ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

عیراق مەرجێكی بۆ ناردنی نەوت و بەنزین بۆ شارەكانی هەرێم دانا

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی نەوتی عیراق مەرج بۆ ناردنی نەوت و بەنزین بۆ شارەكانی هەرێم دادەنێت و پەڕلەمانتارێكی كوردیش لە بەغدا دەڵێت: “ڕادەست كردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتەكەی هەرێم هەنگاونانە بۆ چارەسەركردنی بابەتەكانی تر”.

غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە و سامانە سرووشتیەكان لە پەڕلەمانی عیراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پێشتریش وتومە، كە لەهەوڵداین بۆ دابین كردنی سووتەمەنی بۆ هەرێمی كوردستان و بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی سووتەمەنی لەعیراق گفتوگۆم كرد و دوو خاڵم باسكرد سەبارەت بەسووتەمەنی هەرێمی كوردستان”.

ئاشكراشی كرد، دوێنێ وەك لیژنەی نەوت و وزە و سامانە سرووشتیەكانی عیراق كۆبوونەوەمان كرد لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عیراق، بەندە بە ڕاشكاوی داوای ئەوەم كرد، كە نرخی (بەنزین و گاز و نەوتی سپی) لە هەرێمی كوردستان وەك عیراقی لێ بكرێت، چونكە جیاوازیەكی زۆر هەیە لە نرخ لە نێوان هەرێم و عیراقدا، هەروەها پێم ڕاگەیاندن گەر كێشەتان لە گەڵ بەرپرسانی هەرێم هەیە بە هۆی ڕادەست نەكردنی نەوت، ئەوە بڕۆن چۆن و چی دەكەن بیكەن بۆ گەڕانەوەی نەوتی هەڕێم، بەڵام هاووڵاتیانی هەرێم تاوانیان نیە و مافی خۆیانە وەك هاووڵاتیەكی عیراقی سوودمەند بن لە سووتەمەنی عیراق، هەروەها داوام كرد، كە نەوتی ڕەش بۆ كارگەكانی هەڕیم دابین بكرێت، بۆ ئەمانەش دەبێت چاودێری بكەین بۆ ئەوەی بزانین دەگاتە دەست هاووڵاتیان لە هەڕێم یان نە؟”.

ئاشكراشی كرد، كە “بەرپرسانی وەزارەتی نەوت پێیان ڕاگەیاندووە، كە هەموو كێشەكان چارەسەر دەبێت بە ڕادەست كردنی 250 هەزار بەرمیلەكە و لیژنەیەك لە هەڕێم دێت گەر ڕێكبكەوین هەموو شتێك باش دەبێت” .

غالب محەمەد دەشڵێت: “بەندە وەك خۆم بەردەوام دەبم و هەموو هەوڵێك دەدەم هەتا بەنزین و نەوتی سپی و گاز بۆ هاووڵاتیانی هەرێم بە نرخی عیراق پەیدا دەكەین و هەموو ڕێگەیەكی یاسایی و دەستوری دەگرینە بەر بۆ ئەوەی سووتەمەنی بگاتە دەستی هاووڵاتیان و هەروەها دەست دەكەین بە چاودێری كردنی ئەو ڕێژەی نەوتی سپیە، كە هاتووە بۆ هەڕێمی كوردستان بۆ ئەوەی دڵنیا بین، كە دەگاتە دەستی هاووڵاتیان” .

ئابوری

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێم

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو كەمێك دابەزیوە.

یادگار حەسەن لە كۆمپانیای سەعید كاكی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، نرخی دۆلار بۆ ئەمڕۆ شەممە 15-8-2020، بەپێی بازاڕی گۆڕینەوەی دراوی بیانی لە شاری سلێمانی 100 دۆلاری ئەمریكایی بە 123 هەزار و 550 دینار مامەڵەی پێوە كراوە.

بەهۆی ناجێگیری بازاڕ و قەیرانی دارایی و ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان و عیراق، نرخی دۆلار ناجێگیرە، ئەمەش لەكاتێكدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی گەیشتە 125 هەزار دینار بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو كەمێك بەرز بووەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ شەممە، 14ی ئابی 2020 كەمێك بەرز بووەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 44 دۆلار و 95 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 42 دۆلارو 23 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

زیاترە لە دوو ملیار دینار
داهاتی یەك ڕۆژی بەندەرێكی عیراقی ئاشكرادەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراق، داهاتی بەدەستهاتووی ڕۆژی دوێنێی بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست ئاشكرا دەكات.

بەپێی بەیاننامەیەك كە ئەمڕۆ هەینی لەلایەن دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”بڕی داهاتووی بەدەستهاتووی بەندەری ئوم قەسری ناوەڕاست لە پارێزگەی بەسرە بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەیشتە (2.126.509.000) دینار كە داهاتی ڕۆژی 13ی ئابی 2020، ئەمەش لەڕێی وەرگرتنی باجی گومرگی جموجۆڵی بازرگانی كە لەڕێی یاسا و ڕێنماییەكانی دەزگای خاڵە سنورییەكانەوە جێبەجێ‌ دەكرێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”زیادبوونی داهاتەكان لە خاڵە سنورییەكان، لە ئەنجامی كاریی بەردەوام و بەجێگەیاندنی ئەركانە لەلایەن دەزگای خاڵە سنورییەكان كە بەشێوەیەكی ورد یاسا و ڕێنماییەكانی چاودێری و وردبینی و پشكینی ئەمنی جێبەجێ‌ دەكات و هەماهەنگە لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەكان”.

دەزگای خاڵە سنورییەكانی عیراق دەڵێت”ئەوان ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران جێبەجێ‌ دەكەن بۆ زیادكردن و پتەوكردنی داهاتەكانی دەوڵەت كە هەنگاو بەرەو كاروانی چاكسازیی هەڵدەنێت بۆ تێپەڕاندنی ئەم تەنگژە ئابوری و داراییەی ڕووی لە وڵات كردووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان