ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

مەسرور بارزانی سەردانی بزووتنەوەی ئیسلامی دەكات

 

خەڵك-سەعد مەلا عەبدوڵلا گوڵپی

ئەندامێكی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، ئەم هەفتەیە كەسی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەت سەردانمان دەكات.

هەفتەی ڕابردوو مەسرور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم سەردانی هەریەك لە یەكێتی و گۆڕان و حزبی سۆسیالیستی كرد و بڕیارە ئەم هەفتەیە سەردانی لایەنەكانی دیكە بكات.

سەلام كەریم ئەندامی سەركردایەتی بزووتنەوەی ئیسلامی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، هۆكاری دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەت و دواكەوتنی لای پارتی و یەكێتی و گۆڕانە و لایەنەكانی دیكە لێی بەرپرس نین.

وتیشی”ئەگەر هەیە ئەم هەفتەیە مەسرور بارزانی سەردانی بزووتنەوەی ئیسلامی بكات”.

سەبارەت بە بەشداریكردنیان ناوبراو ئاشكرایكرد، لای خۆمانەوە بەرژەوەندییەكانی گەلی كورد بە گشتی و ئەندامانی بزووتنەوە بەتایبەتی لێكدەدەینەوە تاكو بزانین بەشداریكردنمان تا چەند لەگەڵ بەرژەوەندییەكانمان دێتەوە، ئەوكات هەڵویستمان دەبێت.

ڕوونیشیكردەوە، سەبارەت بە پشكەكان بە فەڕمی هیچ شتێك بە ئێمە نەگەیەنراوە، بەڵام لە كۆبوونەوەكانی پێشووی مەسعود بارزانی و مەسرور بارزانی لەگەڵ ڕابەری بزووتنەوە جەخت لەوە كراوەتەوە كە بزووتنەوە دەبێت وەكو لایەنێك بەشداری پێكهینانی حكومەت بكات، بەڵام ئەوەی دەیبیستین قسە لەسەر وەزارەتی ئەوقاف دەكرێت كە بۆ بزووتنەوە دانرابێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بزووتنەوەی ئیسلامی داواكاری خۆی دەبێت بەپێی ئەو پۆست و پشكانەی پێمان دەدرێت، هەرچەندە لە پەڕلەمان بوونمان نییە، بەڵام خەبات و خوێنی شەهیدانی بزووتنەوە زۆر لە پەڕلەمان و كورسی گەورەترە بەلامانەوە.

سەبارەت بە كاندیدەكانیان، سەلام كەریم ڕایگەیاند، تا ئێستا بە فەڕمی كاندید یەكلایی نەبووەتەوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە بۆ هەر پۆستێك كاندیدی شیاو و كەسی شیاو دیاری دەكرێت.

کوردستان

جارێكی دیكە تووشبوون بە كۆرۆنا لە هەرێم زیادی كرد 25 حاڵەتی مردن تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرای دەكات، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 706 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 25 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، 4739 پشكنین ئەنجام دراوە و دەركەوتووە لە هەولیر 250 كەس و سلێمانی 113 كەس و لە گەرمیان 32 كەس و ڕاپەڕین 15 كەس و دهۆك 256 و هەڵەبجە 31 كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە 521 كەس چاكبوونەوە و 25 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

No description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێنجوێن؛ بارهەڵگرێكی ئۆتۆمبێل بە شەش ئۆتۆمبێلەوە كەوتە دۆڵێكەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی نەمانی ئیستۆپەوە لەسەر ڕێگای پێنجوێن بارهەڵگرێكی گواستنەوەی ئۆتۆمبێل بە شەش ئۆتۆمبێلەوە وەرگەڕا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە ، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 25ی ئەیلول2020 ڕووداوێكی وەرگەڕان لەسەر ڕێگای سەرەكی پێنجوێن بۆ سەیدسادق ڕوویدا .

ڕاشیگەیاندووە، ڕووداوەكە بەهۆی نەمانی ئیستۆپی بارهەڵگرێكی ئۆتۆمبێلەوە بووە، كە بەوهۆیەیەوە شەش ئۆتۆمبێل، كە بە بار هەڵگرەكە بووە كەوتە ناو دۆڵێكەوە .

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سلێمانی؛ سبەینێ‌ بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا دەگاتە ئەم گەڕەكە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی ئاگاداری هاووڵاتیانی دانیشتووی گەڕەكی مەجید بەگ‌ دەكات ، كە سبەینێ‌ بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكەوە بێ‌ كارەبا دەبن.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە ، ئاگاداری دانیشتوانی گەڕەكی (ئابڵاخ ‌‌) ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر هەردوو فیدەری ( ٥۲) و (٥۹) سبەینێ شە‌ممە (26/9/2020) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.

دەشڵێت: “سبەینێ لە كاتژمێر (7 ی بەیانی بۆ 12ی نیوەڕۆ) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان”.

جەختیشی كردۆتەوە، بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەر و هیچ بڕە پارەیەك لە هاووڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە .

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان