ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دوو سەركردەی پێشووی گۆڕان حزبێكی تازە دروست دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای دروستبوونی ناڕەزایەتی زۆر لە نێو بزوتنەوەی گۆڕاندا و وازهێنانی دەیان كادیر و هەڵسوڕاو، دوو سەركردەی بزوتنەوەكە سەرقاڵی دروستكردنی حزبێكی سیاسین هاوشێوەی گۆڕانی پێشوو.

بەپێی زانیارییەكان هەریەك لە قادری حاجی عەلی و عوسمانی حاجی مەحمود سەرقاڵی دروستكردنی حزبێكی تازەن و لەوانەیە ژمارەیەك لە سەركردەكانی یەكێتیش بگرێتەوە.

بەپێی زانیارییەكان بەشێكی هەڵسوڕاوانی ئێستای گۆڕان پشتیوانی پڕۆژەكە دەكەن و لە سیاسەتی ئێستای بزوتنەوەكە ناڕازین، بۆیە دەیانەوێت بەشداری ئەو حزبە تازەیە بكەن.

دروستكردنی ئەو حزبە تازەیە لەكاتێكدایە، كە بزوتنەوەی گۆڕان و فڕاكسیۆنی گۆڕان لە پەڕلەمانی عیراق بوون بە دەستەی جیاواز و وتاری سەربەخۆی خۆیان هەیە و بەشێك لە هەڵسوڕاوی بزوتنەوەكەش وازیان هێناوە.

هاوكات گرووپێكی دیكەی هەڵسوڕاوان بە ناوی پڕۆگۆڕان لە ماوەی ڕابردوودا چالاكییان لە دەرەوەی وڵات هەیە و بەپێی زانیارییەكان پشتیوانی پڕۆژە نوێیەكە دەكەن.

بزوتنەوەی گۆڕان لە مانگی تەموزی 2009 دا لەلایەن نەوشیروان مستەفا و بەشێك لە سەركردەكانی پێشووی یەكێتی و چەند كەسایەتییەكەی دیكەوە دامەزرا و بوو بە یەكەم ئۆپۆزسیۆنی سیاسی لە كوردستانی عیراقدا.

(خەڵك) بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتری پەیوەندی بە عوسمانی حاجی مەحمودەوە كرد، بەڵام ناوبراو ڕەتیكردەوە هیچ لێدوانێك بدات.

(خەڵك) بۆ وەرگرتنی بۆچونی بزوتنەوەی گۆڕان پەیوەندی بە شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕانەوە كرد، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.

کوردستان

ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایش تاووتوێی ڕەوشی ڕۆژئاوا دەكات

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەپێی هەواڵی ئاژانسی فڕانس پرێس ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كۆبوونەوەیەكی داخراو ساز دەكات بۆ تاووتوێكردنی ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان.

بەپێی هەواڵەكە، پێشنیازكراوە ئەمڕۆ كۆبوونەوەیەكی دیكەی ئەنجومەنی ئاسایش بكرێت بۆ تاوتوێكردنی ڕەوشی ڕۆژئاوای كوردستان.

ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ئەنجومەنی ئاسایش كۆبووەوە، بەڵام بەهۆی ڕێگرییەكانی ڕوسیا و چین و ئەمریكاوە هیچ بڕیارێكی دەرنەكرد، هەرچەند گرووپی ئەوروپاییەكان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمڕۆ شاندێكی باڵای ئەمریكا دەگاتە توركیا

خەڵك –بەشی هەواڵ
بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی باڵای توركیا پێكهاتوو لە مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا و مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوە سەردانی توركیا بكەن.

بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، مەبەست لەو سەردانەی شاندی ئەمریكا بۆ توركیا، قایلكردنی ئەنقەرەیە بە ڕاگرتنی هێرشەكانی سەر ڕۆژئاوای كوردستان.

دوێنێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا ڕایگەیاند لەگەڵ ئەمریكا و ڕوسیا لەسەر منبج و كۆبانێ لە گفتووگۆدان.
هەریەكە لە ڕوسیا و ئەمریكا لەسەر هێڵن بۆ كۆتاییهێنان بە بارگرژییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان كە بەهۆی هێرشەكانی توركیاوە سەریانهەڵداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فەڕەنسا: ئەمریكا و توركیا داعش درووستدەكەنەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیری فەڕەنسا ئێدوارد فیلیپ دەڵێت “ئەو بڕیارانەی ئەمەریكا و توركیا داویانە لە سوریا دەرەنجامی خراپی لێدەكەوێتەوە بۆ سەر ناوچەكە و دەبنە هۆی گەڕانەوەی ڕێكخراوی داعش لە سوریا و عێراق”.

ئێدوارد فیلیپ لە گوتارێكدا دەشڵێت ” گەڕانەوەی ڕێكخراوی داعش لە باكووری سوریا و باكووری ڕۆژئاوای عێراقیش لەناوبردنی ئاسایشمانە.”

ناوبراو واشنتنی تۆمەتبار كرد بەوەی ڕێگەی بە هێرشەكەی توركیا داوە و تاكلایەنانە بڕیاری كشاندنەوەی هەزار سەربازی ئەمەریكای لە سوریا داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان