ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

بەوێنە، دوای نۆژەنكردنەوە بازاڕی لەنگەی هەولێر ببینە

خەڵك-ئارام سەردار

دوای ئەوەی بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ۲٥ی ئۆكتۆبەری ۲۰۱۸ ئاگر لە بازاڕی لەنگەی هەولێر كەوتەوە و زیاتر لە 1200 دووكان سووتان و تەواوی بازاڕەكە خاپوور بوو.

دوای چەند مانگێك سووتانی، دووبارە بازاڕەكە نۆژەنكراوەتەوە بەپێی سیستەمێكی جوان و یەك دیزایینی سەرجەم دووكانەكان، ئێستا بازاڕەكە بەڕووی هاووڵاتیان و گەشتیارانیش كراوەیە و بۆ دابین كردنی پێداویستیەكانیان هاووڵاتیان و گەشتیاران ڕوو لەبازاڕی لەنگەی هەولێر دەكەن.

ئابوری

سبەینێ‌ مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
دابەشكردنی مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەران بەشێوەیەكی خاو لە مانگی 10دا دەستی پێكردووە و ڕۆژانە مووچەی وەزارەتێك دابەش دەكرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، كە سبەینێ‌ چوار شەممە مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دابەشدەكرێت و هەر سبەینێ‌ مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و كەمئەندامان خەرج دەكرێت

سەرچاوەیەك لە لقی هەولێری بانكی ناوەندی عیراق ڕایگەیاندووە، لە ئێستادا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداوە ڕەوانەكراوە و پارەی پێویست بۆ مووچە گەیشتووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەو پارەیەی عیراق ناردویەتی بۆ هەرێم بۆ مووچەی مانگی 10-یە، بەڵام مووچەی مانگی 7 دابەش دەكرێت و چارەنووسی 3 مووچەی ئەمساڵیش بە نادیاری ماوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

كەبابخانەیەك لەناو بازاڕی سەرچنار داخرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەكانی چاودێری تەندروستی سلێمانی لەناو بازاڕی سەرچنار كەبابخانەیەك دادەخەن.

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكردووە، سەر لەبەیانی ئەمڕو سێ‌ شەممە، لیژنەكانیان بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی نەخۆشخانە هەستان بەداخستنی كەبابخانەیەك لەگەڕەكی سەرچنار، دوای ئەوەی چەندین جار لەلایەن لیژنەكانی چاودێری تەندروستییەوە ئاگادار كراوەتەوە.

ڕاشیگەیاند، كە بەهۆی جێبەجێ نەكردنی مەرجی تەندروستی و پابەند نەبوون بەڕێنماییەكان بڕیار لەسەر داخستنی درا و ئاگادار كراوەتەوە تا ڕێنماییە تەندروستیەكان جێبەجێ نەكات شوێنەكەی بۆناكرێتەوە .

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری تەندروستی سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات، لەكاتی هەبونی خۆراكی خراپ و بەسەرچوودا بەزووترین كات لیژنەكانی لێ ئاگادار بكەنەوە لەڕێگای ژمارە تەلەفۆنی (07709142727).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئێران بڕیارێكی نوێی دەربارەی ڤیزە بۆ هاووڵاتیانی عیراق و هەرێم دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئێران بڕیاریدا ڤیزەی چووەنەناوەوەی هاووڵاتیانی عیراق و هەرێم بۆ ماوەی 65 ڕۆژی تر هەڵبگرێت، ئەمەش بە وتەی ئیرەج مەسجدی، باڵێوزی ئێران لە بەغدا.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، ئیرەج مەسجدی، باڵێوزی ئێران لە بەغدا، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “هاووڵاتی عیراقی دەتوانێت لە 25ی ڕەجەب تا كۆتایی مانگی ڕەبیعی دووەم، واتا بۆ ماوەی 65 ڕۆژی تر بەبێ‌ ڤیزە و تەنیا بە پاسپۆرتێكی ماوەبەسەرنەچوو، بچینە نێو ئێران”.

باڵێوزی ئێران لە بەغدا دەڵێت: “وەك ڕێزگرتن لە هەڵوێستی عیراق، كە لەمانگی موحەڕەمەوە تا كۆتایی مانگی سەفەر بەبێ‌ ڤیزە ڕێگەی بە هاتنەناوەوەی ئێرانییەكان داوە بۆ نێو وڵاتەكەی، ئەو بڕیارە لەلایەن ئێرانەوە دەركراوە”.

لەماوەی ڕابردوودا بۆ دەربازبوون لە سزا ئابووریەكانی ئەمریكا و هاندانی هاووڵاتیان بۆ گەشتكردن بۆ وڵاتەكەی، كۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاریدا پەیڕەوی پێدانی ڤیزەی ئەلیكترۆنی بە خۆڕایی بۆ هاووڵاتیانی عیراق و هەرێم بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان