ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

هاوپەیمانیە گەورەكانی عیراق هەڵدەوەشێنەوە؟
موقتەدا سەدر دوا وادەی بۆ عادل عەبدولمەهدی دیاری كرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
جێبەجێ‌ نەكردنی بەرنامەی چاكسازی و دژایەتی گەندەڵی لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە بەرەی ئۆپۆزسیۆن لە عیراق دروست دەبێت و ئەوەش دەبێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانی حزبە گەورەكانی عیراق.

ئایات مزەفەر نوری، وتەبێژی هاوپەیمانی نەسر، كە لەلایەن عەبادییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت بۆ (سۆمەریە نیوز) ڕایگەیاندووە، كاتێك هاوپەیمانیەكەیان بڕیاریدا ببێت بە ئۆپۆزسیۆن بۆ ئەوەبوو، كە ببینە فشار بەشێوەی ئەرێنی بۆ كۆتایی هێنان بە پشك پشكێنە و دژایەتی گەندەڵی و جێبەجێ‌ كردنی بەرنامەی حكومەت، كە ئێستا ئەو ماوەیەی تێپەڕاندووە، كە حكومەت دەبوو پێبەند بێت پێوەی و جێبەجێی بكات.

 

وتوشیەتی، “هاوپەیمانی نەسر تا ئێستاش پەیوەستە بە پێگەكەی وەك بەشێك لە هاوپەیمانی چاكسازی و ئاوەدانكردنەوە لەگەڵ هاوبەشەكانی دیكە لەناو هاوپەیمانیەكەدا”.

ئاشكراشی كردووە، كە موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدرماوەی 10 ڕۆژی داناوە بۆ حكومەت تاوەكو دۆخەكە ڕاست بكاتەوە، ئەوەش واتای ئەوەی دۆخی گشتی هاوپەیمانی چاكسازی و ئاوەدانكردنەوە چاوەڕێی كۆتایی هاتنی ماوەكە دەكات بۆ یەكلایی كردنەوەی ناوەكەی و هاوپەیمانیەكە.

جەختیشی كردۆتەوە، هاوپەیمانیەكە دوای كۆتایی هاتنی ماوەی 10 ڕۆژەكە هەڵوێست وەردەگرێت یان بەپێدانی ماوەیەكی دیكە بە حكومەت یان هەڵوێستی دیكەی دەبێت.
ڕائید فەهمی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون، لە لێدوانێكی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئێمە تێبینی تایبەتی خۆمان هەیە، بەڵام چاوەڕوان دەیكەن تا ئەو كاتەی حكومەت ڕوونكردنەوی خۆی دەدات.

سەبارەت بە هەڵوێستی هاوپەیمانی سائیرونیش بەرانبەر بە حكومەت، ڕائد فەهمی دەڵێت: “هەڵوێستی فەرمی ئێمە لە دوای میوانداری سەرۆكی حكومەت و وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانە دەبێت، كە سەبارەت بە كاری حكومی و ئەو دەستكەوتانەی بەدیهاتوون دەیانخاتەڕوو، لەسەر ئەو بنەمایە هەڵوێستی خۆمان هەڵدەچنین و ڕەنگە هەنگاوی تر هەڵبنێین”، ئاماژەی بە كراوەیی ڕێگەچارەكانیش كرد لەبەردەم هاوپەیمانییەكەیان، كە بە وتەی ئەو لەسەر بنەمای ئاستی ئەو خزمەتگوزارییانە دەبێت، كە لەلایەن حكومەتەوە پێشكەش بە گەل دەكرێن.

سەبارەت بە هەڵێستی سائیرونیش بەرانبەر بە پێكهێنانی بەرەی ئۆپۆزسیۆن لەلایەن هەندێك لە لایەنە سیاسییەكان، ڕائید فەهمی وتی، “ئەگەر مەبەست لە ئۆپۆزسیۆنێكی پەڕلەمانی دەستوری بێت وەك بە فەرمی ڕاگەیەندراوە، ئاساییە، بەڵام ئەگەر مەبەستی تری لەپشتەوە بێت و بۆ ڕووخاندنی حكومەت بێت، ئەوا دەكرێت بە نەشیاو دابنرێت، چونكە هەموو ئەو لایەنانە لە سەرەتاوە ڕازیی بوون بەو بەرنامە حكومییەی پێشكەش كرا، ئۆپۆزسیۆنیش كاتێك بۆ گۆڕینی حكومەت دێتەپێش، دەبێت پڕۆژەی كاری تری بەدەستەوە بێت، ئەمەش تائێستا لەلایەن ئەو لایەنانەی خواستییان بە بوون بە ئۆپۆزسیۆنە، ڕانەگەیەندراوە”.

عێراق

وەزیری ناوخۆی عیراق پارێزگاری لەخۆپیشاندەران دەكەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

یاسری وەزیری ناوخۆی عیراق ئاماژەبەوەدەدات، هێزەكانی پاراستنی یاسا پارێزگاری لەخۆپیشاندەران و موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت دەكەن.

یاسین ئەلیاسری وەزیری ناوخۆی عیراق لەوتەیەكدا لەمیانی نمایشی مەشقكردنی هێزە ئەمنییەكان ڕایگەیاند، هاریكاری لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان بۆ پارێزگاری لە سەلامەتی و گیانی هاووڵاتیان و موڵك و ماڵیان ئامانجێكی بنەڕەتییە.

وەزیری ناوخۆی عیراق ڕوونیشیكردەوە، هێزەكانی پاراستنی یاسا كاردەكەن بۆ پاراستن و پارێزگاری لەسەلامەتی و گیانی خۆپیشاندەران و موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت.

یاسین ئەلیاسری داواشیكرد، زیاتر گرنگی بدرێت بەمەشق كردن بەپێی پرەنسیپ و بیردۆزە نوێیەكان بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەكان پیشەیی بەدەست بهێنن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هاووڵاتیانی مەدەنی كە ئەوە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی هەیە لەسەر كاری هێزە ئەمنییەكان بۆ پاراستنی یاسا و سیستم لە وڵاتدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

مەكگۆرك: پیلانەكەی ئەردۆغان بەشێك لە خاكی عیراقیش دەگرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێردەی تایبەتی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایدەگەیەنێت، پیلانەكەی ئەردۆغان بەشێك لە خاكی عیراقیش دەگرێتەوە.

برێت مەكگۆرك نێردەی تایبەتی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە جریوەیەكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوە كردووە، پێویستە بە وردی لە ڕێككەوتنەكەی ئەمریكا و توركیا بكۆڵنەوە، چونكە ئەو ڕووبەرەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا دیاریكردووە بۆ پێكهێنانی ناوچەی ئارام بە پێی ڕێككەوتنەكە درێژ دەبێتەوە بۆ ڕووباری فورات و خاكی عیراق.

برێت مەكگۆرك ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەواوی ئەو ناوچانەی باكووری سوریا كە شەڕی تێدایە كوردنشین و مەسیحی نشینن بۆیە بۆ دەستكەوتنی زانیاری دروست سەبارەت بە ڕێككەوتنەكە پێویستە گوێ لە وتەكانی ئەردۆغان بگیرێت و وتەكانی ترەمپ فەرامۆش بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پێنج وەزیری عیراق لە پۆستەكانیان دووردەخرێنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی هاوپەیمانی فەتح، كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، ڕایدەگەیەنێت، كە بەم زووانە گۆڕانكاری لە پەڕلەمان و حكومەت دەكرێت.

حەنین قەدۆ، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە هاوپەیمانی فەتح بە (بغداد الیوم)ی ڕاگەیاندووە، كە بەم زووانە بەشێك لە چاكسازییەكانی حكومەت دەردەكەوێت، كەبریتیە لە گۆڕینی 5 وەزیری كابینە وزارییەكەی عادل عەبدولمەهدی.

ڕاشیگەیاندووە، كە بەشێكی دیكە لە چاكسازییەكان گۆڕانكاری كردن لە یاسای هەڵبژاردنەكان، بەجۆرێك زیاتر دادپەروەرانەبێت.

جەختیشی كردۆتەوە، كە چەند یاسایەك دەردەكرێن، كە پەیوەندییان بە داخوازی هاووڵاتیان و شەقامی عیراقییەوە هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان