ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

لە سنووری سلێمانی 100 دۆنم پووش و پاوان سووتان

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕووداوی ئاگركەوتنەوە یەكێكە لەو دیاردانەی ساڵانە چەند جارێك دووبارە دەبنەوە و لەگەڵ ئەوەی كوژاندنەوە و كۆنتڕۆڵ كردنیان كارێكی زەحمەتە هاوكات زیانێكی زۆر بەسروشت و ژینگەی كوردستان دەگەیەنێت، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی-ش دەڵێت: “لە قەرەداغ و پیرەمەگرون نزیكەی (100) دۆنم پووش و پاوان سووتاون و (3) هاووڵاتی دەستگیركران”.

عەمیدی پۆلیس، هێمن كمرخان ئەفندی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئاگریكی بەرفراوان لە گوندی ( باخان)ی سنوری قەرەداغ كەوتەوە و دەست بەجێ مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ گەیشتە شوێنی ڕووداوەكە.

ڕاشیگەیاند، بەهاوكاری هاووڵاتیانی سنورەكە و ئاگركوژێنەوە توانرا لەماوەیەكی كەمدا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت و زیانی ئاگرەكە (40) دۆنم لە پووش و پاوان سووتاون و بەو هۆكارە (3) هاووڵاتی دەستگیركران و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.

ئاشكراشی كرد، ئاگرێك لەگوندی (بیران)ی سەر بەشارۆچكەی پیرەمەگرون كەوتەوە و دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پیرەمەگرون گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و توانرا لەماوەیەكی كەمدا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت و ڕێگە لەزیاتر تەشەنەكردنی ئاگرەكە بگیرێت.

دەشڵێت: “زیانی ئاگرەكە (50) دۆنم لە پووش و پاوان سووتاوە و هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە نادیارە”.

ژینگە

بەڕێوەبەرایەتییەكی پۆلیس لە سلێمانی داوایەك لە هاووڵاتیان دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات پارێزگاری لە سروشت و ژینگە بكەن و دەشڵێت: “دوو كەس دەستگیر كراون”.

هێمن كمرخان ئەفندی، بەڕێوەبەڕی ڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی تانجەڕۆ سەر بە بەشی سلێمانی لە ئەنجامی گەڕان و پشكنین بۆ پاراستنی ژینگە توانیان (2) هاووڵاتی دەستگیر بكەن، كە بە شێوەیەكی نایاسایی هەستابوون بە دروستكردنی كارگەیەكی فافۆن.

ڕاشیگەیاند، ئەو كارە بۆتە هۆی بڵاوبوونەوەی دووكەڵ و بۆنی ناخۆش و زیانبەخش بۆ ناوچەكە و لە ئێستاشدا پەڕاوی لێكۆڵینەوە كراوەتەوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

هێمن كمرخان داواشی لە سەرجەم هاووڵاتیان كرد، كە پابەندبن بەڕێنمایەكانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی و پارێزگاری لە سرووشت و ژینگەی كوردستان بكەن .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی هەرێم: پێشبینی دەكرێت ڕۆژی شەممە سەرەتای باران بارین دەستپێبكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی كەنداوی عەرەبی پێشبینی دەكرێت لە ئێوارەی ڕۆژی شەممە سەرەتای باران بارین بە شێوەیەكی پچڕ پچڕ لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای هەرێم دەست پێبكات.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەبەوەشدەكات، لە ڕۆژی یەكشەممە لە تەواوی ناوچەكانی هەرێم نمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت و پلەكانی گەرما لەگەڵ خۆی نزم دەكاتەوە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان باران بارین زیاتر دەبێت پێشبینی دەكرێت لە هەندێ ناوچە لە كاتی باران بارین هەورە تریشقەشی لەگەڵ بێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەوەش دەخاتەڕوو، ڕۆژی دووشەممە ئاسمانی هەرێم نیمچە هەور دەبێت وە كاریگەری باران بارین كەم دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

شەپۆلێكی باران سەرجەم عیراق و هەرێم دەگرێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان لە هەفتەی داهاتووەوە پلەكانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن و شەپۆلێكی باران بارین سەرجەم عیراق و هەرێم دەگرێتەوە.

سادق عەتیە، شارەزای كەشناسی عیراقی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ئاماژەی بەوەكرد، كە لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە بەشێوەیەكی پلەبەندی پلەكانی گەرما دادەبەزن و لە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی ناوەڕاست بەشەو كەشوهەوا سارد دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، هەر لە هەفتەی داهاتوودا پێشوازی لە یەكەم شەپۆلی بارانی سەرتاسەری دەكەین، كە سەرجەم ناوچەكانی وڵات بە هەرێمی كوردستانیشەوە دەگرێتەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، لە ناوچە جیاوازەكان باران بە بڕی جیاواز دەبارێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان