ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

فڕۆكەیەكی ئەمریكایی لە هورمز خرایەخوارەوە

خەڵك –بەشی هەواڵ

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی ئەمریكا لە جۆری دروون لە ناوچەی هورمز كەوتەخوارەوە و تێكشكێندرا.

سوپای پاسداران ڕایگەیاند، لە ئاسمانی پارێزگەی هورمزگان لە باشووری ئێران لە بەرامبەر كەنداوی عومان و بەندەری فوجەیرەی ئیمارات، فڕۆكەیەكی ئەمریكایی بێ فڕۆكەوان لە جۆری دروون خرایەخوارەوە، كە بۆ كاری سیخووڕی سنووری ئێرانی بەزاندبوو.

لای خۆیەوە كاربەدەستێكی سوپای ئەمریكا خستنەخوارەوەی فڕۆكەكەی پشتڕاستكردەوە و ڕایگەیاند، فڕۆكەیەكمان لە گەرووی هورمز تێكشكێندراوە بەمووشەكی ئێرانییەكان.

ڕاشیگەیاندووە، فڕۆكەكە نەچووەتە نێو سنووری ئێرانەوە، لەسنووری ئاوی نێونەتەوەییدا خراوەتەخوارەوە.

ریکلام

جیهان

قائانی: ئیسرائیل باجی قورس دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایدەگەیەنێت: دەبێت ئیسرائیل باجی قورس بدات.

ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران هەڵوێستی خۆی لەبارەی كوشتنی موحسین فەخریزادە زانای ئەتۆمی وڵاتەكەی ئاشكراكرد و ڕایگەیاند: ئەو دوژمنانەی زانا ئەتۆمییەكەیان كوشت ناتوانن شەڕی ڕووبەڕووی ئێران بكەن.

قائانی هەڕەشەی توندیشی لە ئیسرائیل كرد وئاماژەی بەوەدا، دەبێت ئیسرائیل باجی قورسی ئەو كارەی بدات.

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران وتیشی، مەرگی ئیسرائیل نزیكە و ئەمەی كردوویانە دوایین هەناسەی دوژمنكارانەیانە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

توركیا 22 هاووڵاتی عیراقی دەستگیر دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

هێزە ئەمنییەكانی توركیا 22 هاووڵاتی عیراقییان لەویلایەتی یوزگات دەستگیركرد.

ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی بڵاویكردەوە، ئۆپراسیۆنی دەستگیركردنەكە لەلایەن هێزەكانی دژە تیرۆری سەر بە ئاسایش بەهاوكاری نووسینگەی داواكاری گشتی و دەزگای هەواڵگری ئەو ویلایەتەی توركیا ئەنجامدراوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هەڵمەتی دەستگیركردنەكە لەچوارچێوەی هەڵمەتێكی دەستگیركردن و ڕاوەدونانی گومانلێكراوان بووە لەناوەڕاستی شارەكە و دوای دەستگیركردنیان، ئەو 22 كەسە كە هەڵگری ناسنامەی عیراقی بوون، ڕەوانەی بەشی لێكۆڵینەوەی ئاسایش كراون و سەرجەم دەستگیركراوەكانیش تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی تاوان لە عیراق و دواتر هەڵاتوون بۆ توركیا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕوسیا دەیەوێت وەبەرهێنانی زیاتر لەبواری وزە لەعیراق بکات

خەڵک – بەشی هەواڵ
وەزیری دەرەوەی عیراق ڕایدەگەیەنێت، وەبەرهێنانی ڕوسی لەبواری وزە لەعیراق گەیشتۆتە ١٣ ملیار دۆلار و دەیانەوێت زیاتریشی بکەن.

د.فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عیراق، بەڕووداوی ڕاگەیاند، لەسەر بانگێشتی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەردانی ڕووسیایان کردووە، بەمەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ڕوسیا و عیراق.
ئاماژەى بەئەوەشدا، لەکۆبوونەوەکاندا باس لەکۆمەڵێک بابەتی سیاسی کرا، کە پەیوەندییان بەعیراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە.
باسی لەئەوەشکرد، کۆمەڵێک کۆمپانیای ڕوسی لەعیراق هەیە و وەبەرهێنانیان کردووە، وەبەرهێنانی ڕوسی لەبواری وزە لەعیراق گەیشتۆتە ١٣ ملیار دۆلار و دەیانەوێت زیاتریشی بکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، لەڕاگەیاندن کڕینی چەک لەڕوسیا زۆر گەورەکرا، ئەگەرنا تاکو ئێستا وردەکاری ئەو بابەتە باس نەکراوە، بەڵکو وەزیری بەرگری عیراق سەردانی ڕوسیا دەکات و ئەو قسەوباسی لەسەر دەکات.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان