ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

عەمید سەرحەد قادر لە پارتی نیگەرانە

خەڵك- بەشی هەواڵ

عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی قەزا و ناحیەكانی كەركوك ڕایگەیاند، لەلایەن حزبەكەیەوە “پارتی” پشتگوێخراوە و وەك ڕێبوار تاڵەبانی و نەجمەدین كەریم گرنگی پێنەدراوە، سەرباری ئەوەی شەڕی هەموو گروپە چەكدارەكانی كردووە، وەك خۆی دەڵێت.

عەمید سەرحەد قادر لە فەیسبوكی خۆی نوسیویەتی”سەرەتا دەمەوێ بەكورتی لەوێوە دەست پێبكەم كاتێ لە ۱٦ ئۆكتۆبەر كەركوكم بەجێهێشت وەك ئەفسەرێكی كورد غیرەتم قوبلی نەدەكرد ڵەژێر فەرمانی كەسانێك كاربكەم ونەهێڵن بەكوردی قسە بكەم و نەتوانم بەرگری لە كوردی ڕەسەنی ئەو شارە خۆشەویستە بكەم، دوای ماوەیەك لەلایەن دەسەڵاتدارانی بەغداوە فەرمانی دەسگیركردنم بۆ دەرچوو لەسەر بەشداریكردن و پاڵپشتیكردنم لەڕیفراندۆم بەبەڵگەوە فەرمانی دەسگیركردنەكەم لەچوارچێوەی جام گرتووەو لەسەر دیواری ماڵەكەی خۆم هەڵمواسیوە” .

هەر لە نوسینەكەیدا وتویەتی”كاتێك كە دەبینین كاك دكتۆر نەجمەدین كەریم و كاك ڕێبوار تاڵەبانی كەركوكیان بەجێهێشت ئیهتمامێكی زۆریان پێدرا و مەعنەویەن بەرگری و پاڵپشتی كران ئەمە لەجێی خۆی بوو..كاتێ ئێمەش لەكەركوك بوین لە ناو شارو دەرەوەی شار شەڕی هەموو گروپە تیرۆرستیەكانمان دەكردور هەبوون دژایهەتیان دەكردین لەسەر پارتی لەپێناو ئارامی بۆ خەڵكی ئەوشارە ئێمە لای ئەوكەسانەی ئێستا بێ هەڵوێست و بێدەنگن لەسەر فرمانی دەسگیركردنم لای ئەوان ئەوكات قارەمان بووین !”.

کوردستان

گەشتیارە كوردەكان لە توركیا ئازاد كران

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای دەستگیركردنیان لەلایەن پۆلیسی توركیاوە، ژمارەیەك گەشتیاری خەڵكی پارێزگا دهۆك ئازادكران.

بەپێی زانیارییەكان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ئەو گەشتیارانە ئازادكراون.

ئەمڕۆ وتەبێژی فەڕمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سەرۆك وەزیرانی هەرێم، لایەنە پەیوەندییدارەكانی هەرێمی كوردستانی راسپاردووە بۆئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی توركیا قسە بكەن، بۆ ئەوەی بە زووترین كات ئەو گەشتیارانە ئازادبكرێن.

دوێنێ‌ پێنج شەممە، لەكاتی سەردانیكردنی ناوچەی چیاكارای شاری ترابزۆن لە توركیا، گروپێكی گەشتیاری هەرێمی كوردستان بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای كوردستان و وێنەگرتن پێوەی رووبەڕووی لێدان و توندوتیژی بوونەوە و ژمارەیەكیان دەستبەسەركران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە سنوری شارۆچكەی شێخان كچ و كوڕێك كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە، كچ و كوڕێك لە شارۆچكەی شێخان كوژران.

پۆلیسی دهۆك بڵاوی كردەوە، بكوژەكە كە برای كچەكە بووە دەستگیركراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

دوای ڕووداوەكە تەرمی هەردووكیان براون بۆ نەخۆشخانەی دهۆك و پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رووداوەكە كردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بە وێنە.. لە كەلار دەستبەسەر بڕێكی زۆر خۆراكی نەشیاودا گیرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

قائیمقامیەتی شارۆچكەی كەلار بڵاوی كردەوە، كە دەستیان گرتووە بەسەر بڕێكی زۆر لە خۆراكی نەشیاو بۆ بەكارهێناندا.

لە ڕاگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی كەلار نوسیویەتی”دەست بەسەرداگرتنی بڕێكی زۆر خۆراكی لەقوتونراوی قۆپاو و خراپ لەگەڵ بابەتی ئارایشتگای بەسەرچوو لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی كەلارەوە ڕادەگەیەنین”.

دەستبەسەرداگرتنی ئەو خۆراك و كەرەستە نەشیاوانە لەكاتێكدا كە ڕۆژانە لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستاندا دەستبەسەر بڕێكی زۆر خۆراك و پێداویستی بەسەرچوودا دەگیرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان