ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پێیوایە عیراق گرنگترین چەكی دژە تیرۆری لەدەستدا
سەركردەیەكی عیراقی باس لەپاشەكشەكردنی بەڵێندەرە ئەمریكاییەكان دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەركردەیەك لە هاوپەیمانی قەراری عیراقی پێیوایە، عیراق گرنگترین چەكی لەدەستدا بۆ ڕاوەدونانی تیرۆر لە وڵاتدا.

ئەمڕۆ شەممە، ئەسیل نوجێفی سەركردە لە هاوپەیمانی قەراری عیراقی، لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) نوسیویەتی”سیاسەتی هەڵەی عیراق، وایكرد گرنگترین چەك لەدەستبدات بۆ ڕاوەدونانی تیرۆر”، ئاماژەی بە پاشەكشەپێكردنی شارەزایانی ئەمریكاش كرد لە بنكەی بەلەدی ئاسمانی.

پاشەكشەپێكردنی شارەزاكان لەو بنكە ئاسمانییە بە بۆچوونی نوجێفی، مانای ڕاوەستانی نیشتنەوەی فڕۆكەكانی (F16) و  ئاستەنگ دروستبوون بۆ پرۆسەی ڕاوەدونانی تیرۆریستان دەگەیەنێت لە ناوچە بیابانییەكان و ناوچە سەختەكان.

نوجێفی دەڵێت”ئێمە بەرەو دۆخی عیراقی 2914 دەچین، پێویستە حكومەتی عیراق پێداچوونەوە بە هەڵەكانی خۆیدا بكات، پێش ئەوەی كاتەكان بەسەربچن”.

ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوە عیراقییەكان بە ئاژانسی (رۆیتەرز)یان ڕاگەیاند، هێزە ئەمریكاییەكان خۆیان بۆ پاشەكشەپێكردنی سەدان بەڵێنەر لە بنكەی بەلەدی ئاسمانی ئامادە دەكەن، هۆكاریی ئەمەش بەپێی ئاژانسەكە، پەیوەندی بە “هەڕەشە ئەمنییە چاوەڕوانكراوەكانەوە” هەیە.

جیهان

کازمی سەردانی فەرەنسا دەکات

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئامادەکاری دەکرێت بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی فەرەنسا بکات.

 

وەزارەتی دەرەوەی عیراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تێیدا باس لەسەردان و کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی عیراق و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کراوە و لەخاڵێکدا ئاماژە بەئەوەکراوە، ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەمانگی داهاتوودا مستەفا کازمی سەردانی فەرەنسا بکات.

 

لەو ڕاگەیەندراوەدا ئاماژە بەئەوەشدراوە، لەکۆبوونەوەى هەردوو وەزیردا باس لەدۆخی سیاسی و ئەمنی عیراق و بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکان کراوە.

 

ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەى ڕابردوودا سەرۆکی فەرەنسا بەسەردانێک گەیشتە پایتەختی عیراق و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عیراق کۆبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەندروستی عیراق: زیاتر لە چوار هەزار و 300 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە كە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا چوار هەزار و 305 تووشبووی نوێ تۆماركراون.

ڕوونیشیكردەوە كە 76 تووشبووی پەتاكە گیانیان لە دەست داوە و چوار هەزار و 205 نەخۆشیش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

تەقینەوەیەك لە سەربازگەی سپایكەر ڕوویدا

خەڵك – بەشی هەواڵ
تەقینەوەیەکی بەھێز بنکەی سەربازیی سپایکەری پارێزگای سەڵاحەدین ڕوویدا.

ئەمڕۆ هەینی لە پارێزگای سەڵاحەدین تەقینەوەیەكی لە بنكەی سەربازیی سپایكەر ڕوویدا و بە هۆیەوە باڵەخانەیەك ڕووخا.

تا ئێستا زانیاری دەربارەی ئەگەری كەوتنەوەی زیانی گیانیی لە تەقینەوەكە و هۆكارەكەی ڕانەگەیەندراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان