ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەمیری داعش لە وڵاتێكی عەرەبی دەستگیركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی عەرەبی بە سەركردایەتی سعودیە، دەستگیركردنی ئەمیری ڕێكخراوی (داعش) لە یەمەن ڕادەگەیەنێت، كە بە (ئەبو ئوسامەی موهاجیر) ناسراوە.

توركی مالكی، وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، “هێزە تایبەتەكانی سعودیە و هێزە تایبەتەكانی یەمەن، ئۆپەراسیۆنێكی جۆری و سەركەوتوویان لەنێوخۆی یەمەندا ئەنجامدا، كە تێیدا توانرا ئەمیری ڕێككخراوی تیرۆریستی داعش لە یەمەن دەستگیر بكرێت، كە بە ئەبو ئوسامەی موهاجیر ناسراوە”.

بە وتەی بەرپرسەكەی هاوپەیمانی عەرەبی، “لەگەڵ ئەبو ئوسامەدا، بەرپرسی دارایی ڕێكخراوی داعش و ژمارەیەك لە ئەندامانی ڕێكخراوەكە دەستگیركران”.

مالیكی دەڵێت: “چاودێری بەردەوام بۆ یەكێك لە ماڵەكان، بوونی ئەمیری ڕێكخراوەكە و ئەندامەكانی ڕێكخراوەكە و 3 ژن و 3 منداڵی لەنێو ماڵێكدا سەلماند”.

جیهان

بوومەلەرزە شاری مەدینەی هەژاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
ناوەندی نیشتمانی بوومەلەرزە و گڕكانەكان لە دەستەی ڕووپێوی جیۆلۆجی سعودیە ڕایدەگەیەنێت، بوومەلەرزەیەك باكووری خۆرئاوای شاری مەدینەی منەوەرەی هەژاند.
بەپێی ڕاپۆرتی دەستەی ڕووپێوی جیۆلۆجی سعودیە، كە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاویكردۆتەوە، “ئەمڕۆ دوو شەممە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 2.18 پلە بەپێی پێوەری ڕێخەتر و بە قوڵی 5.4 كیلۆمەتر لە كاتژمێر 11دا باكووری خۆرئاوای شاری مەدینەی منەوەرەی هەژاند”.

لای خۆیەوە، تارق ئەبا ئەخەیل، وتەبێژی دەستەی ڕووپێوی جیۆلۆجی ڕایگەیاندووە، ناوەندی نیشتمانی بوومەلەرزە و گڕكانەكان لە سعودیە، ئەمڕۆ دوو شەممە، بوومەلەرزەیەكی لە باكووری خۆرئاوای مەدینەی منەوەرە تۆماركردووە، بوومەلەرزەكە لاواز بووە بەپێی پێوەری ڕێختەر و گوڕەكەی گەیشتۆتە 2.18 پلە بە قوڵی 5.4 كیلۆمەتر و لە كاتژمێر 11:35 ڕوویداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەشار ئەسەد: خەڵكی ئیدلب بە بارمتە گیراون

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆكی سووریا ڕایگەیاند تەواوی خاكی سووریا لە تیرۆرستان و گروپەكانی تیرۆرستی پاك دەكەنەوە.

بەشار ئەسەد لە میانەی كۆبوونەوەی لەگەڵ عەلی لاریجانی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند گروپە تیرۆرستییەكان خەڵكی شاری ئیدلبیان بە بارمتە گرتووە، وەك قەڵغانی مرۆیی بەكاریاندەهێنن.

بەشار وتیشی “دیمەشق ڕێگا نادات ئەو ڕەوشە بەردەوامی هەبێت، ڕێگا نادات خەڵك لە ژێر هەڕەشەدابن، دەبێت خاكی سووریا لە تیرۆرستەكان پاكبكرێتەوە”.

لای خۆیەوە لاریجانی پشتیوانی تارانی بۆ حكومەتی سووریا لە شەڕی تیرۆر دووپاتكردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پلانێكی ئەمریكی بۆ دابەشكردنی سوریا و گرێدانی بە هەرێمی كوردستانەوە ئاشكرا دەبێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

پسپۆڕان زانكۆكانی توركیا ئاشكرایانكرد، ئەمریكا پلانێكی بۆ دابەشكردنی عیراق بۆ سێ وڵات لەبەردەستدایە، كە یەكێكیان بە هاوكاری سعودیە دەبێت و بەشێكی دیكەیان دروستكردنی دەوڵەتێكە لەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكراتن لە سوریا.
ماڵپەری “عربی 21″ی قەتەری بڵاویكردەوە، ئیسماعیل حەقی سەرۆكی پێشووی دەستەی هەواڵگری توركیا بە “یەنی شاغ”ی ڕایگەیاندووە، ئەمریكا لە هەولێ‌ كۆكردنەوەی هەرێمی كوردستان و كوردەكان لە باكوری سوریا لەژێر پارێزگاری هەسەدەدایە و دروستكردنی هاوپەیمانیەتییەك.
وتیشی”ئەمریكا و ڕوسیا و وڵاتە ئەوروپییەكان نایانەوێت توركیا بەهێز بێت، هەمیشە لە هەوڵی ئەوەدان یارییەكی نوێ لە ناوچەكە دروست بكەن، ئەویش بەهۆی بوونی ناتۆ لە عیراقدا”.
ڕوونیشیكردەوە، ئەمریكا دەیەوێت سنوورەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و باكوری سوریا لاببات و عیراقیش بكات بە سێ بەشەوە.
ئاشكراشیكرد، سوننە و كوردەكانی عیراق پشتیوانی لە هەوڵەكانی ئەمریكا دەكەن، ئەویش بەهۆی ئەوەی مافەكانیان لە حكومەتی عیراق وەك پێویست وەرناگرن و بۆ هاندانی كورد و سونەكان و هاوكات بۆ ڕووبەڕووبونەوەی مەترسییەكانی ئێران، ئەمریكا لە هەوڵی پێكهێنانی هاوپەیمانیەتییەكی نوێدایە لەنێوان سعودیە و ئیسرائیل و كوردەكان و بەشێك لە سوننەكان.
بەپێی زانیارییەكانی ماڵپەرەكە، بەمەبەستی سەركەوتنی پلانەكەی ئەمریكا، سعودیە لە ساڵی ڕابردووەوە چەندین كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سوننەكان و پیاوانی ناوچەكە بەتایبەت بەرپرسانی پارێزگای ئەنبار ئەنجامداوە و هاوكات لە ئیماراتیش ئەو جۆرە كۆبوونەوانە ئەنجام دراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان