هێدی و ئاژەڵەکان بوونەتە هاوڕێ



سەگەکان بە هەمووان دەوەڕن، جگە لە هێدی، ساڵانێکە خواردنیان بۆ دەهێنێت، ئێستا بوونەتە هاوڕێ، سەگەکان هەموو ڕۆژێک چاوەڕوانی دەکەن.

هێدی ئەمین، هاووڵاتییەکی دانیشتووی گەڕەکی قلیاسانە، پێنج ساڵە هەموو پاشنیوەڕۆیەک خواردن بۆ سەگە بێلانەکان ئامادە دەکات و بۆیان دەبات.

تەواو ئاشنای سروشتی سەگەکانە، ڕۆژانە نانە وردە، ماسی لەقتوونراو، خواردنی تایبەتی سەگەکان تێکەڵ دەکات، دواتر دەیبات بۆ سەگە بێلانەکان.

لەگەڵ پێدانی خواردن بە سەگەکان باس لەوە دەکات، سەگەکان بە کۆمەڵ دەژین، هەر کۆمەڵێکیش سنوری خۆی هەیە، نابێت سنوری یەکتر ببەزێنن، هەر سەگێک سنوری کۆمەڵێک ببەزێنێت ئەوا سەگی کۆمەڵەکە پەلاماری دەدەن.

نهێنی پەلاماردانی هەندێک لە سەگەکانمان پێدەڵێت، کاتێک چەند کەسێکی جیاواز خواردن بە سەگەکان دەدەن، ئەوکات سەگ مرۆڤەکانی خۆشدەوێت و پەلاماری کەس نادات، بەڵام کاتێک کەسانێک لە سەگ دەدەن، سەگەکە پێی وایە هەموو مرۆڤەکان لێیدەدەن بۆیە پەلامار دەدات و دەیەوێت خۆی بپارێزێت.

لەڕێی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکانیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هێدی ئەمین هەزاران بینەری هەیە، بەشێک لە هاووڵاتیانیش هاوکاری دەکەن بۆ کڕینی خواردنی ئاژەڵەکان.

ڕێنمایی هاووڵاتیانیش دەکات، ئەگەر خواردن یاخود پاشماوەی سفرەکەی خۆیان بە سەگەکان بدەن، ئەوا سەگەکان نایەنە ناو گەڕەکەکانەوە و ئازاری هیچ کەسێکیش نادەن، چونکە کە تێربن پەلاماری کەس نادەن.

داواش لە هاووڵاتیان دەکات، ئەگەر خواردن بە سەگەکان نادەن، هیچ نەبێت ئازاریان نەدەن.

مەسرور بارزانی و فەرمانڕەوای دوبەی كۆبوونەوە
پێشت مەسرور بارزانی و فەرمانڕەوای دوبەی كۆبوونەوە
بوومەلەرزە، دەسەڵاتەكەی ئەردۆغانی لەرزاند
دواتر بوومەلەرزە، دەسەڵاتەكەی ئەردۆغانی لەرزاند
ەیوەندیدار