ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

دانیشتووانی عیراق زۆرتر لە 40 ملیۆن كەسن

خەڵك –بەشی هەواڵ

ماڵپەڕی وۆلد پۆپلیشن ڕێڤیووی ئەمریكایی بڵاویكردەوە ژمارەی دانیشتووانی عیراق تا 2050 دەبنە 81 ملیۆن كەس.

بەپێی سەرژمێرییەك كە لەم مانگەدا كراوە، ژمارەی دانیشتووانی عیراق 40 ملیۆن و 380 هەزار و 568 كەسن، ئەم ژمارەیە لە 2030 بەرز دەبێتەوە بۆ 53 ملیۆن و 297 هەزار و 666 كەس.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ژمارەی دانیشتووانی عیراق لە 2050 دەگاتە 81 ملیۆن و 490 هەزار و 359 كەس و پلەی 36هەمین دەگرێت لە وڵاتانی جیهاندا.

عێراق

وەزیری ناوخۆی عیراق پارێزگاری لەخۆپیشاندەران دەكەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

یاسری وەزیری ناوخۆی عیراق ئاماژەبەوەدەدات، هێزەكانی پاراستنی یاسا پارێزگاری لەخۆپیشاندەران و موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت دەكەن.

یاسین ئەلیاسری وەزیری ناوخۆی عیراق لەوتەیەكدا لەمیانی نمایشی مەشقكردنی هێزە ئەمنییەكان ڕایگەیاند، هاریكاری لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان بۆ پارێزگاری لە سەلامەتی و گیانی هاووڵاتیان و موڵك و ماڵیان ئامانجێكی بنەڕەتییە.

وەزیری ناوخۆی عیراق ڕوونیشیكردەوە، هێزەكانی پاراستنی یاسا كاردەكەن بۆ پاراستن و پارێزگاری لەسەلامەتی و گیانی خۆپیشاندەران و موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت.

یاسین ئەلیاسری داواشیكرد، زیاتر گرنگی بدرێت بەمەشق كردن بەپێی پرەنسیپ و بیردۆزە نوێیەكان بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەكان پیشەیی بەدەست بهێنن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هاووڵاتیانی مەدەنی كە ئەوە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی هەیە لەسەر كاری هێزە ئەمنییەكان بۆ پاراستنی یاسا و سیستم لە وڵاتدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

مەكگۆرك: پیلانەكەی ئەردۆغان بەشێك لە خاكی عیراقیش دەگرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێردەی تایبەتی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایدەگەیەنێت، پیلانەكەی ئەردۆغان بەشێك لە خاكی عیراقیش دەگرێتەوە.

برێت مەكگۆرك نێردەی تایبەتی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە جریوەیەكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوە كردووە، پێویستە بە وردی لە ڕێككەوتنەكەی ئەمریكا و توركیا بكۆڵنەوە، چونكە ئەو ڕووبەرەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا دیاریكردووە بۆ پێكهێنانی ناوچەی ئارام بە پێی ڕێككەوتنەكە درێژ دەبێتەوە بۆ ڕووباری فورات و خاكی عیراق.

برێت مەكگۆرك ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەواوی ئەو ناوچانەی باكووری سوریا كە شەڕی تێدایە كوردنشین و مەسیحی نشینن بۆیە بۆ دەستكەوتنی زانیاری دروست سەبارەت بە ڕێككەوتنەكە پێویستە گوێ لە وتەكانی ئەردۆغان بگیرێت و وتەكانی ترەمپ فەرامۆش بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پێنج وەزیری عیراق لە پۆستەكانیان دووردەخرێنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی هاوپەیمانی فەتح، كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، ڕایدەگەیەنێت، كە بەم زووانە گۆڕانكاری لە پەڕلەمان و حكومەت دەكرێت.

حەنین قەدۆ، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە هاوپەیمانی فەتح بە (بغداد الیوم)ی ڕاگەیاندووە، كە بەم زووانە بەشێك لە چاكسازییەكانی حكومەت دەردەكەوێت، كەبریتیە لە گۆڕینی 5 وەزیری كابینە وزارییەكەی عادل عەبدولمەهدی.

ڕاشیگەیاندووە، كە بەشێكی دیكە لە چاكسازییەكان گۆڕانكاری كردن لە یاسای هەڵبژاردنەكان، بەجۆرێك زیاتر دادپەروەرانەبێت.

جەختیشی كردۆتەوە، كە چەند یاسایەك دەردەكرێن، كە پەیوەندییان بە داخوازی هاووڵاتیان و شەقامی عیراقییەوە هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان