ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

خانەقین لە حكومەتی هەرێم زۆر توڕەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕۆژانە چەندین خێزان سنوری خانەقین جێدەهێڵن و ڕوو لە كەلار و ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان دەكەن، بڕیاردەری لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی پەڕلەمانی كوردستانیش دەڵێت”خانەقین لە حكومەتی هەرێم توڕەیە و داوای هاوكاری دەكات”.

ناسر ئەحمەد، بڕیاردەی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لە ماوەی ڕابردوودا سەردانی شارۆچكەی خانەقینیان كردووە، ئیدارەی خانەقین و خەڵكی ناوچەكە گلەیی زۆریان لە حكومەتی هەرێم و بەرپرسان هەیە، بەتایبەتی لەمكاتەدا كە ئەو ناوچەیە بە دۆخێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت.

وتیشی”بەرپرسانی ئیداری و پۆلیس و ئاسایشی ناوچەكە كوردن، بەڵام لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە هاوكاری ناكرێن، عەرەبی هاوردە گەڕاونەتەوە و بوون بە دەسەڵاتداری ناوچەكە”.

لە دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر، هێزە ئەمنییەكانی عیراق ناوچەكانی خانەقین و جەلەولایان كۆنترۆڵكردەوە و دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان تەنها بەشێوەی ڕەمزی ماوەتەوە.

ئەو پەڕلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكرد، چاوەڕوانی كابینەی نوێ‌ دەكەن، كە ئەو پرسە بە جدی وەربگرێت و چارەسەری ڕیشەیی كێشەكان بكات، چونكە گەڕانەوەی هاوردەكان و دەركردنی كورد، بۆ هەتاهەتایە كورد لە خاوەندارێتی ناوچەكە بێبەش دەكات.

کوردستان

سلێمانی.. هاووڵاتیان و شۆفێرانی شارباژێڕ ئاگاداردەكرێنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سلێمانی، دانیشتووانی شارباژێڕ لە داخستنی پردی شاخەسوور ئاگاداردەكاتەوە.

ئەندازیار (كارمەند ڕەحیم)، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی پردی شاخەسوور لە شارباژێڕ ڕایدەگەیەنێت، بەڕێوبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سلێمانی، شۆفێران و دانیشتووانی شارباژێڕ ئاگادار دەكاتەوە كە هەڵدەستێت بەنۆژەنكردنەوەی پردی شاخەسوور.

سەرپەرشتیاری پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی پردی شاخەسوور لە شارباژێڕ ڕاشیگەیاندووە، بۆ ئەو مەبەستەش لە ڕێكەوتی 20/10/2019 بۆ ماوەیەكی نادیار ڕێگاكە دادەخرێت بەڕووی شۆفێراندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نەتەوە یەكگرتووەكان: توركیا پابەندی ئاگربەست نەبووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی ڕایدەگەیەنێت، توركیا پابەند نەبووە بە ڕێككەوتنی ئاگربەستەوە لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

یانس لاركیە وتەبێژی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سەرەڕای ڕێككەوتنی ئاگربەست، توركیا بەردەوامە لە هێرشەكانی بۆ سەر ناوچەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە و بەو هۆیەشەوە ڕۆژانە سەدان كەس لە خەڵكی ئەو ناوچانە ئاوارە دەبن.

یانس لاركیە وتیشی: بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستیانكەوتووە، توركیا پابەند نەبووە بە ڕێككەوتنی ئاگربەستەوە لە ناوچەكە.

هاوكات، ئەندرێ‌ ماهیسیچ، وتەبێژی كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران، ڕایگەیاند:”تائێستاش زۆرێك لە ئاوارەكان لە ناوچەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە لەترسی شەڕوپێكدادانەكان ناوچەكانیان بەجێدەهێڵن و ڕوو لە عیراق دەكەن”، داواشی لە هەموو لایەنەكان كرد، ئاسایش و سەلامەتی مەدەنییەكان زامن بكەن.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەكگرتووەكان”نزیكەی 730 ئاوارە لە شەوی هەینیدا لە سنورەكانی سوریا- عیراق پەڕیونەتەوە، وێڕای نزیكەی 1600 ئاوارەی تری سوریا كە لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتبوونە عیراق”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

مەكگۆرك: پیلانەكەی ئەردۆغان بەشێك لە خاكی عیراقیش دەگرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێردەی تایبەتی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایدەگەیەنێت، پیلانەكەی ئەردۆغان بەشێك لە خاكی عیراقیش دەگرێتەوە.

برێت مەكگۆرك نێردەی تایبەتی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە جریوەیەكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوە كردووە، پێویستە بە وردی لە ڕێككەوتنەكەی ئەمریكا و توركیا بكۆڵنەوە، چونكە ئەو ڕووبەرەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا دیاریكردووە بۆ پێكهێنانی ناوچەی ئارام بە پێی ڕێككەوتنەكە درێژ دەبێتەوە بۆ ڕووباری فورات و خاكی عیراق.

برێت مەكگۆرك ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەواوی ئەو ناوچانەی باكووری سوریا كە شەڕی تێدایە كوردنشین و مەسیحی نشینن بۆیە بۆ دەستكەوتنی زانیاری دروست سەبارەت بە ڕێككەوتنەكە پێویستە گوێ لە وتەكانی ئەردۆغان بگیرێت و وتەكانی ترەمپ فەرامۆش بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان