ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

فۆڕێن پۆلیسی پەیامە نهێنییەكانی ئێران بۆ ئەمریكا ئاشكرا دەكات


خەڵك –بەشی هەواڵ

گۆڤاری فۆڕێن پۆلیسی ئەمریكایی لە ڕاپۆرتێكدا پەیامە نهێنییەكانی ئێران بۆ ئەمریكا و ناوچەكە ئاشكرا دەكات.

گۆڤارەكە، ئاماژە بەوە دەكات، ڕووداوەكانی كەنداوی عومان و كردنە ئامانجی كەشتییە نەوتگوێزەرەوەكان ئاماژەن بۆ ئەوەی نەیارەكانی ئێران بە ئاسانی تاران تێناپەڕێنن، بەڵكو لەسەریانە بە باشی هەر وەڵامدانەوەیەكی لەشكری یان دبلۆماسی لە تاران پێش هەر هەنگاوێك تاووتوێبكەن.

ڕووداو و پەرەسەندنەكانی ئەم دواییەش لە ناوچەكە، ئاماژەن بەوەی ئێران بە ڕێگەكەی وەڵامی بڕیارەكانی ترەمپ بە توندكردنی سزاكان دەداتەوە، یەكێك لە پەیامەكان ئەوەیە كە دەوڵەتانی عەرەبی ناتوانن كۆنتڕۆڵی بازاڕی نەوت بكەن و ئێران تێپەڕێنن و كەشتییە نەوتگوێزەرەوەكان ناتوانن بە گەرووی هورمزدا بەئاسانی بڕۆن.

گورزەكانیش ئاماژەن بۆ توانای سوپای پاسداران و ئامادەیی تاران بۆ بیركردنەوە لە چوونە نێو گفتووگۆ كە هێڵە سورەكانی بۆ ئاسایشی هەرێمی بەڕوونی دابنێت، بۆیە گورزەكان بەردەوام دەبن كە ئەمریكا ددان نەنێت بە ڕۆڵی ئێران لە گرەنتی ئاسایشی ئاوی.

ریکلام

جیهان

گەورە زانایانی سعودیە فەتوای لەسەر دەدەن
حوكمی كەمامە بەستن لەكاتی نوێژدا لە شەریعەتی ئیسلام


خەڵك- بەشی هەواڵ
شێخ عەبدوڵڵا موتڵەق ئەندامی دەستەی گەورە زانایان لە سعودیە ڕایدەگەیەنێت، “بەستنی دەم و لوت لەكاتی نوێژدا لە ئاینی ئیسلامدا نەهی لێكراوە، بەڵام لە سایەی بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا، بەستنیكەمامە “موستحب”-ه، واتا بەكارێكی باش دادەنرێت”.

موتڵەق لە میانی بەرنامەیەك كە بۆ فەتواكان لە كەناڵی سعودیە تەرخانكراوە ڕایگەیاند:”بەساڵاچووەكان و ئەوانەی تەمەنییان لەسەرو 65 ساڵانەوەیە، لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەكانەوە ئامۆژگاریی و ڕێنمایی كراون لە ماڵەكانی خۆیاندا نوێژبكەن، تا ئەو كاتەی پەتاكە كۆتایی دێت”.

ئەو ئەندامەی دەستەی گەورە زانایانی سعودیە دەڵێت:”لەگەڵ تەواوبوونی پەتاكەدا، شیاو نییە خەڵك نوێژی هەینی جگە لەو مزگەوتانەدا بكات كە فەتوایان لەسەر دەركراوە، ئەمەش بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی كاروباری ئیسلامی لە سعودیە، چونكە وەزارەتەكە ئەو جۆرە كاروبارانە تاوتوێ‌ دەكات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا، هێزی سەربازی نزیك پایتەخت جێگیر كرد


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی پنتاگۆن ڕایدەگەیەنێت، پنتاگۆن 1600 سەربازی گواستەوە بنكە سەربازییەكانی نزیك واشنتن، بۆ ئەوەی لەئامادەباشیدا بن كاتێك خۆپیشاندانەكان لە واشنتنی پایتەخت.

جۆناسان هۆفمان وتەبێژی پنتاگۆن ڕایگەیاند، وەزارەتی بەرگری چەند یەكەیەكی سەربازی گواستوەتەوە سنووری پایتەخت بۆ ئەوەی لەكاتی پێویست بەدەم هێزەكانەوە بچن.

وتیشی” لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، ئەو سەربازانە لە نزیك واشنتن جێگیركراون، بەڵام ئێستا بەشداری لە هیچ ئۆپەراسیۆنێكی هێزە خۆجێییەكان ناكەن لەنێو واشنتن”.

بەهۆی گیانلەدەستدانی جۆرج فلۆید، پیاوێكی ڕەشپێستی ئەمریكی، كە دوای دەستگیركردنی لەلایەن پۆلیسێكی سپیپێستەوە، نۆ خولەك قاچی لەسەر ملی دانا و بەهۆیەوە خنكا، خۆپیشاندان لە زیاتر لە 70 شاری ئەمریكا دەستیپێكرد و بەشێكی خۆپیشاندانەكانیش تووندوتیژییان تێكەوتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نزیكەی 6 ملیۆن و 500 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون لە جیهاندا


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە شەش ملیۆن و 464 هەزار و 534 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 11:30 خولەكی ئەمڕۆ چوار شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە شەش ملیۆن و 464 هەزار و 534 حاڵەت، لەو ژمارەیەش سێ سەد و هەشتا و دوو هەزار و 727 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە ملیۆنێك و 881 هەزار و 205 كەس و سەد و هەشت هەزار و 59 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 200 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ڤایرۆسەكە لە هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی خێرا بڵاوەی پێكردووە و تەنها دوێنێ زیاتر لە 100 كەس تووشی ڤایرۆسەكە بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان