ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

ناوی كاندیدی وەزارەتەكانی عیراق ئاشكراكرا ..كوردێكی تێدایە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی نزیك لە سەرۆكایەتی وەزیرانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتوودا ناوی كاندیدەكان بۆ وەزەتە بەتاڵەكان، پێشكەش بە پەڕلەمان دەكرێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرچاوەیەكی نزیك لە سەرۆكایەتی وەزیرانی عیراقەوە بە ماڵپەڕی (الاخباریە)ی عیراقی ڕاگەیاندووە، “عەبدولمەهدی پەڕلەمانی ئاگاداركردۆتەوە لەوەی، كە لە دانیشتنی شەممە یان دوو شەممەی هەفتەی داهاتوودا، ناوی كاندیدەكان بۆ وەزارەتە بەتاڵەكان لە حكومەتەكەیدا پێشكەش بە پەڕلەمان دەكات بۆ مەبەستی دەنگدان لەسەریان”.

بە وتەی سەرچاوەكە، “كاندیدەكان بریتین لە سەڵاح حەریری و نەجاح شەممەری بۆ وەزارەتی بەرگری و عەبدولغەنی ئەسەدی بۆ وەزارەتی ناوخۆ و سەفانە تائی بۆ وەزارەتی پەروەردە و حاكم ڕزگار محەمەد بۆ وەزارەتی داد”.

هەرچەندە لە مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردووەوە، پەڕلەمانی عیراق متمانەی بەخشی بە حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی، بەڵام بەهۆی ناكۆمی نێوان لایەنە سیاسییەكان، تائێستاش وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ و پەروەردە و داد، لە كابینەكە حكومییەكەدا بە بەتاڵی ماونەتەوە.

عێراق

هێرشی هاوپەیمانان بۆ سەر داعش دەستی پێكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
شانەی ڕاگەیاندنی جەنگی ئاشكرای دەكات، كە بەهێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لەسەر سنوری عیراق- سوریا 10 چەكداری داعش كوژران.

شانەی ڕاگەیاندنی جەنگی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان هێرشێكیان كردۆتە سەر ژمارەیەك چەكداری داعش لە باكوری دەریاچەی (سنێسلە) لە شارۆچكەی بەعاج لەسەر سنوری عیراق- سوریا.

ڕاشیگەیاندووە، لەو هێرشەدا بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری 10 چەكداری داعش لەناو حەشارگەیەك كوژراون.

سەرەڕای كۆتایی هاتنی شەڕی دژی داعش لە عیراق و سوریا و تێكشكاندنی ئەو ڕێكخراوە، بەڵام بەهۆی بوونی شانە نووستووەكانیان و مانەوەی چەند گروپێكیان لە ناوچە سنوورییەكان و ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆرستی لە چەند ناوچەیەك جاروبار هێزە ئەمنییەكان كێوماڵ و ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

زۆربەیان عیراقی و سوری و ئەفغانین
ژمارەی پەنابەران لە ئەڵمانیا ئاشكرا دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
نوسینگەی ئاماری فیدراڵی لە ئەڵمانیا، ژمارەی پەنابەران و داواكارانی پەنابەریی ئاشكرا دەكات و دەڵێت، تا كۆتایی ساڵی 2018، ژمارەیان گەیشتووتە نزیكەی 1.8 ملیۆن كەس كە 1.3 ملیۆنیان مافی مانەوەیان وەرگرتووە، و زۆربەیان عیراقی و سوری و ئەفغانین.

بەپێی نوسینگەی ئاماری فیدراڵی لە ئەڵمانیا، تا كۆتایی ساڵی 2018، ژمارەی ئەوانەی داوای پەنابەری دەكەن لە ئەڵمانیا، گەیشتووەتە نزیكەی 1.8 ملیۆن كەس،  ڕێژەی تۆماركردنی داواكارییەكانی پەنابەریش لەسەدا شەش زیادی كردووە بەراورد بە ساڵی پێشوو، بەو واتایەی كە 101 هەزار كەسی تر بۆ ئەو مەبەستە ڕوویان لە وڵاتەكە كردووە.

نوسینگەی ئاماری فیدراڵی دەڵێت، هۆكارە مرۆییەكان، گەورەترین پاڵنەرن كە وا لە كۆچبەران دەكەن ڕوو لە ئەڵمانیا بكەن، بەو پێیەی زیاتر لە 71%ی ئەوانەی داوای دەستبەركردنی مافی پەنابەری دەكەن و ئێستا لە ئەڵمانیان، لەماوەی ئەم پێنج ساڵەی دواییدا گەیشتووتە وڵاتەكە،  1.3 ملیۆن كەسیش یەكێك لە جۆرەكانی مافی پەنابەرییان دەستبەركردووە.

بەپێی ئەو دەزگا فیدراڵییەی ئەڵمانیا، نزیكەی 62%ی ئەوانەی مافی پارێزگاریی و مانەوەیان وەرگرتووە لە ئەڵمانیا، لە سێ‌ وڵاتەوە هاتوون كە بریتین لە سوریا (526 هەزار) و عیراق (138 هەزار) و ئەفغانستان (131) هەزار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

(خەڵك) نهێنی زیاتری هێرشەكەی ئەمڕۆی سەر حەشدی شەعبی ئاشكرا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان هێرشی كردەسەر بنكەیەكی سەربازی حەشدی شەعبی لە نزیك دوزخورماتوو و زیانی ماددی لێكەوتەوە.

عەلی حسێنی، وتەبێژی میحوەری باكوری حەشدی شەعبی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لێكۆڵینەوە دەستی پێكردووە و تائێستا نازانرێت چی وڵاتێك یان لایەنێك ئەو هێرشەكەی كردووە و بۆ چی مەبەستێك بووە.

وتیشی”تیمێكی شارەزا لە بەغداوە گەیشتوون و لێكۆڵینەوە دەكەن، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی نەبووە”.

پێشتر میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، كە دوو چەكدارێكی حەشدی شەعبی كوژراوە و دووانی تریش برینداربوون.

عەلی حسێنی ڕونیكردەوە، ئەو بارەگایە تەنها بۆ بەرێكردنی كاروباری ئیداری چەكدارانی حەشدی شەعبی بەكارهاتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان