ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

باس لە كوژرانی هەشت كەسەكە دەكات
ئەمریكا: داعش تائێستاش لە عیراقدا بەهێزە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ولایەتە یەكگرتووەكان، رفاندن و كوشتنی هاوڵاتیان لە عیراق لەلایە رێكخراوی داعشەوە،” بەڵگەیەكی تر دادەنێت لەسەر ئەوەی كە تائێستاش رێكخراوەكە توانای هەیە تاوانە چەپەڵەكانی ئەنجام بدات”.

لە بەیاننامەكی باڵێوزخانەی ئەمریكادا هاتووە”باڵێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، نیگەرانی و توڕەیی خۆی دەردەبڕێت بەرانبەر كوشتنی هەشت هاوڵاتییەكە كە پێشتر لەلایەن چەكدارانی رێكخراوی داعشەوە رفێنرابوون”.

هەر لە بەیاننامەكەی باڵێوزخانەی ئەمریكادا هاتووە”رفاندنی ئەو عیراقیە نەبەردانە، و كوشتنیان بەو شێوازە ناشیرینە، بەڵگەیەكی ترە لەسەر ئەوەی كە تائێستاش داعش توانای ماوە تاوانە چەپەڵەكانی ئەنجام بدات”.

ناوەندی راگەیاندنی ئەمنی دوێنێ‌ چوار شەممە، دۆزینەوەی هەشت تەرمی راگەیاند كە پێشتر لەلایەن چەكدارانی داعشەوە لەسەر ریگەی دیالە- كەركوك رفێنرابوون.
ئەمڕۆش لیوا سەعد مەعن وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، ئەو رفێنراوانەی كە دوێنێ‌ تەرمەكانیان دۆزرایەوە، بەپێی راپۆرتی پزیشكی دادوەریی، پێنج رۆژ لەمەوبەر یان زیاتر كوژراون، وەزارەتەكەشیان سەرەداوای دەستكەوتووە بۆ گەیشتن بە تاوانباران.

جیهان

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ژمارەیەك كەس و كۆمپانیا دەخاتە لیستی تیرۆرەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، دوو كەسایەتی و چوار كۆمپانیا كە بەشێكیان لە توركیان، كۆمەكی دارایی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشیان كردووە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، دوو كەس لە توركیا چوار كۆمپانیا لە سوریا و عیراق و كەنداو و ئەوروپا خستووەتە لیستی تیرۆرەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو كەس و كۆمپانیایانە یارمەتی دارایی و پاڵپشتی لۆجستییان پێشكەش بە تیرۆریستانی داعش كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

هەواڵگری عیراق: سەركردەكانی داعش بەپێدانی بەرتیل لە سوریاوە چوونەتە توركیا

خەڵك – بەشی هەواڵ

هەواڵگری سەربازی عیراق هۆشداری دەدات لەسەرهەڵدانەوەی داعش و ڕایدەگەیەنێت: سەركردەكانی داعش بەپێدانی بەرتیل لە سوریاوە چوونەتە توركیا، ئەوانەشی لەناوچەكانی نزیك بە توركیان ڕۆڵی سەرەكی دەبینن لە دووبارە ڕێكخستنەوەی چەكدارەكانیان.

فەریق ڕوكن سەعد ئەلعەلاق سەرۆكی هەواڵگری سەربازی عیراق ڕایگەیاند: سەركردە باڵاكانی داعش كە خاوەنی ملیۆنان دۆلارن لەڕێگەی بەرتیلدانەوە لەباكووری سوریاوە چوونەتە توركیا و هەوڵی تۆڵەسەندنەوە دەدەن، ئەمەش ئاماژەیەكی ڕوونی گەڕانەوەی توندوتیژییەكانە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

سەرۆكی هەواڵگری سەربازیی عیراق هۆشداری دەدات لەوەی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش پیلانیان هەیە خۆیان ڕێكبخەنەوە و هەوڵی تۆڵە سەندنەوە بدەن، بەتایبەت دوای كوژرانی بەغدادی، دەشڵێت: داعش پیلانیان هەیە هەزارەها چەكدار و لایەنگریان لە سەربازگە و زیندانەكانی ژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕزگار بكەن، هەوڵی بەكۆمەڵ هەڵهاتنیان دەدات.

فەریق ڕوكن سەعد ئەلعەلاق ئاماژەی بەوەشدا: فەرماندە باڵاكانی داعش بەتایبەتی ئەوانەیان كە لەو ناوچانەی نزیك بە توركیان، ڕۆڵی سەرەكی دەبینن لە دووبارە چەكداركردنەوەی لایەنگرەكانیان.

سەرۆكی هەواڵگری سەربازیی عیراق ئەوەشیخستەڕوو: سەرانی باڵای داعش كە بەنهێنی بەرەو شاری غازی عەنتاب و ناوچەكانی تر هەڵاتوون، پارەدارێكی گەورەن و كۆمەكی گەورەی دارایی دەبەخشنە ڕێكخراوەكە، چەندەها پڕۆژەی گەورەی وەبەرهێنانیان لە توركیا هەیە، ڕاشیگەیاند:”پێش مانگێك بەڵگەنامەی تەواوی نۆ لەسەرانی داعشمان داوەتە بەرپرسانی سەربازیی توركیا”.

ئەلعەلاق هۆشداریش دەدات لە بەهێزبوونەوەی داعش، دەڵێت: 10 هەزار چەكداریان لەگرتووخانەكانی سوریان و لەژێر دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دیموكراتدان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری دەستگیركردنی بۆ دەركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق بڵاویكردەوە، دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ تایبەتمەند بە دۆسیەكانی دەستەی دەستپاكی بڕیاری دەستگیركردنی بۆ تەڵاڵ زەوبەعی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەركرد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەدا، پشت بەستن بە بڕگەكانی یاسای سزادانی عیراقی ژمارە 308، دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ تایبەتمەند بە دۆسیەكانی دەستەی دەستپاكی بڕیاری دەستگیركردنی بۆ تەڵاڵ زەوبەعی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەركردووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عیراق ڕوونیشیكردووەتەوە، لە بڕیارەكەدا گەشتكردن لەسەر ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق قەدەغەكراوە، هەروەك بڕیاریشدراوە دەستبگیرێت بەسەر سەروەت و سامانی گواستراوە و نەگواستراوەیەدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان