ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا هۆشداری هەڵگیرسانی شەڕێكی مەترسیدار لە كەنداو دەدات

خەڵك –بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ پێنج شەممە جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، مۆسكۆ نیگەرانە لە نەبوونی هیچ نیشانەیەكی پاشگەزبوونەوەی ئەمریكا لە بەرنامەی بەرەوڕووبوونەوەی ئێران.

سێرگی ڕیابكۆڤ لە لێدوانێكدا بۆ هەواڵنێران دەڵێت “ئەمریكا بەردەوامە لە نمایشكردنی هێزی خۆی و مۆسكۆش نیگەرانە لە ئەگەری هەڵگیرسانی ململانێیەكی نوێ لە كەنداو”.

ناوبراو دەشڵێت “خوازیارین ڕەوانەكردنی هێز و كەرەستەی لەشكری زۆرتر بۆ كەنداو نەبێتەهۆی هەڵگیرسانی شەڕ”.

ڕوونیشیكردەوە، تێكدانی سەقامگیری بابەتێكی زۆر مەترسیدارە، بەتایبەت ئەم ناوچەیە.

جیهان

سوپای لوبنان پشتیوانی خۆپیشاندەرانی وڵاتەكەی دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەگەڵ درێژەكێشانی خۆپیشاندانی لوبنانییەكان بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك، سوپای لوبنان، بڕیاریدا پشتیوانی خۆپیشاندەران بكات، كە داواكاریی چاكسازی و خزمەتگوزارییە سەرەكییەكان و باشكردنی دۆخی گوزەرانیان دەكەن.

لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەمڕۆ شەممە 19/10/2019، سوپای لوبنان رایانگەیاندووە؛ جەخت لەسەر پشتیوانی خۆمان دەكەنەوە لە داواكارییە ڕەواكانی خۆپیشاندەران و داوایان لێدەكەن كە لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان هەماهەنگی بكەن بۆ ئاسانكاری كاروباری هاووڵاتیان.

سوپای لوبنان ئەوەشی خستوەتەڕوو: “داخوازییەكانی هاووڵاتیان و خۆپیشاندەران پەیوەندیدی بە گوزەران و دۆخیانەوە هەیە، كە بەشێوەیەكی ئارام دەری دەبڕن و نایانەوێت زیان بە موڵكی گشتی و تایبەت بگەیەنن”.

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ شەممە 19/10/2019، لە وەڵامی خۆپیشاندەراندا سەعد حەریری، سەرۆك وەزیرانی لوبنان، داوایكرد 72 كاتژمێر مۆڵەتی پێ بدەن و چەند بەڵێنێكی بە خۆپیشاندەراندا، هەروەها هەندێك لایەنی هاوبەشی لە كابینەی حكومەتەكەی تۆمەتباركرد لە خاوكردنەوەی ڕەوتی چاكسازییەكان و جێبەجێكردنی پڕۆژەی حكومەت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نەتەوە یەكگرتووەكان: توركیا پابەندی ئاگربەست نەبووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی ڕایدەگەیەنێت، توركیا پابەند نەبووە بە ڕێككەوتنی ئاگربەستەوە لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

یانس لاركیە وتەبێژی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سەرەڕای ڕێككەوتنی ئاگربەست، توركیا بەردەوامە لە هێرشەكانی بۆ سەر ناوچەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە و بەو هۆیەشەوە ڕۆژانە سەدان كەس لە خەڵكی ئەو ناوچانە ئاوارە دەبن.

یانس لاركیە وتیشی: بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستیانكەوتووە، توركیا پابەند نەبووە بە ڕێككەوتنی ئاگربەستەوە لە ناوچەكە.

هاوكات، ئەندرێ‌ ماهیسیچ، وتەبێژی كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران، ڕایگەیاند:”تائێستاش زۆرێك لە ئاوارەكان لە ناوچەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە لەترسی شەڕوپێكدادانەكان ناوچەكانیان بەجێدەهێڵن و ڕوو لە عیراق دەكەن”، داواشی لە هەموو لایەنەكان كرد، ئاسایش و سەلامەتی مەدەنییەكان زامن بكەن.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەكگرتووەكان”نزیكەی 730 ئاوارە لە شەوی هەینیدا لە سنورەكانی سوریا- عیراق پەڕیونەتەوە، وێڕای نزیكەی 1600 ئاوارەی تری سوریا كە لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتبوونە عیراق”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

مەكگۆرك: پیلانەكەی ئەردۆغان بەشێك لە خاكی عیراقیش دەگرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێردەی تایبەتی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایدەگەیەنێت، پیلانەكەی ئەردۆغان بەشێك لە خاكی عیراقیش دەگرێتەوە.

برێت مەكگۆرك نێردەی تایبەتی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە جریوەیەكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوە كردووە، پێویستە بە وردی لە ڕێككەوتنەكەی ئەمریكا و توركیا بكۆڵنەوە، چونكە ئەو ڕووبەرەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا دیاریكردووە بۆ پێكهێنانی ناوچەی ئارام بە پێی ڕێككەوتنەكە درێژ دەبێتەوە بۆ ڕووباری فورات و خاكی عیراق.

برێت مەكگۆرك ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەواوی ئەو ناوچانەی باكووری سوریا كە شەڕی تێدایە كوردنشین و مەسیحی نشینن بۆیە بۆ دەستكەوتنی زانیاری دروست سەبارەت بە ڕێككەوتنەكە پێویستە گوێ لە وتەكانی ئەردۆغان بگیرێت و وتەكانی ترەمپ فەرامۆش بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان