ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی و بەرهەم ساڵح كۆبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای سەردانەكەی بۆ بەغدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرهەم ساڵحدا كۆبووەوە.

سەرچاوەیەك لە نوسینگەی سەرۆك كۆماری عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كۆبوونەوەكە لەسەر داوای بەرهەم ساڵح بووە و سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانیش بۆ مەبەستی یەكلاییكردنەوەی كێشەی نەوتە.

سەرچاوەكە كە نەیوست ناوەكەی بڵاوبكرێتەوە ڕونیكردەوە، ئەندامانی لیژنەی باڵای نەوت و گازی هەرێم یاوەری بارزانی دەكەن.

هەر بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوەكە عادل عەبدولمەهدی بارزانی ئاگاداركردووەتەوە، ئەگەر 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە تەسلیم نەكەن، حكومەتی عیراق ناچارە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕابگرێـت و بارزانیش بۆ ئەو مەبەستە چووەتە بەغدا.

ڕاگرتنی جارێكی دیكەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ماوەی چەند ڕۆژێكە جارێكی دیكە قسەی لەسەر دەكرێتەوە، بەتایبەتی حكومەتی هەرێم تائێستا پابەندنەبووە بە ڕادەستكردنی ئەو بڕە نەوتەوە.

کوردستان

گەشتیارە كوردەكان لە توركیا ئازاد كران

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای دەستگیركردنیان لەلایەن پۆلیسی توركیاوە، ژمارەیەك گەشتیاری خەڵكی پارێزگا دهۆك ئازادكران.

بەپێی زانیارییەكان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ئەو گەشتیارانە ئازادكراون.

ئەمڕۆ وتەبێژی فەڕمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، سەرۆك وەزیرانی هەرێم، لایەنە پەیوەندییدارەكانی هەرێمی كوردستانی راسپاردووە بۆئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی توركیا قسە بكەن، بۆ ئەوەی بە زووترین كات ئەو گەشتیارانە ئازادبكرێن.

دوێنێ‌ پێنج شەممە، لەكاتی سەردانیكردنی ناوچەی چیاكارای شاری ترابزۆن لە توركیا، گروپێكی گەشتیاری هەرێمی كوردستان بەهۆی هەڵگرتنی ئاڵای كوردستان و وێنەگرتن پێوەی رووبەڕووی لێدان و توندوتیژی بوونەوە و ژمارەیەكیان دەستبەسەركران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە سنوری شارۆچكەی شێخان كچ و كوڕێك كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە، كچ و كوڕێك لە شارۆچكەی شێخان كوژران.

پۆلیسی دهۆك بڵاوی كردەوە، بكوژەكە كە برای كچەكە بووە دەستگیركراوە و دانی بە تاوانەكەیدا ناوە.

دوای ڕووداوەكە تەرمی هەردووكیان براون بۆ نەخۆشخانەی دهۆك و پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رووداوەكە كردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بە وێنە.. لە كەلار دەستبەسەر بڕێكی زۆر خۆراكی نەشیاودا گیرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

قائیمقامیەتی شارۆچكەی كەلار بڵاوی كردەوە، كە دەستیان گرتووە بەسەر بڕێكی زۆر لە خۆراكی نەشیاو بۆ بەكارهێناندا.

لە ڕاگەیەندراوێكدا قائیمقامیەتی كەلار نوسیویەتی”دەست بەسەرداگرتنی بڕێكی زۆر خۆراكی لەقوتونراوی قۆپاو و خراپ لەگەڵ بابەتی ئارایشتگای بەسەرچوو لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی كەلارەوە ڕادەگەیەنین”.

دەستبەسەرداگرتنی ئەو خۆراك و كەرەستە نەشیاوانە لەكاتێكدا كە ڕۆژانە لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستاندا دەستبەسەر بڕێكی زۆر خۆراك و پێداویستی بەسەرچوودا دەگیرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان