ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ئەپڵ پلانی هەیە بۆ ڕاگەیاندنی ماک بووک پڕۆی نوێ بە قەبارەی ١٦ ئینج

خەڵک-

ماڵپەری فۆربیس زانیارییەکی نوێی ڕاگەیاندووە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کۆمپانیای ئەپڵ نیازی هەیە ماک بووک پڕۆی نوێ بە قەبارەی ١٦ ئینج بخاتەڕوو لە کۆنگرەی سێپتەمبەری داهاتوودا.

زانیارییەکان لەڕێی جێف لینەوە ئاشکرا کراون و پێشبینی دەکرێت کۆمپانیاکە شاشەیەکی ٣٢ ئینجی 6K ڕابگەیەنێت.

Image result for Apple Plans To Ship 16-Inch MacBook Pro This Year, Says IHS Markit

ماک بووک پڕۆ نوێکە بە پڕۆسێسەری Core i9-9980HK ی ٨ ناوکی دەبێت پڕۆسێسەری گرافیکی Vega دەبێت کە بەرهەمی کۆمپانیای AMD ییە.
هەروەها کۆنگرەکە لە ١٩ ی مانگدا دەبێـت و تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ گۆڕینی ڕێکەوتەکەی و پێشبینی دەکرێت سێ وەشانی نوێی ئایفۆن دەربچێت کە بە چەندین شێواز و ژمارەی جیاواز هەڵگری کامێرایە.

Image result for Apple Plans To Ship 16-Inch MacBook Pro This Year, Says IHS Markit

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

Weather Now: یەکێک لە باشترین و بەهێزترین ئەپەکانی زانینی کەش و هەوا

خەڵک

ئەپی Weather Now یەکێکە لە ئەپە نایابەکان بۆ زانینی کەش و هەوا بەشێوازێکی سێ دووری بۆ سیستەمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس، ئەپە وێنەی وێنەی زەوی و ئەستێرەکان و مانگت پیشان دەدات بە کوالێتییەکی بەرزەوە کە لە شێوازێکی زۆری ڕاستی بچێت.

ئەپەکە بەشێوازێکی ورد و بۆماوەی ١٤ ڕۆژی داهاتوو پێشبینی کەش و هەوات پێدەڵێت جگە لەوەی بەشێوازی وردتر و لە کاتژمێرەکانی ڕۆژدا وردی و تایبەتمەندییەکانی کەش و هەوات پێدەڵێت.

چەند تایبەتمەندییەکی ئەپەکە:
زانینی کەش و هەوا بە زۆرترین وردەکارییەوە.
زانینی ئاڕاستەی با.
زانینی ڕادەی شێ
زانینی مەودای بینین.
زانینی ئەگەری باران بارین.
جۆری هەوا.
دەست نیشان کردنی هەڵهاتنی خۆر و ئاوابوونی.

بۆ داگرتنی ئەپەکە بۆ سیستەمی ئەندرۆید کلیک لێرە بکە.
بۆ داگرتنی ئەپەکە بۆ سیستەمی ئای ئۆ ئێس کلیک لێرە بکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

Offliner: ئەپێکی سەرنجڕاکێش بۆ پاشەکەوتکردنی پەڕە و ناوەڕۆکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان

خەڵک

ئەپی Offliner ئەپێکی بەسوود و نایابی کۆگای گوگڵ پلەیە و بۆ سیستەمی ئەندرۆید بەردەستە، کاری ئەم بەرنامەیە بریتییە لە پاشاکەوتنی پەڕگەکانی ئینتەرنێت و ڕێپێدانت بۆ خوێندنەوەیان لە دواتردا و بێ ئینتەرنێت.

تایبەتمەندییەکانی بەرنامەکە بریتییە لەمانەی خوارەوە:
پاشاکەوتکردنی پەڕەکان بە دەنگ و ڤیدۆ و پاشان ڕێپێدانت بەکردنەوەیان لە کاتێکدا ئینتەرنێت پەیوەست نییە بە مۆبایلەکەتەوە.
پاشەکەوتکردنی ڤیدیۆکان لە مۆبایلەکەتدا.
پاشاکەوتکردنی ناوەڕۆکی بابەتەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.
دەتوانیت باکئەپی زانیارییەکانی ئەپەکە بکەیت بۆ کاتی پێویست.

هەروەها ئەپەکە وەشانی پشتگیریکراوی هەیە لەڕێی پارەوە کە ڕێت پێدەدات سوودمەندی زیاتر بیت لە تایبەتمەندی و خزمەتگوزاری زیاتر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لە ئێستادا گوگڵ لێنز تایبەتمەندییەکی زۆر ناوازەی بۆ زیاد کراوە

خەڵک

لە سەرەتای ڕاگەیاندنی ئەپی گوگڵ لێنزەوە بە زمانی ئینگلیزی سەرنجی زۆری خەڵکی ڕاکێشاوە لە ورد ناسینەوەی شتەکاندا بە خێراترین ماوە.

پاش چەندان نوێکاری زۆر گرنگ ئەپەکە بەردەوام زیاتر وردی بۆ زیاد دەکراو گرنگترین تایبەتمەندی ئەپەکە ئەوەیە کە تەنها بەکردنەوەی دەچێتە سەر کامێرای مۆبایلەکە و دەتوانیت بە دەست ڕاگرتن لەسەر ئەو تەنەی دەتەوێت بی ناسێتەوە بۆت لە ماڵپەر و پێگەکان هەمان ئەو کاڵایەت بۆ بدۆزێتەوە چ بۆ کڕین بێت یاخوود هەر مەبەستێکی دیکە و ئەپەکە دەتوانێت.

ئەپەکە لە ئێستادا زانیاری وێنە فۆتۆگرافی و کارە هونەرییەکانی بۆ زیاد کراوە و دەتوانێت بە وردییەکی زۆر باش وێنەکان جیا بکاتەوە و بیان ناسێت و هەروەها لینکی هاوپێچ و پەیوەست بخاتە بەردەستی بەکارهێنەرانەوە.

هەروەها ئەپەکە دەتوانێت بە کامێرا خستنە سەر وشەکان ڕاستەوخۆ وەرگێڕانی زۆرترین زمانی جیهانی بکات کە ئەمەش ئەزمونێکی زۆر سەرنجڕاکێشە بۆ هەموو کەسەکان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان