ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

كەشناسی هەرێم ڕاپۆرتێكی لەسەر بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، كە لە ئەمڕۆوە دەستپێدەكات و تا ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت و دەشڵێت: “ڕۆژی هەینی كەشوهەوا فێنك دەبێت”.

بژار ئەكرەم، لێپرسراوی بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە،لە ئەمڕۆوە دوو شەممە تاوەكو ڕۆژی پێنج شەممە پلەكانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات و سبەی سێ شەممە پلەكانی گەرما بە پلەیەك تا دوو پلە بەرز دەبێتەوە و ڕۆژی چوار شەممە و پێنج شەممە پلەكانی گەرما بە نزیكەی دوو پلەی تر بەرزتر دەبێتەوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ناوچەكانی باشووری هەرێم بەرزترین پلەكانی گەرمای لە سەرووی 46 پلەی سیلیزی دەبێت لە ماوەی ڕۆژانی چوار شەممە و پێنج شەممەدا و سەنتەری پارێزگای هەولێر بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراوی دەگاتە 44 پلە و سلێمانی و دهۆك 42 و كەركوك 46 پلە و هەلەبجە 43 پلە.

جەخیشی كردۆتەوە، ئەم بەرزبوونەوە لە پلەكانی گەرما لە ڕۆژی هەینی كۆتای دێت.

دەشڵێت: “ڕۆژی هەینی بارستە هەوایەكی تا ڕادەیەك قێنك لە دەریای ناوەڕاستەوە روو لە ناوچەكەمان دەكات و پلەكانی گەرما نزم دەبێتەوە بە شێوەیەك زۆربەی ناوچەكەمان پلەكانی گەرمای لە ژێر 40 پلەی سیلیزی دەبێت” .

هاوكات بەپێی ڕاپۆرتێكی دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق، لە سبەینێوە پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە، بەجۆرێك لە شارەكانی (میسان، ناسرە، موسەنا و بەسرە) دەگاتە 50 پلەی سیلیزی و سەرووتر.

ژینگە

بەڕێوەبەرایەتییەكی پۆلیس لە سلێمانی داوایەك لە هاووڵاتیان دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات پارێزگاری لە سروشت و ژینگە بكەن و دەشڵێت: “دوو كەس دەستگیر كراون”.

هێمن كمرخان ئەفندی، بەڕێوەبەڕی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی تانجەڕۆ سەر بە بەشی سلێمانی لە ئەنجامی گەڕان و پشكنین بۆ پاراستنی ژینگە توانیان (2) هاووڵاتی دەستگیر بكەن، كە بە شێوەیەكی نایاسایی هەستابوون بە دروستكردنی كارگەیەكی فافۆن.

ڕاشیگەیاند، ئەو كارە بۆتە هۆی بڵاوبوونەوەی دووكەڵ و بۆنی ناخۆش و زیانبەخش بۆ ناوچەكە و لە ئێستاشدا پەڕاوی لێكۆڵینەوە كراوەتەوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

هێمن كمرخان داواشی لە سەرجەم هاووڵاتیان كرد، كە پابەندبن بەڕێنمایەكانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی و پارێزگاری لە سرووشت و ژینگەی كوردستان بكەن .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی هەرێم: پێشبینی دەكرێت ڕۆژی شەممە سەرەتای باران بارین دەستپێبكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی كەنداوی عەرەبی پێشبینی دەكرێت لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە سەرەتای باران بارین بە شێوەیەكی پچڕ پچڕ لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێبكات.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەبەوەشدەكات، لە ڕۆژی یەكشەممە لە تەواوی ناوچەكانی هەرێم نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت و پلەكانی گەرما لەگەڵ خۆی نزم دەكاتەوە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان باران بارین زیاتر دەبێت پێشبینی دەكرێت لە هەندێ ناوچە لە كاتی باران بارین هەورە تریشقەشی لەگەڵ بێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەوەش دەخاتەڕوو، ڕۆژی دووشەممە ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت وە كاریگەری باران بارین كەم دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

شەپۆلێكی باران سەرجەم عیراق و هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان لە هەفتەی داهاتووەوە پلەكانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن و شەپۆلێكی باران بارین سەرجەم عیراق و هەرێم دەگرێتەوە.

سادق عەتیە، شارەزای كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكرد، كە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە بەشێوەیەكی پلەبەندی پلەكانی گەرما دادەبەزن و لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی ناوەڕاست بەشەو كەشوهەوا سارد دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، هەر لە هەفتەی داهاتوودا پێشوازی لە یەكەم شەپۆلی بارانی سەرتاسەری دەكەین، كە سەرجەم ناوچەكانی وڵات بە هەرێمی كوردستانیشەوە دەگرێتەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، لە ناوچە جیاوازەكان باران بە بڕی جیاواز دەبارێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان