ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەوێنە؛ تێرێزا مەی پێشوازی لە بەرهەم ساڵح دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
تێرێزا مەی، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە لەندەن پێشوازی لە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق دەكات.

بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق، ئەمڕۆر سێ‌ شەممە، بەسەردانێك كە سێ‌ ڕۆژ دەخایەنێت، گەیشتە بەریتانیا.

واچاوەڕوان دەكرێت لەو سەردانەدا، سەرۆك كۆماری عیراق لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا و وەزیری دەرەوە و سەرۆكی ئەنجوومەنی لۆرداتی وڵاتەكە كۆببێتەوە، وێڕای چاوپێكەوتنی لەگەڵ گەورە بەرپرسانی تری بەریتانیا.

پێشتر لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە وێنەی درابوو بە (خەڵك) نووسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق ئاشكرای كردبوو، كە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق بە سەردانێكی فەرمی بەرەو بەریتانیا بەڕێكەوتووە.

 

عێراق

“ئەو بەڵێنانەی عەبدولمەهدی بە خۆپیشاندەرانی دا بێ‌ بنەمان”.

خەڵك – بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، ئەو بەڵێنانەی سەرۆك وەزیران بە خۆپیشاندەرانی دا بێ بنەما بوون، دەشڵێـت: “بەشێكی زۆر لە بەڵێنەكان پاشخانی دارایی دەوێت و دەبێت لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسای بودجە جێگەی بۆ بكرێتەوە”.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق و ئەندامی لیژنەی دارایی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دوای بەڵێنەكانی سەرۆك وەزیران بە خۆپیشاندەران بە دەیان هەزار هاووڵاتی چوونە بەردەم وەزارەتی كار و ئەو وەزارەتەش لەسەر لافیتەیەك نووسیبووی هیچ بڕیارێكمان بەدەست نەگەیشتووە.

وتیشی، “ئەو بەڵێنانەی سەرۆك وەزیران بە خۆپیشاندەرانی دا بێ بنەما بوون، چونكە بەشێكی زۆر لە بەڵێنەكان پاشخانی دارایی دەوێت و دەبێت لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسای بودجە جێگەی بۆ بكرێتەوە، كە وەزارەتی دارایی تا ئێستا ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی نەكردووە”.

ڕاشیگەیاند، ئەو بەڵێنانەی بە خۆپیشاندەرانی عیراق دراوە، جگە لە بەڵێن هیچ شتێكی دیكەی لێ چاوەڕوان ناكرێت، بۆیە دەبێت چاوەڕێ بكرێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، مەرجەعیەت لە دواین قسەی لەسەر حكومەت داوای كرد هەرچی زووە ئەو دەستە ئاشكرا بكرێت، كە خوێنی خۆپیشاندەرانی عیراقی ڕشتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئامارێكی نوێی قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەی عیراق ڕادەگەیەنرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ لە عیراق، ئامارێكی نوێ‌ لەبارەی ژمارەی قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەی بەغدا و شارەكانی تری باشووری وڵات ئاشكرا دەكات و دەڵێت: “156 كەس كوژراون و 4157 كەسی تر برینداربوون”.

عەلی ئەكرەم بەیانی، ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ لە عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە، “بەرزبوونەوەی ژمارەی كوژراوەكان بەهۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەك لەو بریندارانەیە، كە برینەكانیان سەخت بوو”.

دەشڵێت: “156 كەس كوژراون و 4157 كەسی تر برینداربوون”.

پێشتر وەزیری پلاندانانی حكومەتی فیدڕاڵ لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندبوو، “لیژنە سەربەخۆكان بۆ لێكۆڵینەوە لە كەیسەكانی توندوتیژی لەكاتی خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییە، لە بەغدا و شارەكانی تری باشوور، دەست بەكارەكانیان دەكەن”.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەو بارەیەوە (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی كرد بە عەلی ئەكرەم بەیاتی، ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی مافەكانی مرۆڤ لە عیراق، بەڵام پەیوەندییەكان بێ‌ وەڵام بوون.

لەم ماوەیەی دواییدا خۆپیشاندانی فراوان لە بەغدای پایتەخت و شارەكانی تری ناوەڕاست و باشووری عیراق سازكرا، خۆپیشاندەران لە خۆپیشاندانەكاندا داوای باشكردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكان و بنبڕكردنی گەندەڵی و دۆزینەوەی هەلی كاریان كرد، بەڵام بەهۆی دروستبوونی ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، زیاتر لە 100 كەس كوژران و هەزاران كەسی تر برینداربوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بەرهەم ساڵح داوای چاكسازی لە سیستمی هەڵبژاردنەكان دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری عیراق ڕایدەگەیەنێت، چاكسازی لەسیستەمی ھەڵبژاردنەكان بەركەوتەی نیشتمانی و خواستێكی بە پەلەیە و دەشڵێت: ” بەشداری نەكردنی دەنگدەران لە ھەڵبژاردنەكانی ئەم دواییەدا بەڵگەیەكی ئاشكرایە بۆ پێویستی ھەمواركردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنە گشتییەكان”.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەكەی، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە نوێنەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكان و ژمارەیەك لە مامۆستایانی زانكۆ و میدیاكار و چالاكوانی مەدەنی و شارەزا و پسپۆڕ و یاساناسەكان.

سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە، كە بەشداری نەكردنی دەنگدەران لە ھەڵبژاردنەكانی ئەم دواییەدا بەڵگەیەكی ئاشكرایە بۆ پێویستی ھەمواركردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنە گشتییەكان، كە بەركەوتەیەكی نیشتمانی خێرایە بۆ بونیادنانی دەوڵەت و چاكسازی لە دامەزراوەكان و بنەبڕكردنی گەندەڵی دارایی و ئیداریدا، بۆ ئەوەی خواستەكانی گەلی عیراق بەدی بھێنێت و ئازادی و دیموكراسیش بەھێزتر بكات لە وڵاتدا.

ئاماژەی بەوەكرد، لە كاتێكدا ئەم دیدارە ئەنجام دەدەین وڵاتەكەمان بە دۆخێكی زۆر سەخت و مەترسیدار تێپەڕ دەبێت، مەبەستیش لەم دیدارە گفتۆگۆكردنە لەگەڵ شارەزایان بۆ ئەوەی لەو ڕێگایەوە گوێبیستی ڕای گشتی نیشتمانی ببین پێش دیدارەكەمان لەگەڵ ھێز و فراكسیۆنە سیاسییەكاندا لەم بارەیەوە.

دووپاتیكردەوە، كە گوێگرتن لە دید و بۆچوونە جیاوازەكان یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەیشتن بە ھەمواركردنەوەیەكی واقیعیانەی یاسای ھەڵبژاردەنەكان، بە جۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی گەلەكەمان بكات بە جیاوازی پێكھاتەكانییەوە، بۆ ئەوەی ببێتە بنەمایەك بۆ چاكسازی لە سیستەمی سیاسی لە عیراقدا.

سەرۆك كۆمار ڕوونیكردەوە، كە عیراق بەرەو گۆڕانكاری گەورە ھەنگاو دەنێت و ئێمەش پێویستمان بە بەپڕۆسەیەكی چاكسازی گەورە ھەیە، تا متمانە بگێرێتەوە بۆ بەسیستەمی دەسەڵات لە وڵاتدا، لە ھەمووشیان گرنگتر پێداچوونەوەیە بەسیستەمی ھەڵبژاردنەكان بەشێوەیەكی جددی ئاڕاستەكراو، تا ھاووڵاتیانی عیراق بڕوایان پێ ھەبێت و ھەلێكی زامنكراویش بێت بۆ گوزارشتكردن لە دید و بۆچونی ھاووڵاتیان سەبارەت بە وڵاتەكەیان بەبێ ساختەكاری.

بەرھەم ساڵح جەختیكردەوە، كە بە ئازایەتییەوە داوای دایلۆگی نیشتمانی دەكەین تا چارەسەری كەموكورتییەكان بكەین لە سیستەمی دەسەڵات، بە جۆرێك ژیانێكی باشتر بۆ ڕۆڵەكانی گەلەكەمان بھێنێتە دی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان