ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

مارك ئیسپر بناسە
ترەمپ وەزیری بەرگری نوێی دەستنیشان كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای ئەوەی پۆستی وەزیری سوپای لە ئیدارەی ئەمریكادا بەڕێوەبرد كە ئەركی پیشەسازییە بەرگرییەكان، مارك ئیسپر لە جێگەی پارتریك شاناهان كە بۆستەكەی بە وەكالەت بەڕێوەدەبرد، لە پۆستی وەزیری بەرگری ئەمریكادا دەستنیشان كرا.

كۆشكی سپی ڕایگەیاند، سەرۆكی ئەمریكا مارك ئیسپری وەك وەزیری بەرگری دەستنیشتن كرد، ئەمەش دوای چەند كاتژمێرێك لە ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی لێدانە سەربازییەكان لە ئێران بەر چەند خولەكێك لە جێبەجبێكردنی، لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە.

بەپێی ماڵًپەڕی (پۆلیتیكۆ)ی ئەمریكایی، ئیسپر دەرچووی ئەكادیمیای (وێست پۆینت)ی سەربازییە لە نیویۆرك.

هەر بەپێی ماڵپەڕەكە”ئیسپر لە مانگی تشرینی دووەمی 2017وە لە پۆستی وەزیری سوپادا بووە، دوای ئەوەی پێشتر بۆ ماوەی حەوت ساڵ لە گروپی رایتیون بۆ پیشەسازییە بەرگرییەكان كاریی كردووە.

مارك ئیسپری تەمەن 55 ساڵ، وەك ڕاوێژكاریی ئاسایشی نەتەوەیی لە كۆنگرێس كاریی كردووە و پسپۆڕە بووە لە لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئەنجومەنی پیران.

جیهان

چین؛ ڤایرۆسێكی دیكە بڵاوبۆتەوە لە كۆرۆنا زۆر كوشندەترە سی مرۆڤ توشی هەوكردنی بەهێز دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەوڵاتی چین نەخۆشییەكی نوێی كوشندە بڵاوبۆتەوە، كە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر كوشندەترە، لە وڵاتی كازاخستان هەزار و ٧٢٢ كەس بەو نەخۆشییە نوێیە گیانیان لەدەستداوە، كە ژمارەیەكیان ڕەوەندی چینین كە كار لەو وڵاتە دەكەن.

ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت بڵاویكردەوە، وەزارەتی تەندروستی كازاخستان ئاشكراشیكردووە، نەخۆشیەكە بریتیە لە هەوكردنی سییەكان ، نازانرێت سەرچاوەكەی چییە و هیچ زانیارییەكیان لەسەری نیە.

ڕۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە، كە باڵیۆزخانەی چین لە كازاخستان ڕایگەیاندوە هەزار و ٧٢٢ كەس بەو نەخۆشییە نوێیە گیانیان لەدەستداوە، كە ژمارەیەكیان ڕەوەندی چینین كە كار لەو وڵاتە دەكەن و هۆشداریی لەوەشداوە، كە ڤایرۆسەكە زۆر كوشندەیە و و رێژەی مردنیش بەهۆیەوە زۆرلە كۆڤید ١٩ زیاترە و نەخۆشیەكە لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی ڕابردوەوە لە كازاخستان بڵاوبوەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی كازاخستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، ٣٢ هەزار كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون و تەنها ٤٥١ توشبوو گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حكومەتی لوبنان دەستی لە كاركێشایەوە
ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەكەی بەیروت بەرزدەبێتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
میدیاكانی لوبنان، ئاماژە بە بەرزبوونەوەی ژمالرەی قوربانیانی تەقینەوەكەى بەندەری بەیروت دەكەن، ئەمەش دوای دەرهێنانەوەی ژمارەیەك تەرم لەژێر داروپەردووی ڕووخاوی تەقینەوەكە.

بەپێی میدیاكانی لوبنان، ئەمڕۆ دوو شەممە، تیمەكانی سەر بە سوپا بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەكانی بەرگری مەدەنی و ئاگركوژێتنەوە و دوو تیمی گەڕان و فریاكەوتنی ڕوسی و فەرەنسایی، توانیان پێنج تەرمی نوێ‌ لەژێر داروپەردووە ڕووخاوەكاندا دەربهێنن، پرۆسەی گەڕان بەشوێن بێسەروشوێنەكانى تريشدا بەردەوامە بەهیوای دۆزینەوەیان.

میدیاكانی لوبنان ئاماژەیان بە بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان كرد بۆ 162 كوژراو، وێڕای برینداربوونی زیاتر لە پێنج هەزار كەسی تر.

هەر ئەمڕۆ دوو شەممە، حكومەتی لوبنانی بەسەرۆكایەتی حەسان دیاب، بەهۆی تەقینەوەكەی هەفتەی ڕابردووی بەندەری بەیروتەوە، بە فەرمی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەش بە پەرلەمانی و ڵاتەكە كرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حاڵەتەكانی چاكبوونەوە زیاترن
سعودیە، 1257 حاڵەتی تووشبوونی نوێ‌ بە كۆرۆنا ڕاگەیەندرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 1257 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو بە ژمارەیەكی كەمتر دادەنرێت.

ئەمڕۆ دوو شەممە، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 1257 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركرا”، ئەمەش بە ژمارەیەكی كەمتری توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەراورد بە ڕۆژانی پێشوو لە وڵاتەكەدا دادەنرێت.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 32 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركرا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 3199 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 289947 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی سعودیە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 1439 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە، گەیشتە 253478 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان