ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

وەرزی هاوین دەستپێدەكات
هاوینی ئەمساڵ 93 ڕۆژ و 15 كاتژمێر دەخایەنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
پسپۆڕێكی كەشناسی عیراق كاتی دەستپێكردنی وەرزی هاوینی ئەمساڵ لە عیراق بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، لە عیراق و نیوەی باكووری گۆی زەوی وەرزی هاوین ماوەی 93 ڕۆژ و 15 كاتژمێر دەخایەنێت.

محەمەد ئەلدوری، پسپۆڕی كەشناسی لە هەژماری كەشناسی عیراق لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕایگەیاندووە، وەرزی هاوین لە عیراق و نیوەی باكووری گۆی زەوی لە كاتژمێر 6:54 خولەك لەئێوارەی ڕۆژی هەینی داهاتوو 21ی حوزەیران دەستپێدەكات و هەر لەو ڕۆژەدا وەرزی بەهار كۆتایی دێت.

ڕاشیگەیاندووە، هاوینی ئەمساڵی عیراق و نیوە گۆی زەوی ماوەی 93 ڕۆژ و 15 كاتژمێر دەخایەنێت، دوای ئەو ماوەیە پاییز دەست پێدەكات.

ڕاشیگەیاندووە، لەدوای ئەو چركەساتەوە درێژترین ماوەكانی ڕۆژیش دەگاتە 14 كاتژمێر و 22 خولەك و 17 چركە دەبێت.

ژینگە

ناوچەیەكی عیراق بەرزترین پلەی گەرما لە جیهاندا تۆماردەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە نیوەی دووەمی مانگی ئەیلولی 2019، یەكێك لە ناوچەكانی عیراق بەرزترین پلەی گەرما لە جیهاندا تۆمار دەكات.

سادق عەتیە، كەشناسی عیراقی، لە پەیجی تایبەتی خۆی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبوك) بڵاویكردووەتەوە”ئەمڕۆ چوار شەممە، بەرزترین پلەی گەرما لە جیهاندا لە نیوەی دووەمی ئەم مانگە  گەیشتە 48.8 پلەی سەدی”.

بە وتەی ئەو كەشناسە عیراقیە”تۆماركردنی ئەو پلەیە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەسرە بووە، بەپێی ڕاپۆرتە جیهانییەكانيش لە ڕۆژانی مانگی ئەیلولدا 48.8 پلە، بە پلەیەكی پێوانەیی جیهانی نوێ‌ دادەنرێت”.

فڕۆكەخانەی نیودەوڵەتی بەسرە لە هاوینی ئەمساڵدا چەند جارێك لەگەڵ ناوچەكانی تری عیراقدا بەرزترین پلەی گەرمایان لە جیهاندا تۆماركرد.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بەهۆی هەڵكەندنی بیری نایاساییەوە دوو كەس دەستگیركران

خەڵك- بەشی هەواڵ

مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستانی بەكرەجۆ توانیان لە گەڕەكی قڕگەی شاری سلێمانی ( ٢ ) هاووڵاتی دەستگیربكەن كە بەشێوەیەكی نایاسایی سەرقاڵی هەڵكەندنی بیر بوون، هەروەها توانرا دەستبگرن بەسەر جیهازێكی بیرلێدان.

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لەوبارەوە نوسیویەتی”پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی”.

لە ماوەی ڕابردوودا چەندین هاووڵاتی بە تۆمەتی هەڵكەندنی بیری نایاسایی دەستگیركران و دەست بەسەر ئامێرەكانی هەڵكەندنی بیرەكەدا گیرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

پۆلیسی دارستانی سەیدسادق سێ‌ تۆمەتباری دەستگیركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە سنوری گوندی ( سەراوی سوبحان ئاغا ) ی سەر بە سەیدسادق، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەید سادق توانیان ( ٣ ) هاووڵاتی دەستگیر بكەن كە سەرقاڵی ڕاوكردنی باڵندەی كێوی بوون و توانرا دەست بگرن بەسەر تەواوی كەل و پەلەكانیان كە بۆ راوكردن بەكاریان هێنابوو، ( ٢ ) چەكی جۆری تاپڕ و ( ٥ ) فیشەك.

لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی نوسیویەتی”پەراوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوە و ڕادەستی بەڕێز دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان