ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ماڵدینی لە مەدریدە و سێ یاریزانی ڕیاڵ بەرەو میلان پەلکێش دەکات

خەڵک سپۆرت

یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی هەوڵی تۆکمەکردنەوەی پێکهاتەکەی بۆ وەرزی نوێ دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش داوای سێ یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدیان کردووە.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، پاولۆ ماڵدینی ئەفسانە و بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی ئەی سی میلان لە دوینێوە بەسەردانێک گەیشتۆتە شاری مەدرید، بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا چاوی بە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆک و ئەنخێل سانچێزی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەی شاهانەی مەدرید بکەوێت.

ئامانجی سەردانەکەی ماڵدینی بۆ گواستنەوەی سێ یاریزانە، سێ یاریزان کە لەلایەن زینەدین زێدانەوە گرنگیان پێنادرێت و ئەگەری فرۆشتنیان زۆر بەهێزە، یاریزانەکانیش بریتین لە دانی سیبالۆس بۆ هێڵی ناوەندی هێرشبەر، بۆرخا مایوڕاڵی هێرشبەر بۆ یاریدەدانی پیاتیک و کۆترۆنی، ناوی سێیەمیش بریتیە لە مارتن ئۆدیگاردی نەرویجی ئەو گەوهەرەی هاندەرانی یانەی شاهانە چەندین وەرزە چاوەڕێی دەرکەوتنی دەکەن.

بەپێی سەرچاوەکە، گواستنەوەی سیبالۆس و مایوڕاڵ بەرەو میلان ئەگەرێکی بەهێزە، بەڵام ئیمزاکردنی بۆندی ئۆدیگارد قورسە بەوپێیەی یانەی ڕیاڵ سۆسیداد بەهەمان شێوە داوای دەکات و یاریزانەکە یاریکردنی لە خولی ئیسپانیا هەڵبژاردووە، جگە لەم سێ ناوە ماڵدینی نیازی بووە داوای گواستنەوەی مارکۆس لۆرێنتی بکات، بەڵام ئەم یاریزانە پێشوەخت پەیوەندی بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە کردووە.

جیهانی

ئوزێل وەڵامێکی توندی ڕەخنەگران و ڕاهێنەری ئارسیناڵی دایەوە: هەموو شتێک هەر منم؟!

خەڵک سپۆرت

مەسعود ئوزێلی ئەستێرەی ئەڵمانی یانەی ئارسیناڵ بەتوندی وەڵامی ڕاهێنەری یانە و ئەو ڕەخنەگرانە دەداتەوە، کە پێیان وایە لەم وەرزەدا هۆکاری شکستی یانەکەی بووە.

ماوەی مانگێک زیاترە ئوزێل بەهۆی هۆکارە ئەمنیەکانەوە لەپێکهاتەی ئارسیناڵ دوورخراوەتەوە، لەدوای کۆتایی هاتنی وادەی لێکۆڵینەوە پۆلیسیەکان ناوبراو لەلایەن ئونای ئیمیری ڕاهێنەرەوە سڕکراوە و تەنها لە دوو ڕووبەڕوبونەوەدا بەشداری کردووە، ئەوەش بێزاری لای یاریزانەکە دروست کردووە لە کاتێکدا گرانبەهاترین یاریزانی یانەکەیە و هەفتانە بڕی ٣٥٠ هەزار پاوەند موچە وەردەگرێت.

ئوزێل لەم بارەیەوە بە “دەیلی مەیڵ”ی ڕاگەیاندووە :” ئەگەر لە یارییە گەورەکاندا باش نەبوینایە، هەمیشە هەڵە هەڵەی من دەبوو، ئەگەر ئەوە ڕاست بێت، چۆن لێکدانەوە بۆ ئەنجام و ئاستی یارییە گەورەکانی ئەم وەرزە دەکەن کە من تیایدا دوورخراومەتەوە؟ جیاوازیەکی ڕاستەقینە لەم بابەتەدا نییە”.

هەروەها دەڵێت :” دەزانم خەڵکانێک بەردەوام چاوەروانی زیاترم لێدەکەن و چاوەڕێن یاریی بکەم و جیاوازی دروست بکەم، بەڵام ئەوەش بابەتێکی ئاسان نییە، چونکە من تاکە یاریزان نیم لە پێکهاتەکەدا، لە بیریشتان نەچێت هەندێک لە ڕکابەرە گەورەکان لەئێمە بەهێزترن”.

لەلێدوانێکی جیاوازدا (عازف اللیل) بە ماڵپەڕی “تۆڵک سپۆرت”ی بەریتانی ڕاگەیاندووە :” ئەوەی بەسەر من هاتووە بارودخۆێکی نەخوازراوە و هۆکارێک نییە بۆ جێهێشتنی یانەی ئارسیناڵ، بۆندەکەم تا هاوینی ٢٠٢١ درێژەی هەیە و تا ئەو کاتە لێرە بەردەوام دەبم”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

میلان لە گواستنەوەی جەنگاوەرەکەی یوڤانتۆس نزیک بۆتەوە !

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لە گواستنەوەی ماریۆ مانزۆکیچی کرواتی نزیک بونەوە و یاریزانەکە سێ هەڵبژاردەی لەبەردەمدایە.

ماریۆ مانزۆکیچی هێرشبەری کرواتی لەم وەرزەدا پێگە سەرەکیەکەی لە پێکهاتەی ماوریزیۆ ساری لە یوڤانتۆپس لەدەستداوە، بەوهۆیەوە ماوەیەکی زۆرە لە یاریکردن دابڕاوە و هەموو ئەگەرەکانیش بەو ئاڕاستەیەن لە نزیکترین وادەی گواستنەوەدا یانەی خانمە پیرەکە بەجێبهێڵێت.

پێگەی “ئیل جۆرناڵی”ی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دەنگۆی ئەوە هەبووە هێرشبەری ناوبراو پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە بکات و لەهەمان کاتدا یانەکانی ئینتەرمیلان و ئەی سی میلان هاتونەتە نێو هاوکێشەکە و بەتایبەت ڕۆسۆنێری نزیکە لە گواستنەوەیەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، مان یونایتد لە گفتوگۆکاندا بۆ گواستنەوەی ماندزۆکیچ سەرکەوتوو نەبوون، بەڵام هێشتا ئەو یانەیە هەڵبژاردەیەکە و ئەوەی پێشەنگی گفتوگۆکانی گرتووە یانەی ئەی سی میلانە، کە بەسەرپەرشتی زڤۆنیمێر بۆبانی بەڕێوەبەر و بە یاریدەی ئانتی ڕیبیچی یاریزانی کرواتی پڕۆسەیەکیان بۆ قایلکردنی مانزۆ دەستپێکردووە، هەروەها یانەی ئینتەرمیلانیش بەهەمان شێوە لەنێو گفتوگۆکاندایە.

ئیل جۆرناڵی دووپاتی دەکاتەوە، یانەی ئینتەرمیلان دەیانەوێت وەک شوێنگرەوەی لوکاکۆ مامەڵە لەگەڵ مانزۆی کرواتی بکەن بۆیە ئەگەر زۆرە لە گفتوگۆکاندا سەرکەوتوو نەبن، جگە لەوەش نوێنەرانی یوڤانتۆس پێیان باشترە یاریزانەکەیان ئاڕاستەی ئەی سی میلان بکەن نەک ئینتەرمیلان، کە لەم وەرزەدا ڕکابەری سەرخەتی یانە سپی و ڕەشەکەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ماتیۆس بۆ بایرن میونشن: لەبەر ئەم هۆکارە، مایسترۆی تۆتنهام مەکڕن !

خەڵک سپۆرت

لۆتەر ماتیۆسی ئەفسانەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشن هۆشداری بە یانە ئەڵمانیەکە دەدات سەبارەت بە کڕینی یەکێک لە یاریزانە ناودارەکانی یانەی تۆتنهام.

لەماوەی ڕابردوودا دەنگۆی گواستنەوەی کریستیان ئیریکسن لە یانەی تۆتنهامەوە بۆ بایرن میونشن بڵاوکرایەوە، میدیاکانی بەریتانیا ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئیدارەی یانە باڤاریەکە دەیانەوێت سود لە تێکچونی ڕەوشی یانە ئینگلیزیەکە وەربگرن و هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی یاریزانە ٢٧ ساڵە دانیمارکیەکە چڕ بکەنەوە.

لەم بارەیەوە لۆتەر ماتیۆسی ئەفسانەی ئەڵمانیا بە “بێلد سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە :” ماوەیەکی زۆر چاودێری تواناکانی ئیریکسنم کرد و بەتایبەت لە ساڵی ٢٠١٩ توشی بێهیوایی کردم، بەنسبەت منەوە پەیوەندیکردنی ئەم یاریزانە بە بایرنەوە هیچ واتایەکی نابێت و دەبێتە موفاجەئە بۆم، چونکە لەو جۆرە یاریزانانە نییە کە سود بە بایرن بگەیەنێت”.

ماتیۆس تەنها بەو ڕوونکردنەوەیەوە ناوەستێت، بەڵکو هۆکاری ئەم بۆچونەی ئاشکرا دەکات و دەڵێت :” ئەگەر ئیریکسن بەپێی پێویست سود بە تۆتنهام نەگەیەنێت کەواتە چۆن سودمەند دەبێت بۆ بایرن؟ جگە لەوەش ئۆلی هۆنێسی سەرۆکی باڤاری ئاماژەی کردووە کە پێویستی بە یاریزانی یەدەگ نییە، دان بەوەدا دەنێم کە دانیمارکیەکە یاریزانێکی تاکتیکیە، بەڵام زۆر لەسەرخۆیە، نیکۆ کۆڤاچی ڕاهێنەری بایرنیش لەو جۆرە ڕاهێنەرانەیە کە حەزی بە یاریزانی خێرایە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان