ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

دوای هەواڵێكی (خەڵك) كۆمپانیایەك بەهانای باخچەكانی سلێمانیەوە دەچێت


خەڵك – بەشی هەواڵ
دوای هەواڵێكی (خەڵك) لەسەر مەترسی وشكبوونی سەوزایی بلوارەكان (جەزرە وەسەتیەكانی) ناو شاری سلێمانی، كۆمپانیایەك لەسەر ئەركی خۆی تانكەر و كارمەندی بۆ ئاودانی سەوزایی ناو بلوارەكانی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود گرتۆتە ئەستۆ.

دوای ئەوەی هاوژین عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی باخچەكانی سلێمانی لە(خەڵك)ەوە و ڕایگەیاند، “وەزارەتی شارەوانی كێشەی زۆر بۆ سلێمانی دروست دەكرێت و دوای 6 مانگ ئەو نووسراوەی داوای تانكەری بۆ سلێمانی كردووە ون بووە، كێشەی ئەو هەموو باخچەیە لەسەر نووسراوێكە ئەوەیش ون بووە”، هەر بۆیە كۆمپانیای سالار ئەحمەد شاسوار چەند تانكەرێك ئاوی بۆ ئاودانی بلوارەكانی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود دابین كرد.

كۆمپانیای سالار ئەحمەد شاسوار لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دراوە بە (خەڵك) ئاشكرای كردووە، دوای هەستكردنمان بە وشكبوونی درەخت و سەوزاییەكانی شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود، بە ئەركی خۆمانمان زانی ئەو كارە ئەنجام بدەین.

وتەبێژی باخچەكانی سلێمانی ئاشكراشیكرد، ئەو چیمەنی باخچانەی لە ناو شاری سلێمانی دروست كراون و تانكەر ئاویان بۆ دابین دەكات بە مۆدێرن دروست كراون و پێویستیان بە ڕۆژ ناڕۆژێك ئاو هەیە، بۆیە ئەگەر ئاوی بۆ دابین نەكرێت بەرەو وشكبوون دەڕۆن.

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان


خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بە جێگیری ماوەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە، 7ی‌ حوزەیرانی 2020 بە جێگیر ماوەتەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 41 دۆلار و 97 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 38 دۆلارو 95 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە، نرخی نەوت ووردە ووردە بەرز دەبێتەوە، هەرچەندە هەندێك وڵات هۆشداری هاتنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ وڵاتەكانیان دەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دواین بڕیار لەبارەی گەشتە ئاسمانییەكانەوە دەركرا


خەڵك- بەشی هەواڵ

دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراقی ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی تـــــا كاتێكی نادیار ڕاگەیاند.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عیراق تـــــا كاتێكی نـــادیـــار ڕاگەیاند، تــــا ئاگاداركردنەوەیەكی تر .

ڕاشیگەیاندووە، بڕیارەكە گەشتی فڕۆكەكانی مانگی سوور و سەربازی و یارمەتییە تەندروستییەكان و فریاگوزارییەكان و بارهەڵگر (كارگۆ) ناگرێتەوه.

جەختیشی كردۆتەوە، ‌دەرچوواندنی بڕیارەكەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراقی مەترسیداری بارودۆخی‌ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە، كە ئەمەش لەچوارچێوەی بەرگیری كردن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دەوڵەتانی كۆمەڵەی ئۆپیك پلەس ڕێككەوتن
نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە و عیراق سزا دەدرێت


خەڵك- بەشی هەواڵ
وڵاتانی كۆمەڵەی ئۆپیك پڵەس، كە پێكهاتوون لە وڵاتانی ئۆپیك و ڕوسیا و چەند وڵاتێكی دیكە ڕێككەوتن بۆ مانگی داهاتووش بەرهەمهێنانی نەوت كەمبكەنەوە و بەوەش نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی (بلومبێرگ) بڵاویكردەوە، وڵاتانی كۆمەڵەی ئۆپیك پڵەس لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیاندا ڕێككەوتن لەسەر ئەوەی ڕێككەوتنەكەیان بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ماوەی مانگی داهاتووش درێژ بكەنەوە.

بەپێی ڕێككەوتنەكەی مانگی نیسان، بڕی 9.7 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە لە هەردوو مانگی ئایار و حوزەیران لەلایەن وڵاتانی بەرهەمێنەری نەوتەوە كەم دەكرێتەوە ئەوەش بۆ ئەوەی پاڵپشتی نرخی نەوت بكات، كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆناوە تووشی دابەزینێكی زۆر بووبوو.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەكە، پێشبینی دەكرێت بڕی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ مانگەكانی تەمموز تاوەكو ئەیلول ب بڕی 7.7 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە كەم بكرێتەوە و بەوەش نرخی نەوت زیاتر بەرزدەبێتەوە.

هەر بەپێی ئەو ڕێكككەوتنە، ئەو وڵاتانەی تاوەكو ئێستا پابەند نەبوون بە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتەوە لە مانگەكانی ئایار و حوزەیران، دەبێت بڕی 100%ی پابەندییەكانیان لە مانگەكانی تەمموز تاوەكو ئەیلول جێبەجێ‌ بكەن و لە پشكی ئەو مانگانە كەمی بكەنەوە.

هەر بەپێی (بلومبێرگ)، بەهۆی ئەوەی عیراق تاوەكو ئێستا پابەندی كەمكردنەوەكە نەبووە، بۆیە دەبێت لەمانگی ئاب (8) ڕۆژانە بڕی 1.3 ملیۆن بەرمیل كەمبكاتەوە.

لە ئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بۆ 42 دۆلار و 48 سەنت و نەوتی خاوی تەكساسی ئەمریكا بۆ 39 دۆلار و 20 سەنت بەرزبۆتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان