ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

بۆئەوەی جارێکی دیکە قاچت بۆن نەکات، ئەم ڕێگایانە بەکار بهێنە

خێزان

بۆئەوەی جارێکی دیکە قاچت بۆن نەکات، ئەم ڕێگایانە بەکار بهێنە و سوودی لێدەبینیت:

 

-کاتێک قاچت دەشۆیت بنی پێت پاکبکەرەوە و نینۆکەکانیشت بە ڕێکی و کورتی بکە.

 

-زۆر گرنگە پاش شۆردنی قاچ وشکی بکەیتەوە و بە تەڕی بەجێی نەهێڵیت.

 

-ناوە ناوە قاچت بکەرە دەفری ئاوەوە و کیسەی چای تێبکە، بۆ ماوەی ١٠ تا ١٥ خولەک.

 

-دەتوانیت سرکە بدەیت لە قاچەکانت و بۆنەکەی ناهێڵێت.

 

-کاتێک گۆراویەکانت دەشۆیت هەڵی بگێڕەوە و دیوی ناوەوەی بشۆ.

 

-لە نیو ماڵ بە پێی پەتی بگەڕێ، چونکە گۆررەوی میکرۆبی زۆر هەڵدەگرێت.

 

-لە کاتی پێویستدا سەردانی دکتۆر بکە و پشکنین بۆ قاچەکانت بکە.

 

-ناوە ناوە پێلاوەکانت بشۆ، دەتوانیت بیکەیتە جلشۆرەوە.

 

-کاتێک پێلاو لەپیێەکەیت گەر بۆ ڕۆژی دواتریش لە پێتکردەوە شەوەکەی ڕۆژنامەی تێدا دابنێ بۆ ئەوەی شێی نەمێنێت و وشک ببێتەوە.

 

ریکلام

ژیاندۆستی

6 کاری هەڵە کە خانمان بەحسابی خۆیان بۆ سەرنجڕاکێشانی پیاوان ئەنجامی دەدەن، بەڵام پێچەوانەکەی ڕاستە

خێزان

كۆمه‌ڵێك كار هه‌یه‌ كه‌ زۆرێك له‌ خانمان بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی پیاوانی پێ ڕابكێشن ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته‌:

 

-به‌شێك له‌ ژنان بۆ سه‌رنجڕاكێشانی پیاوان جلوبه‌رگی ڕوت له‌به‌رده‌كه‌ن، له‌ كاتێكدا به‌لای پیاوانه‌وه‌ شیكپۆشی و ئه‌ناقه‌ت گرنگه‌ نه‌ك ڕووتی.

 

 

-لاسایكردنه‌وه‌ی كچه‌ مۆدێله‌كان یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌ هه‌ڵه‌كان، پیاوان حه‌ز به‌ كچانی سروشتی ده‌كه‌ن، هه‌ر بۆیه‌ هه‌وڵبده‌ خۆت بیت.

 

 

-هه‌ندێك له‌ ژنان له‌ هه‌موو شتێكدا پشت به‌ پیاوه‌كانیان ده‌به‌ستن و خۆیان بێده‌سه‌ڵات نیشان ده‌ده‌ن، له‌ كاتێكدا گرنگه ژنان هه‌ندێك كات پشت به‌خۆشیان ببه‌ستن و ئه‌و جۆره‌ ژنانه‌ سه‌رنج ڕاكێشترن.

 

 

-به‌شێك له‌ ژنان به‌ ته‌واوه‌تی ژیانی تایبه‌تی خۆیان له‌ بیر ده‌كه‌ن و هه‌موو شتێك به‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌یانه‌وه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌، پێچه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره‌ خانمانه‌ به‌لای پیاوانه‌وه‌ سه‌رنج ڕاكێشترن كه‌ جاروبار بوارێك ده‌هێڵنه‌وه‌ بۆ ژیانی تایبه‌تی.

 

 

-به‌شێك له‌ خانمان له‌سه‌ر ئه‌و بۆچونه‌ن كه‌ پیاوان حه‌ز به‌ ژنی ئاقڵ ناكه‌ن، بۆیه‌ خۆیان بە نه‌زان نیشان ده‌ده‌ن، له‌ كاتێكدا ئه‌و پیاوه‌ی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌قینه‌ی بوێت به‌دوای ژنی ئاقڵدا ده‌گه‌ڕێت.

 

 

-به‌شێك له‌ خانمان پێیان وایه‌ ماكیاجی زۆر به‌لای پیاوانه‌وه‌ سه‌رنج ڕاكێشه‌، ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌و تا سروشتی بیت جوانتریت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چۆن کاتی ئاڵتوونی و کاتی شین بۆ وێنەگرتن دەدۆزیتەوە؟

خێزان

کاتی ئاڵتوونی و کاتی شین بە دوو کاتی زۆر جوان دادەنرێت بۆ وێنەگرتن، کە ئیفێکتێکی سروشتی بۆ وێنەکانت درووستدەبێت، ئەمەی خوارەوە کاتی دیاریکردنی ئەو کاتانەیە:

 

-کاتی ئاڵووتنی

کاتی ئاڵتوونی لە کاتی خۆر ئاوابوون و خۆرهەڵاتندایە لە بەیانیان و ئێواران، لەم کاتەدا تیشکی ڕوناکی زۆر نەرم و زەردباوە  و وێنەکان جوانتر دەردەچن.

 

 

-کاتی شین

کاتی شین بە گشتی 20  بۆ ٣٠ خولەک بەر لە خۆرهەڵهاتن و پاش خۆرئاوابونە، کە ڕوناکی ناوچەکەت شین دەردەکەوێت، لەم ماڵپەڕەوە دەتوانیت کاتی شین لە ناوچەکەی خۆتدا بزانیت.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

کۆمەڵێک نامەی پێکەنیناوی کوڕان بۆ کچان لە فەیسبووکەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نامەی پێکەنیناوی کوڕانە بۆ کچان لە فەیسبووکەوە کە کچان بۆخۆیان بڵاویان کردۆتەوە و ئاماژە بەوەدەدەن کە ڕۆژانە نامەی لەمجۆرەیان زۆر پێدەگات:

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان