ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ی.سلایدەر

پێدانی ڤیزە بە حاجییانی هەرێم و عیراق دەستیپێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەستەی حەج و عومرەی عیراق، دەستكردن بە پێدانی ڤیزە بۆ ئەوانەی ناویان لە تیر و پشكی وەرزی حەجی ئەمساڵدا دەرچووە ڕادەگەیەنێت، لە هەرێمی كوردستانیش پاسپۆرتەكان وەرگیراون، تا ڕەوانەی بەغدا بكرێن و ڤیزەیان بۆ وەربگیرێت.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، حەسەن فەهد كینانی، وتەبێژی دەستەی حەج و عومرەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “باڵێوزخانەی شانشینی عەرەبی سعودیە لە بەغدا، لەمڕۆدا دەستیكرد بە پێدانی ڤیزەی چوونە نێو وڵاتەكەی بەو هاووڵاتییە عیراقیانەی، كە براوەبوون لە وەرزی حەجی ئەمساڵ”.

بە وتەی كینانی، “دەستەكەیان هەر زۆر زوو، تەواوی ئامادەكارییە لۆجستی و ئیدارییەكانی بۆ تەواوكردنی پێداویستی حاجیان تەواوكرد و لیژنەیەكی پسپۆڕیشی بۆ دەركردنی ڤیزەی حەج پێكهێنا، تا ئاسانكاری بۆ حاجیانی عیراق بكرێت بۆ چوونەناوەوەی عیراقییەكان بۆ شانشینی عەرەبی سعودیە”.

هەر لەو بارەیەوە، كاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هەموو ئەوانەی لە تیروپشكی حەجی ئەمساڵدا ناویان دەرچووە پاسپۆرتەكانیان وەرگیراوە، لەئێستاشدا چاوەڕوانی لیژنەیەك دەكەن تا لەبەڕێوەبەرایەتییەكە تەماشایان بكات.

بە وتەی كاروان ستونی، “لەمساڵدا پارسپۆرتەكان لە بەغدا ڤیزەیان لێدەدرێت، چونكە پێشتر ڕەوانەی ئەردەن دەكران، بەڵام لەمساڵدا لەڕێی كۆبوونەوەی دەستەی حەج و عەمرەی عیراق لەگەڵ باڵیۆزخانەی سعودیە لە بەغدا، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی لەمەودوا لە بری ئەردەن، پاسپۆرتی حاجیانی عیراق لە بەغداوە وەردەگیرێت”.

ستونی دەشڵێت: “هەموو پاسپۆرتی ئەوانەی براوەی تیر و پشكی ئەمساڵ بوون بۆ حەجكردن، گەیشتۆتە بەڕێوەبەرایەتییەكەیان و لەلایەن لیژنەیەك، كە لە هەرێم و دەستەی حەج و عومرەی بەغداوە پێكدەهێنرێت وردبینیان تێدا دەكرێت و پاشان بۆ مەبەستی وەرگرتنی ڤیزەی سعودیە، ڕەوانەی بەغدا دەكرێن”.

لە لێدوانێكی پێشتریشدا، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، كە لە دوای 10ی تەمموزەوە گەشتی حاجییان بەرەو سعودیە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج لەمساڵدا دەستپێدەكات.

پێشتر بۆ مەبەستی وەرگرتنی ڤیزەی چوونە وڵاتی شانشینی عەرەبی سعودیە، پاسپۆرتی ئەوانەی ناویان لە تیروپشكی حەج كردندا دەردەچوو ڕەوانەی ئەردەن دەكران، بەڵام لەمساڵدا لەدوای ڕێككەوتنی دەستەی حەج و عەمرەی عیراق لەگەڵ باڵیۆزخانەی سعودیە لە بەغدا، ڤیزەی شانشینی عەرەبی سعودیە لە دوای نزیكەی 30 ساڵ لە بەغداوە وەردەگیرێت.

عێراق

سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی: هیچ ئەندامێكمان نەچێتە نزیك گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی گشتیی دەستەی حەشدی شەعبی لە عیراق داوای لە هێزەكانی حەشد كرد بەهیچ جۆرێك نەچنە گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان.

فالح فەیاز سەرۆكی گشتیی دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، سەرجەم پێكهاتەكانی حەشد ئاگادار كراونەتەوە كە بەهیچ جۆرێك و لە ژێر هیچ ناوێكدا لە گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان نزیك نەبنەوە و لە ناوچەكانی دەوروبەریشیدا دەرنەكەون.

هاوكات، فالح فەیاز، هەڕەشەی سزای توند و لەسەركارلابردنی هەر ئەندامێكی حەشدی شەعبیشی كردووە كە لە ڕاسپاردەكان لابدەن و سەرپێچی بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وەزارەتی بەرگری عیراق لەسەر بۆردوومانكردنی ماڵی موقتەدا سەدر هاتە دەنگ

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی بەرگری عیراق ڕاگەیەنراوێكی لەسەر دەنگۆی بۆردوومانكردنی ماڵی موقتەدا سەدر سەرۆكی ڕەوتی سەدر لە ناوچەی حەنانەی شاری نەجەف بڵاوكردەوە.

وەزارەتی بەرگری عیراق لە ڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژەی بەوەداوە، فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی عیراق ئەو هەواڵانە ڕەتدەكاتەوە كە لە هەندێك لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراونەتەوە سەبارەت بە لێدوانێكی فەرماندەی بەرگری ئاسمانی عیراق تایبەت بە بۆردوومانی ناوچەی حەنانە لەلایەن فڕۆكەیەكی بێ‌ فڕۆكەوانەوە.

وەزارەتی بەرگری عیراق ئەوەشی خستووەتەڕوو، فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی هیچ لێدوانێكی لەوبارەیەوە بڵاونەكردووەتەوە و ئەو هەواڵانەی كە بڵاوكراونەتەوە هەڵبەستراون و لەوبارەیەوە وەزارەتی بەرگری ڕێكاریی یاسایی دژی هەموو ئەو كەس و لایەن و دەزگایانە دەگرێتەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

عەبدولڕەحمان مستەفا: وەرگرتنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك بۆ كورد ئەستەمە

خەڵك – بەشی هەواڵ

پارێزگاری پێشووتری كەركوك ڕایدەگەیەنێت، ئەستەمە جارێكی تر كورد لەكەركوك پۆستی پارێزگار وەربگرێتەوە.

عەبدولڕەحمان مستەفا پارێزگاری پێشووتری كەركوك كە ئێستا سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كوردستانییە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەناوچە جێناكۆكەكان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،:”ئەستەمە بارودۆخی كورد لە كەركوك وەك جارانی لیبێتەوە و ئەو پۆستانەی، كە لەدەستیداوە وەریبگرێتەوە”.

پارێزگاری پێشووتری كەركوك ئاماژەی بەوەشدا:”كورد بەیەك شێواز دەگەڕێتەوە بارودۆخی جارانی و دەسەڵاتەكانی بۆ دەگەڕێتەوە ئەویش بەڕێگای هەڵبژاردن، بەڵام لەئێستادا بەهۆی بارودۆخی عیراق وەك دەبینین هەڵبژاردن دواخراوە”.

سەبارەت بەو پرسەی، كە ئایا كورد لەهەڵبژاردن دەتوانێت زۆرینە بەدەستبهێنێت؟ عەبدولڕەحمان مستەفا ئەوەیخستەڕوو:”بەو یەك لیست و یەك دەنگییە ئەگەر كاری زیاتری بۆ بكەین ئەوە كورد لە كەركوك زۆرینەی كورسییەكان بەدەست دەهێنێت ئەوكاتەش پۆستەكان وەردەگرێتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان