ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سەرۆكی هەرێم و سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبوونەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

نیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە بەغدای پایتەختی عیراق.

بەپێی زانیارییەكان لە یەكەم دیداردا سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبووەوە.

بڕیارە سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار و محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەڕلەمانی عیراقدا كۆببێتەوە.

سەردانەكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ گفتووگۆكردنە لەسەر كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بەتایبەت پرسی نەوت و بودجە كە ئێستا وروژێندراوە.

کوردستان

بەرپرسێكی باڵای سوپای توركیا كوژرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
میدیاكانی توركیا ئاشكرای دەكەن، كە لە باكووری كوردستان بەرپرسێكی باڵای سوپای وڵاتەكەیان لە هێرشێكی گەریلاكانی پەكەكەدا كوژرا.

بەپێی هەواڵێك، كە ئاژانسی (ئەنادۆڵو)ی توركیا بڵاویكردۆتەوە، لە ئەنجامی چالاكییەكی گەریلاكان لەنزیك گوندی بۆلوكیازی سەر بە شاری بەدلیس-ی باكووری كوردستان ڕائیدێكی جەندرمەی تورك‌ كوژراوە، سەربازێك و شۆفێرەكەشی بریندار بوون.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە ئەنجامی چالاكی گەریلاكان ڕائید زافەر ئاككوش، لە فەرماندارێتی جەندرمەی شاری بەدلیس كوژراوە.

ئەوەش ئاشكراكراوە، كە كوژرانی ئەو فەرماندە سەربازییەی سوپای توركیا بەهۆی هێرشی ڕۆكێتی پەكەكەوە بوووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

حەوت سەربازی تورك كوژران و برینداربوون

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی بەرگری توركیا، ئاماژە بە كوژران و برینداربوونی حەوت سەربازی وڵاتەكەی دەكات لە پێكداهەڵپژان لەگەڵ گەرێلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە).

ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی بەرگری توركیا لە بەیاننامەیەكیدا ڕایگەیاند”لە پێكداهەڵپژاكاندا لەگەڵ شەڕڤانانی پارتی كرێكارانی كوردستان، سەربازێك كوژراو و شەشی تر برینداربوون”.

بەپێی بەیاننامەكە”پێكداهەڵپژانەكان لە كاتی ئۆپەراسیۆنەكانی توركیادا بوو لە هەرێمی كوردستان كە تێیدا سەربازێك كوژراوە و شەشی تر برینداربوون”.

بە بیانووی ڕاوەدونانی گەرێلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، هێزەكانی سوپای توركیا بەشێوەیەكی نیمچە ڕۆژانە چەندان ناوچە لە هەرێمی كوردستان بۆردومان دەكەن كە زۆرجار دەبنە مایەی شەهیدابوون و برینداربوونی هاوڵاتیانی كورد لەو ناوچانە، وێڕای كەوتنەوەی زیانە ماددییەكان كە بە پاوەن و سامانی ئاژەڵی دانیشتوانی ناوچەكە دەگات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سێ‌ شەقامی سەرەكی لە سلێمانی داخران

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، كە بەهۆی كاری قیرتاوكردن و نۆژەنكردنەوەوە سێ‌ شەقامی سەرەكی لە سلێمانی بەربەست دەكرێت و داوا لە شۆفێران دەكات ڕێگای دیكە بۆ هاتووچۆ بگرنەبەر.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكانی ناو شاری سلێمانییەوە، لەئێستادا شەقامی ئیبراهیم پاشا لەنزیك مزگەوتی سەڵاحەدینەوە بەرەو قوتابخانەی ژین بەربەستكراوە.

ئاشكراشی كردووە، لەهەمانكاتدا لەفولكەی كاوەی ئاسنگەرەوە بەرەو گۆڕەپانی زانكۆ و بەرەو شەقامی مەجیدبەگ و شەقامی ئیسكان بەربەستكراوە و لەئێستاشدا سەرجەم گۆڕەپانی دووڕیانی سەرچنار بەربەستكراوە”.

هاتووچۆی سلێمانی دەشڵێت: “داواكارین لەشۆفێران ڕێگەی بەدیل بگرنە بەر و هاوكاری تیمەكانی هاتووچۆبن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان