بكەن دەستبەرداری بڕیارەكەمان ببین”.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبوك ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ بڕیارماندا هاوردەكردنی تەماتە لە دەرەوە بۆ ناو هەرێم قەدەغە بێت، بڕیارەكە كاری پێدەكرێت تا ئەوكاتەی بازاری ناوخۆیی هەرێم پێویستی بە هاوردەكردنی بەرهەمی تەماتە دەبێت.

دەشڵێت،”بە هیواین ئەم بڕیارە هەمووان سوودمەند بكات، چونكە خوازیارین جووتیاران هان بدەین و قازانج بكەن، دەخوازین جووتیارانیش تا ئاستی پێویست سوود لە بڕیارەكەمان وەربگرن و زیادەڕۆیی نەكەن بەرزكردنەوەی نرخی بەرووبوومەكان و ناچارمان نەكەن لە پێناوی پاراستنی بەرژەوەندی بەكاربەران دەستبەرداری بڕیارەكەمان ببین”.

ڕاشیگەیاندووە، بە هەموو توانامانەوە لە هەوڵداین بۆ بەهاناوەچوونی جووتیاران، لەلایە سەرقاڵی هەڵسەنگاندنی بەگەڕخستنەوەی دوو كارگەی دۆشاوی تەماتەین لە هەڵەبجە و هەریر، لەلایەكی دیكەشەوە لەگەڵ چەند لایەنێكی ناوخۆیی و دەرەكی بۆ دامەزراندنی ژمارەیەك كارگەی لەقتونانی سەوزە و میوە و پەرەپێدانی پیشەسازی خۆراكی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فڕاكسیۆنی یەكێتی؛پڕۆژە یاسایەك بۆ خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ و پۆلیس و ئاسایش پێشكەش دەكات

خەڵك-ئارام سەردار
فڕاكسیۆنی یەكێتی لە پەڕلەمانی كوردستان پڕۆژە یاسایەك بۆ خانەنشینی هێزەكانی ناوخۆ و پۆلیس و ئاسایش پێشكەش دەكات، پەڕلەمانتارێكی ئەو حزبەش ڕایدەگەیەنێت، بەپێی پڕۆژەكە هێزە ئەمنیەكان بەمووچەیەكی باشتر خانەنشین دەكرێن.

زیاد جەبار، پەڕلەمانتاری یەكێتی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، یەكێك لە پڕۆژە یاساكانی پێشكەشمان كردووە، كە گرنگە بۆ ژیان و گوزەرانی خەڵك، ئەویش پڕۆژە یاسایەك بوو بۆ خانەنشینكردنی پۆلیس وئاسایش و هێزەكانی ناوخۆ.
دەشڵێت، “لەڕابردوودا ئەو هێزانە گەورەترین كێشەیان هەبوو لەو مووچەیەی وەریان دەگرت، كە خانەنشین دەبوون مووچەیەكی زۆر كەمتریان وەردەگرت، واتە جیاوازیەكی زۆر هەبوو لەنێوان مووچە لەكاتی ئەركدابوون لەگەڵ مووچەی خانەنشینی، كە وەریدەگرن و مووچەیەكی زۆر كەمبووە”.

بەوتەی زیاد جەبار، بەپێی پڕۆژەكە شایستە بێت بە ژیانی پۆلیس و ئاسایش، هەوڵدراوە بەیاسا ڕێكبخرێت، كە ئەو مووچەیەی وەری دەگرن، تەمەنیش لەبەرچاو بگیرێت لەگەڵ ساڵانی خزمەت، كەمترین مووچە و كەمترین خزمەت لەپڕۆژەكە وادانراوە لەمووچەی ئێستایان زیاتر دەبێت، كە خانەنشین دەبن، بەڵام پێویستە لەگەڵ حكومەت ڕاوێژبكرێت لەسەر پڕۆژەكە.

بەپێی پڕۆژە یاسایەكە ئەگەر پۆلیسێك یان ئاسایشێك، كە تەمەنی ٤۰ساڵ بێت و ۱٥ساڵ خزمەتی هەبوایە بەنزیكەی ٤٥۰ بۆ ٥۰۰ هەزار دینار خانەنشین دەكرێت، لەكاتێكدا ئێستا و لەڕابردووش ئاسایشێك كە یەك ملیۆن دینار مووچەكەیەتی، دوای ۱٤ بۆ ۱٥ ساڵ خزمەت تەنها بە ۲۲۰ هەزار خانەنشین دەكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان