ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

خوێندكارانی دوازدەی ئامادەیی خۆپیشاندانیان سازكرد


خەڵك-ئارام سەردار

دوای ئەوەی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەفەڕمی هەندێك هەڵەی پڕسیارەكانی چەند بابەتێكی ڕاگەیاند لەتاقیكردنەوەی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لەكۆتایی ساڵدا، خوێندكاران لە هەولێر و سلێمانی و گەرمیان خۆپیشاندانیان سازكرد.

زانا كەمال یەكێك لەخوێندكارەكان لە خۆپیشاندانەكەی هەولێر كە چوونە پێش پەڕلەمان، بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، سەرەتا داوای چاوخشاندنەوە بەپرسیارەكانی خولی دووهەم دەكەین، بۆ ئەوەی هیچ هەڵەیەكی تێدا نەبێت، لەهەمان كاتدا جگە لەم وانانەی ڕایانگەیاند، داوای قەرەبوو لەچەند وانەیەكی تریش دەكەن.

دەشڵێت ” لەوانەكانی كوردی و عەرەبی وەزارەت قەرەبووی كردینەوە، بەڵام داوای قەرەبووكردنەوە لەوانەی بیركاریش دەكەین بەهۆی بوونی هەڵە و كەموكوڕی لەپرسیارەكان”.

ئەوەش دەخەنەڕوو، داوا لەپەڕلەمان دەكەین هاوكار و پاڵپشتمان بن بۆ ئەوەی مافمان نەخورێت، چونكە گوێمان بۆ نەگیراوە، داوای پێداچوونەوەش بەبابەتەكانی ئینگلیزی و فیزیا و ئابوریش دەكەین، لەوانەی بیركاریش هیچ تێنوسێكمان لانەبووە بۆ ئەوەی شیكاری پرسیارەكانی پێ بكەین، هەروەها دابەزاندنی كۆنمرەی وەرگرتن لەزانكۆ و پەیمانگاكان، مامۆستای شارەزاش دابنرێت بۆ دانانی پرسیارەكان.

ریکلام

کوردستان

هەشت تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركران


خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند هەشت تووشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەولێر تۆماركران.

ئەمڕۆ دوو شەممە وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، ھەشت تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر
دەستنیشانکران.

ڕوونیشیكردەوە، پێنج لە تووشبووان کە پیاو و ئافرەت و سێ منداڵن هەموویان کەسوکار و بەرکەوتووی تووشبووەکەی دوێنێی ناحیەی خەلیفانە.

ئەوەشی خستەڕوو، سێ لە تووشبووان پیاون کە دانیشتووی شاری دهۆکن تا ئێستا لەشاری هەولێر لە کەڕەنتیندان و لەوڵاتی فەرەنسا گەڕاونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا لە هەولێر چاكبووەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند تووشبوویەكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چكابووەوە.

ئەمڕۆ دوو شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند تووشبووەكە دوای وەرگرتنی چارەسەری بە تەواوی كابووەتەوە و باری تەندروستی جێگیرە.

ڕوونیشیكردەوە كە ژمارەی ئەوانەی لە پەتاكە چاكبوونەتەوە گەیشتە شەش كەس.

ڕاگەیەندراوێک بۆ هاووڵاتییانی شاری هەولێری خۆشەویست

پێتان ڕادەگەیەنین کە ( ١ ) یەکێکیتر لە نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبووەوە و باری تەندروستی تەواو جێگیر بووتەوە، وە پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکی بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو.

کۆی گشتی چابوەکان گەیشتە ( ٦ ) شەش نەخۆش.

سوپاسی پابەندبوونتان دەکەین بۆ ڕێنماییە خۆپارێزییەکان، جێبەجێکردنی ڕێنماییەکان زامنی زاڵبوونمانە بەسەر ئەم پەتا جیهانیە.

زۆر سوپاسی ماندووبوونی تەواوی پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و تەواوی هێزەکانی ناوخۆ دەکەین کە پارێزگاری لە تەندروستی هاووڵاتییان دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
٣٠ مارسی ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێنجوێن ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە تۆماركردنی كۆرۆنا ڕەتدەكاتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
نەخۆشخانەی پێنجوێن وەڵامی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی دەداتەوە سەبارەت بە تۆماكرنی حاڵەتێكی تووشبوون بە كۆرۆنا لە شارۆچكەكە.

شەوی ڕابردوو وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان تۆماركردنی 14 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنای ڕاگەیاند و ڕوونیشیكردەوە كە یەكێك لە تووشبووەكان لە پێنجوێن بووە.

لە بەرامبەریشدا نەخۆشخانەی پێنجوێن ڕایگەیاند ئەو تووشبووە دوای گەڕانەویە لە ئێران گوازراوەتەوە بۆ كەرەنتینەی سلێمانی و بە هیچ شێوەیەك داخڵی پێنجوێن نەبووە.

دەقی ڕوونكردنەوەكە:

ڕوونکردنەوەیەک بۆ هاوڵاتیانی پێنجوێنی خۆشەویست….
دوای ئەوەی هەواڵێک لە پەیجی بەڕێز وەزیری تەندرووستی بڵاو کراوەتەوە لەسەر بوونی حاڵەتێکی کۆرۆنا لە پێنجوێن هاوڵاتیانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە ئەم هاووڵاتییە پاش ئەوەی لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخەوە ڕاستەوخۆ نێردراوە بۆ کەرەنتینەی سلێمانی.

پاش مانەوەی چەند ڕۆژێک لە کەرەنتینەو وەرگرتنی سامپڵ لێی…دەرکەوتوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە…وە بە هیچ جۆرێک داخڵی پێنجوێن نەبوەو تێکەڵی هیچ کەسێک نەبوە.

بۆیە هاووڵاتییان ئاگادار دەکەینەوە تا ئەم ساتە لە سنوری پێنجوێن هیچ حاڵەتێکی تووش بوو تۆمار نەکراوە.

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک..
ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی پێنجوێن

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان