ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەرهەم ساڵح بەرەو بەریتانیا بەڕێكەوت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك كۆماری عیراق بە سەردانێكی فەرمی بەرەو شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا بەڕێكەوت.

نووسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، د.بەرھەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق ئەمڕۆ سێ شەممە 25ی حوزەیرانی 2019 گەشتەكەی بەرەو شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا دەست پێكرد، كە چەند ڕۆژێك دەخایەنێت.

ڕاشیگەیاندووە، بڕیارە سەرۆك كۆمار دیدار و كۆبوونەوە لەگەڵ ھەریەك لە شاژنی بەریتانیا و سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە و سەرۆكی ئەنجوومەنی گشتی بەریتانیا و گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام بدات.

عێراق

كەركوك.. بەتۆمەتی گەندەڵی قائیمقام دەستگیر كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەسەر سكاڵای فەرمانگەیەك قائیمقامی قەزای ناوەندی كەركوك دەستگیركرا.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە لەسەر سكاڵایەكی فەرمانگەی وەرزش و لاوانی عیراقی لە كەركوك، فەلاح یایجەلی قائیمقامی ئەو شارە بەتۆمەتی گەندەڵی لەلایەن دەستەی دەستپاكییەوە دەستگیركرا.

بە پێی هەواڵی میدیا عیراقییەكان، فەلاح یایجەلی قائیمقامی قەزای ناوەندی كەركوك ئامادە نەبووە كۆمەڵێك دوكان و خانووی زیادەرۆ لەگۆڕەپانی ئاهەنگەكانی شاری كەركوك تێكبدات كە خاوەنداریەتی زەویەكەی بۆ وەزارەتی وەرزش و لاوانی عیراقی دەگەڕێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

داعش تەواوی خێزانی بەرپرسێكی حەشدی عەشایەری كوشت

خەڵك- بەشی هەواڵ

شەوی ڕابردوو لە پارێزگای ئەنبار چەكدارانی داعش چوونەتەسەر بەرپرسێكی حەشدی عەشایەری و خۆی و تەواوی ئەندامانی خانەوادەكەیان كوشتووە.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەو كەسە یەكێك بووە لە سەرۆك هۆزەكانی دلێم لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای ئەنبار و لە ماوەی ڕابردوودا هاوكاری حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنیەكانی كردووە بۆ دەركردنی داعش.

كوژانی ئەو سەركردە سەربازییە لەكاتێكدایە كە تائێستا هەڵمەتەكانی ئیرادەی سەركەوتن تەواو نەبووە و ڕۆژانە ڕۆژئاوای ئەنبار كێوەماڵی تێدا دەكرێت بۆ كوشتن یان دەستگیركردنی چەكدارانی داعش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

چوار ڕفێندراو لە كەركوك ئازاد كران

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی كەركوك بڵاوی كردەوە، كە چوار ڕفێندراویان ئازاد كردووە، كە لەلایەن باندێكی سێ كەسییەوە ڕفێندرابوون.

سەعد حەربیە، فەرماندەی هێزە تایبەتییەكان لە كەركوك بڵاوی كردەوە، لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری توانیویانە چوار فڕێندراو ئازاد بكەن، كە یەكێكیان بەنگلادیشی بووە.

ناوبراو بە میدیاكانی عیراقی وتووە”سێ‌ كەس كە باندێكیان دروستكردووە ئەو كارەیان كردووە و دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ دەكرێت”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان