جیهانی
پاش ١٣ ساڵ لێکترازان، یاریزانێکی ڕیاڵ مه‌درید ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به ئه‌تله‌تیکۆوه کرد !

خه‌ڵک سپۆرت
ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمی پێگه‌کانی یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریدی ئیسپانی گواستنه‌وه‌ی مارکۆس لۆرێنتی ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدیان بۆ ڕیزه‌کانیان ئاشکرا کرد.
ڕۆژنامه‌کانی “مارکا و ئاس” ئاشکرایان کرد، ئه‌مڕۆ به‌فه‌رمی مارکۆس لۆرێنتی له یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه به‌بڕی ٤٠ ملیۆن یورۆ په‌یوه‌ندی به ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریدی ڕکابه‌ری مێژووییه‌وه کردووه، گواستنه‌وه‌ی ناوهندسازه لاوه‌که بڕی ٤٠ ملیۆن یورۆی تێچووه و وه‌ک شوێنگره‌وه‌ی “ڕۆدری” مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.
بڕیاره له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتودا “ڕۆدری” ئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی ئه‌تله‌تی به بڕی ٧٠ ملیۆن یورۆ په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزیه‌وه بکات، وه‌ک شوێنگره‌وه دیێگۆ سیمیۆنی داوای گواستنه‌وه‌ی لۆرێنتی کردووه و یاریزانه‌که و یانه‌ی شاهانه له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی زینه‌دین زێدان ڕه‌زامه‌ندیان نیشانداوه.
Acuerdo para el traspaso de @marcosllorente, pendiente de que el centrocampista supere el reconocimiento médico.
👉 https://t.co/1HJoegakoQ#AúpaAtleti pic.twitter.com/2FpB2oWYDz— Atlético de Madrid (@Atleti) June 20, 2019
جێی باسه، ماوه‌ی ١٣ساڵه واتا له‌ساڵی ٢٠٠٦وه په‌یوه‌ندی نێوان دوو یانه زه‌به‌لاحه‌که‌ی مه‌درید سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی یاریزانان لاواز بووه و به‌پێی ڕێکه‌وتنێکی نهێنی، دوو یانه‌ی ناوبراو قه‌ده‌غه بوو یاریزان له‌ڕیزه‌کانی یه‌کتریه‌وه بگوێزنه‌وه، به‌ڵام له‌دوای ئه‌م گواستنه‌وه‌یه په‌یوه‌ندیه‌کان ئاسایی ده‌بنه‌وه.
جیهانی
جگە لە یارییەکە… ئەمشەو بەرشلۆنە و ئینتەرمیلان لەسەر مێزی گفتوگۆکردن کۆدەبنەوە

خەڵک سپۆرت
بڕیارە ئەمشەو لەچوارچێوەی یارییەکانی گەڕی شەشەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ یانەی بەرشلۆنە و ئینتەرمیلان ڕووبەڕو ببنەوە، جگە لە بابەتە وەرزشییەکان نوێنەرانی هەردوو یانە کۆبونەوە دەربارەی گواستنەوەی چوار یاریزان ئەنجام دەدەن.
ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، ئەمشەو جگە لە چالاکییە وەرزشییەکان، ئیدارەی یانەکانی بەرشلۆنە و ئینتەرمیلان لە میلانۆ کۆبونەوە سەبارەت بە گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینیزی هێرشبەری ئەرجەنتینی ئەنجام دەدەن.
یانە ئیتاڵیەکە داوای بڕی (١٠٠ بۆ ١١٠ ملیۆن یورۆ) دەکات، لەبەرامبەردا سەرۆکایەتی یانەی بەرشلۆنە ئامادەیی نیشان دەدەن لە گواستنەوەکەدا ناوەکانی ئارتورۆ ڤیدال و جان کلێر تۆدیبۆ تێهەڵکێش بکەن، بەو شێوەیە هەوڵدەدەن نرخی گواستنەوەکە کەم بکەنەوە، بەڵام کێشەی یانە کەتەلۆنیەکە لە یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزیدایە کە وەک شوێنگرەوەی سێرجیۆ ئەگوێرۆ هەوڵ بۆ کڕینی مارتینێز دەدەن و بەهۆی دەوڵەمەندی یانەکەوە ئەگەر هەیە پارەی تەواو بۆ ئیمزاکردنی بۆندەکەی پێشکەش بکەن.
ڕۆژنامە ئیسپانیەکە نوسیویەتی، سەرۆکایەتی یانەی ئینتەرمیلان لەماوەی ڕابردوودا هەوڵیان بۆ گواستنەوەی ڤیدال و ئیڤان ڕاکیتیچ داوە، هەروەها گرنگیان بە تۆدیبۆ داوە و پێیان وابووە بۆ پلانەکانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی گونجاوە، بەڵام لەئێستادا یانەی بەرشلۆنە پلانی گۆڕیوە و لەنێوان ئەو سێ یاریزانە داواکراوەدا ئامادە نییە دەستبەرداری ئیڤان ڕاکیتیچ بێت.
جیهانی
خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا (سێ شەممە)

خەڵک سپۆرت
ئەمشەو و سبەی شەو ڕووبەروبونەوەکانی جەولەی شەشەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجام دەدرێن (کۆتا گەڕی قۆناغی کۆمەڵەکانە)، جگە لە هەشت یانە کە سەرکەوتنیان مسۆگەر کردووە (١٥) یانەی تر ململانێی بینی ئەم قۆناغە گەیشتن بە قۆناغی (١٦)ی خولەکە یەکلایی دەکەنەوە، گرنگترین یارییەکانی ئەمشەو ئەمانەن:
ڕێدبول سالزبۆرگ – لیڤەرپوڵ (٨:٥٥)
ناپۆلی – جینک (٨:٥٥)
بوروسیا دۆرتمۆند – سلاڤیا پراگ (١١:٠٠)
ئینتەرمیلان – بەرشلۆنە (١١:٠٠)
لیۆن – لایپزیگ (١١:٠٠)
ئەیاکس ئەمستەردام – ڤالێنسیا (١١:٠٠)
چێڵسی – لیل (١١:٠٠)
بەنفیکا – زینیت (١١:٠٠)
جیهانی
هێرناندێز هێرناندێز وەک داوەری یاریی کلاسیکۆ دیاری کرا

خەڵک سپۆرت
ئەلیخاندرۆ خوسێ هێرناندێزی ئیسپانی لەلایەن ڕایەڵەی یانەکانی ئیسپانیاوە وەک داوەری کلاسیکۆی چون لە یاریگای “کامپ ن‌و” دەستنیشان کرا.
ڕایەڵەی یانەکانی ئیسپانیا لەنێوان چوار داوەری ناوداری خولی ئیسپانیا بڕیاریدا ئەلیخاندرۆ خوسێ هێرناندێزی ناسراو بە “هێرناندێز هێرناندێز” یاریی کلاسیکۆی چون لە یاریگای کامپ نوی تایبەت بە یانەی بەرشلۆنە بەڕێوەببات.
هێرناندێز یەکێکە لە داوەرە خاوەن کەسایەتیە بەهێزەکان و تائێستا سێ ڕووبەڕوبونەوەی کلاسیکۆی بەڕێوەبردووە، ئەنجامی کلاسیکۆیەکیان بردنەوە بووە بۆ ڕیاڵ مەدرید (٢ – ١)، هەروەها یارییەکیش یەکسانبوون (٢ – ٢)، لە ڕووبەڕوبونەوەیەکی تریشدا یانەی بەرشلۆنە براوە بووە (٣ – ٢).
هێرناندێز لەژیانی وەرزشییدا کاردی سوری بەڕووی سێرجیۆ ڕامۆسی کاپیتانۆی ڕیاڵ مەدرید بەرزکردۆتەوە، هەروەها لە هەژمارکردنی پەناڵتی لە کامپ ن‌و لەسەر یانەی بەرشلۆنە سوربووە و لایەنگری هیچکام لە دوو یانە زەبەلاحەکە نییە.
میدیاکانی ئیسپانیا بەگشتی لەبارەی ئەم داوەرەوە ناڕەزاییەتیان دەرنەبڕیوە سەرباری بوونی چەندین حاڵەتی گومان‌لێکراو لەو سێ کلاسیکۆیەی ئەنجامیداوە.