ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

مەسرور بارزانی و شاندێكی یەكێتی ژوورە بازرگانیەكانی ئەمریكا كۆبوونەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

مەسرور بارزانی راسپێردراوی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ شاندێكی یەكێتی ژوورە بازرگانییەكانی ئەمریكا بە سەرۆكایەتی ستیڤ لوتەس جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆبووەوە.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی نوسینگەی مەسرور بارزانی، ” سەردانی یەكێتی ژوورە بازرگانییەكانی ئەمریكا ئاماژەیەكی گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندی ئابوری نێوان هەرێم و ئەمریكایە و هەوڵی سەرەكی كابینەی داهاتوی هەرێمیش، ڕاكێشانی زیاتری وەبەرهێنی دەرەكی دەبێت بۆ هەرێمی كوردستان”.

 

لەمیانی كۆبوونەوەیاندا، مەسرور بارزانی ڕایگەیاندووە”بەرنامەو هەوڵی سەرەكی كابینەی داهاتوی هەرێم، ڕاكێشانی زیاتری وەبەرهێنی دەرەكی دەبێت بۆ هەرێمی كوردستان و كۆمپانیاكانی ئەمریكاش دەتوانن سوود لە دۆخی ئابوریی هەرێم وەرگرن.

بارزانی ئاماژەی بەوەشداوە” ئەمە سەرەتای هەنگاوی كردەیی كابینەی داهاتو دەبێت تا ئابوری كوردستان فرە سەرچاوە بێت و تەنیا پشت بە كەرتی نەوت نەبەستێت”.

هاوكات، سەرۆكی شاندەكە، وێڕای ئومێدی سەركەوتن بۆ مەسرور بارزانی لە سەرۆكایەتی كابینەی داهاتوی هەرێم، جەختیان لە سەر نیازی یەكێتی ژوورە بازرگانییەكانی ئەمریكا كرد لە هاندانی كۆمپانیاكانیان بۆ كاركردن و وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستاندا”.

ئابوری

لە سلێمانی سێ‌ شوێن داخران

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەبەر نەبونی مەرجەكانی تەندروستی و نەبونی مۆڵەت تەنها لە ماوەی یەك ڕۆژدا (۳) شوێن داخران.

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، لەبەر نەبونی مەرجەكانی تەندروستی و نەبونی مۆڵەتنامەی تەندروستی و هەبوونی مەوادی ماوە بەسەرچوو لەكاتی سەردانی تیمەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی بڕیار درا بە داخستنی سێ‌ شوێن لە سنوری گەڕەكەكانی سلێمانی شوێنەكان.

ئاشكراشی كردووە، نانەواخانەیەك لەگەڕەكی شۆڕش سەروو نەخۆشخانەی شۆڕش و نزیك مزگەوتی نزا داخراوە لەگەڵ ماركێتێك و نانەواخانەیەك لە گەڕەكی ئیبراهیم ئەحمەد لە نزیك مزگەوتی بەهەشت.

جەختیشی كردۆتەوە، كە ئەو شوێنانە ئاگاداركراونەتەوە تاكو مەرجە تەندروستیەكان جێبەجێ نەكەن شوێنەكەیان بۆناكرێتەوە .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سێ‌ مادەی بەشەخۆراك دابەشدەكرێت
لەسەر قەرەبووكردنەوەی بەشەخۆراكی فەوتاو ڕوونكردنەوە دەدرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەردەوامن لە دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاووڵاتیان بۆ مانگی ئایار و دەشڵێت: “بۆ مانگی حەوت-یش پسوڵەی وەرگرتنمان بۆ كراوە و چاوەڕێی هاتنی بەشەخۆراكی ئەو مانگەش دەكەین”.

شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە ئێستادا دابەشكردنی بەشەخۆراك لە ناو سلێمانی تەواو بووە، بەڵام دابەشكردن لە دەرەوەی شار دەستی پێكردووە و لە كۆتاییەكان نزیك بۆتەوە.

وتیشی، “لە ئێستادا هەرسێ بەشەخۆراكی زەیت و شەكر و برنجی مانگی پێنجی ئەمساڵ دابەشدەكرێت و ناوچەی شارەزوور تەواوبووە و دەستمان كردووە بە ئیدارەی ڕاپەڕین، ڕۆژانە دابەشكردنمان بۆ ئەو ناوچانە هەیە”.

ڕاشیگەیاند، بۆ مانگی شەش هیچ بەشەخۆراكێكی تێدا نیە و بۆ مانگی حەوت-یش پسوڵەمان لە بەغداوە بۆ كراوە و چاوەڕێی هاتنی بەشی سلێمانی دەكەین و هەر بە گەیشتنی ئەویش دابەشدەكرێت.

لە بارەی قەرەبووی خۆراكی فەوتاوی هاووڵاتیان بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا هیچ باسێك نیە و هیچ نووسراوێكمان بەدەست نەگەیشتووە، چاوەڕێ دەرچوونی ڕێنمایی دەكەین لە بەغداوە بێت بۆمان تا كاری لەسەر بكەین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ژووری بازرگانی سلێمانی هۆشداری لە گرانبوونی نرخی شتومەك دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەشێك لە بارە ترانزێتەكانی بازرگانان لە مەرزی باشماخ ڕادەگیرێن و ڕێگە نادرێت بێتە هەرێمی كوردستانەوە، دەشڵێت: “ئەگەر بەزووترین كێشەكە چارەسەر نەكرێت زیانی گەورە بەكەرتی ئابووری هەرێمی كوردستان دەكەوێت”.

ئەمڕۆ ١٧ی تەمموزی ٢٠١٩، ژمارەیەك لە بازرگانانی شاری سلێمانی بە مەبەستی چارەسەر كردنی كێشە و گرفتەكانیان سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان كرد و لەگەڵ سیروان محەمەد، سەرۆكی ژوورەكە كۆبوونەوە.

ئەو بازرگانانە ئاماژەیان بۆ ئەوەكردووە، زیاتر لە ١٥٠ بارهەڵگر لەبەرئەوەی لەدیوی ئێرانی مەرزی باشماخەوە وەسڵی ٥٠ دۆلاریان بۆ نەكراوە ڕاگیراون و ڕێگە نادرێت بێتە هەرێمی كوردستانەوە.

سیروان محەمەد، سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، بازرگانان نیگەران لەوەی، كە بارەكانیان بە بیانوی نەبڕینی وەسڵی ٥٠ دۆلاری لە دیوی ئێرانەوە ڕێگری لێ دەكرێت، كە ئەمە مەترسیەكی گەورەیە بۆ سەر دەروازە سنووریەكانی هەرێمی كوردستان.

وتیشی، “ئەگەر ئەم كێشەیە بەردەوام بێت، بازرگانان ناچارن ڕێگای بازرگانی بگۆڕن و لە مەرزەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراقەوە كاڵاكانیان هاوردە بكەن”.

ڕاشیگەیاندووە، داوام لە وەزیری دارای و ئابوری حكومەتی هەرێم و پارێزگاری سلێمانی ئەوەیە بێنە سەرخەت و كێشەكە چارەسەر بكەن تا بازرگانان تووشی زەرەر و زیانی زیاتر نەبن، چونكە ئەگەر بە زووترین كێشەكە چارەسەر نەكرێت زیانی گەورە بە كەرتی ئابووری هەرێمی كوردستان دەكەوێت كاڵا و شتومەك لەسەر هاووڵاتیان گران دەبێت و بازرگانان ناچار دەبن ڕێرەوی كاری بازرگانی بگۆڕن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان