ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

تەرمی هاووڵاتییەكی ئێرانی لە بەنداوی قەرەداغدا دۆزرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند، توانیویانە تەرمێك لە بەنداوی قەرەداغدا بدۆزنەوە، كە گەشتیارێكی ئێرانی بووە.
لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ئاماژە بەوەكراوە، ئەو كەسە بۆ مەلەكردن چووەتە ناو ئاوەكەوە و پاشان بەهۆی ناشارەزاییەوە خنكاوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:
دوای ئاگاداركردنەوەی كارمەندانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ لە ڕووداوی ژێرئاوكەوتنی گەنجێك لە بەنداوی قۆپی بۆ « دابین كردنی ئاوی خواردنەوە بۆ گیاندەوەرە كێوی یەكان » كەدەكەوێتە سنوری قۆپی یەكانی قەرەداغ .
دەست بەجێ مەفرەزەكانمان لە بارەگای بەش و خاڵی وەزیارە گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكە بە ھاوكاری لەگەڵ ھێزە ئەمنیەكانی قەرەداغ دوای گەڕان و پشكنینی بەنداوەكە لەلایەن كارمەندانمان و بە ھیمەت و دڵسۆزی و بوێری كارمەندانی پۆلیسی دارستانی خاڵی وەزیارە توانرا تەرمی هاوولاتیەكە دەربھێنرێت و ڕاونەی نەخۆشخانەی سلێمانی كرا ‘

بە وتەی برایەكی ئەم خێزانە لە شاری مھابادی ڕۆژهەلاتی كوردستان ھاتون بە مەبەستی گەشت كردن سەردانی ئەو ناوچەیان كردوە و بە وتەی براكەی بۆ مەلەكردن چوەتە ناو بەنداوەكەوە بەڵام شارەزایی باشی نەبوە لەمەلەكردن و خنكاوە .

لەگەڵ ئەوەی هاوخەمی بۆ بناماڵەی قوربانیەكە دوپات دەكەینەوە .. هاوكات دەستخۆشی لە كارمەندانی پۆلیسی دارستانی خاڵی وەزیارە دەكەین كە بەوپەڕی دڵسۆزی سەرەڕای ئەكەكانی خۆیان وەك ئەركێكی مرۆڤانە هەستاون بە دەرهێنانەوەی تەرمی گەنجە خنكاوەكە .

کوردستان

داوا بەهاناوەچوونی بەپەلەی بریندارانی ڕۆژئاوا دەكرێت

خەڵك-بەشی هەواڵ

سوپای توركیا بە بەردەوامی سەرێكانی بۆردومان دەكات و بەهۆی نەبوونی خزمەتگواری تەندروستیش ژیانی هەزاران بریندار لە مەترسیدایە.

ئاژانسی فوڕات نیوز بڵاویكردەوە، مانگی سووری كورد بە هۆی هێرشەكانی سوپای توركیا ناتوانێت دەستوەردان لە دۆخەكەدا بكات و ئاشكرایكرد، بە هەزاران هاوڵاتی سڤیل لە سەرێكانی و دەوروبەری لە دۆخێكی مەترسیداردان و داوای لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد كۆمەك بۆ برینداران كۆ بكەنەوە.

لای خۆشییانەوە ئاڵدار خەلیل ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری تەڤدەم و كۆمیتەی تەندروستی هەرێمی جزیری ڕۆژئاوای كوردستان داوای هاوكاری بەپەلەیان بۆ برینداران كرد.

ئاڵدار خەلیل ئاشكراشیكرد، سوپای توركیا لە سەرێكانی ژیانی هەزاران كەسی مەدەنیان خستووەتە مەترسیەوە و داوای لە هێزە پەیوەندیدارەكان كرد بە زووترین كات دەستوەردان بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بەتۆمەتی دروستكردنی كارگەیەكی فافۆن، دوو كەس دەستگیر كران

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بنكەی پۆلیسی دارستانی تانجەرۆ ٢ هاووڵاتی دەستگیر دەكات.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕێككەوتی ٢٠١٩/١٠/١٥ مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلسی دارستانی تانجەرۆ بە مەبەستی پشكنین و نەهێشتنی دیاردەی زیادەڕەوی و نایاسایی لە سنوری تانجەرۆ توانیان ٢ هاووڵاتی دەستگیر بكەن كە بەشێوەیەكی نایاسایی هەستابوون بە دروستكردنی كارگەیەكی فافۆن، ئەمەش ببووە هۆی بڵاوبوونەوەی دوكەڵ و بۆنی ناخۆش و زیان بەخش بۆ ناوچەكە.

ئاشكراشیدەكات، پەڕاوی لێكۆڵینەوە كراوەتەوە و ڕادەستی دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی سلێمانی: ئامانج بابانی، هاوسەر و منداڵەكەی و پاشان خۆی كوشتووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئاسۆ شێخ تەها، بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، ڕووداوەكەی شەوی ڕابردووی سلێمانی كە تێیدا دوو ڕۆژنامەنوس كە هاوسەری یەكتربوون و منداڵەكەیان كوژران، خۆكوژی بووە و لەلایەن ئامانج بابانەوە كراوە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، لە دەرەوە تەقە نەكراوە، بەڵكو ئامانج بابانی تەقەی لە هاوسەر و منداڵەكەی كردووە و پاشان فیشەكێكی ناوە بە سەری خۆیەوە، وەك ئەو دەڵێت.

ئاماژەی بەوەشدا، 20/10/2019 دواهەمین دانیشتنی دادگای نێوان ئامانج بابانی و لانە محەمەدی بووە و پێشتر كێشەی ئەو دوو هاوسەرە لە دادگا بووە و چەند دانیشتێكیان لە دادگا هەبووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان