ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

فەرمانگەی پزیشكی دادوەریی ئاشكرای كردووە
بە بەڵگەوە: شێوازی كوشتنی رفێنراوەكانی سەر رێگەی كەركوك- بەغدا لەلایەن داعشەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
فەرمانگەی پزیشكی دادوەریی، شێوازی كوشتنی رفێنراوەكانی سەر رێگەی كەركوك- بەغدا، لەلایەن چەكدارانی رێكخراوی داعشەوە، ئاشكرا دەكات.

بەپێی چەند بەڵگەنایەك كە لەلایەن فەرمانگەی پزیشكی دادوەرییەوە دەرچوون، شێوازیی كوژرانی ئەو هەشت رفێنراوە ئاشكرا بووە كە دوێنێ‌ چوار شەممە، تەرمەكانیان دۆزرایەوە.

وەك لەو بەڵگەنامانەدا ئاماژەی پێكراوە كە لەلایەن فەرمانگەی پزیشكی دادوەریی لە پارێزگای سەڵاحەدین دەرچوون”شوێنی كۆچی دوایی رفێنراوەكان لە تەل شەرەفە بووە كە دەكەوێتە سەر رێگەی كەركوك- بەغدا، شێوازیی كوشتنەكەش بە گوللـە بووە”.

ماوەیەك لەمەوبەر چەكدارانی رێكخراوی داعش لەسەر رێگەی كەركوك- بەغدا، هەشت هاوڵاتییان رفاند، دواتر لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا هەڕەشەی كوشتیان كرابوو لەلایەن داعشەوە، گەر حكومەتی عیراق ئەو ژنانە لە گرتوخانەكاندا ئازاد نەكات كە سەر بە رێكخراوەكەن.

دوێنێ‌ چوار شەممە ناوەندی راگەیاندنی ئەمنی، دۆزینەوەی هەشت تەرمی راگەیاند كە پێشتر لەلایەن چەكدارانی داعشەوە لەسەر ریگەی كەركوك- بەغدا رفێنرابوون.

ئەمڕۆش لیوا سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، ئەو رفێنراوانەی دوێنێ‌ تەرمەكانیان دۆزرایەوە، بەپێی راپۆرتی پزیشكی دادوەریی، پێنج رۆژ لەمەوبەر یان زیاتر كوژراون، وەزارەتەكەشیان سەرەداوای دەستكەوتووە بۆ گەیشتن بە تاوانباران.

 

 

 

 

 

عێراق

خۆپیشاندانەكانی عیراق بەردەوامە و هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی دیكە دەكەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

خۆپیشاندانەكانی عیراق بەردەوامە و تاكو ئێستاش لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان لەسەر هیچ كاندیدێك پێكنەهاتوون و داواش دەكەن پەڕلەمانی عیراق هەڵوەشێتەوە.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، خۆپیشاندەران لە نەجەف بارەگای كەتائیبی حزبوڵڵایان سووتاند.

بەپێی زانیارییەكانیش، سەدان خۆپیشاندەری دیكەی نەجەف، دەروازەی سەرەكی فڕۆكەخانەی شارەكەیان داخست و تایەیان لەسەر شەقامەكان سووتاند، بەشێكی دیكە لە خۆپیشاندەرانیش، دەرگای ژماریەكی زۆری فەرمانگە حكومییەكانیان داخست، تا ڕێگری لە دەوامی فەرمانبەران بكەن.

هاوكات لە بەغدا و چەند شارێكی دیكەش خۆپیشاندانەكان بەردەوامەو خۆپیشاندەران هەڕەشەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی دیكە و فراوانتركردنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان دەكەن.
س.ع

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پنتاگۆن: هیچ پلانێكمان نییە بۆ كشانەوە لە عیراق

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی زۆرینەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران عیراق دەنگیاندا بە پڕۆژە بڕیارێك كە سەرجەم هێزە بیانییەكان لە عیراق بكشێنەوە، بەڵام وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا (پنتاگۆن) ڕایدەگەیەنێت، هیچ پلانێكیان بۆ كشانەوە لە وڵاتەدا نییە.

جۆناسان هۆفمان یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریكا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:”پێموایە ڕوونە كە ڕێككەوتنی گشتی لە عیراق ئەوەیە كە هێزەكانی ئەمریكا بە نیازێكی باش لە عیراقن”.

یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریكا ئاماژەیبەوەشداوە، بوونی ئەمریكا لە عیراق “لە قازانجی عیراقە و سەقامگیری و ئاسایشی زیاتر بۆ گەلانی ئە و وڵاتە دەستەبەردەكات”.

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی 5/1/2020 ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق جگە لە نوێنەرانی كورد و بەشێك لە سوننەكان، دەنگی لەسەر پڕۆژەبڕیارێك دا بۆ كشانەوەی هێزە بیانییەكان. دەنگدان بە پڕۆژەبڕیارەكەش لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دوو ڕۆژ دوای هێرشێكی ئاسمانیی ئەمریكا بوو كە تێیدا قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كوژران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كوژرانی موهەندیس ماڵی شیعە یەكدەخات
پەڕلەمانتارێك: شیعەكان بۆ كاندیدی سەرۆك وەزیران ڕێككەوتوون

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق لە هاوپەیمانی نەسر، كە لەلایەن حەیدەر عەبادییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت ئاشكرای دەكات، كە لایەنە شیعەكان لەسەر كەسێك بۆ كاندیدی سەرۆك وەزیران ڕێككەوتوون.

نەدا شاكر جەودەت، پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی نەسر بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، هێوربوونەوەی دۆخی سیاسی دەربارەی هەڵبژاردن و دیاری كردنی كەسایەتییەك بۆ سەرۆك وەزیران بەهۆی گفتوگۆی لایەنە سیاسیەكانەوەیە بەتایبەتیش دوای كوژرانی ئەبو مەهدی موهەندیس و پێشێل كردنی سەروەری عیراق.

ڕاشیگەیاند، كوشتنی موهەندیس بووە هۆی یەكخستنی ناوماڵی شیعە لەناو پەڕلەمان.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی نزیكبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان لەیەكتری دیاری كردنی كەسێك بۆ سەرۆك وەزیران بەخێرایی ئەنجام دەدرێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دیاری دەكرێت.

دەربارەی كاندید كردنی عەبدولمەهدی بۆ سەرۆك وەزیران، نەدا شاكر جەودەت وتی، “ئەوە كارێكی نەگونجاوە و شتی لەوجۆرە ڕوونادات، چونكە خۆپیشاندەران حكومەتی ئێستایان ڕەتكردەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان