ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(ئینریکی وازیهێنا) یه‌کێتی تۆپی پێی ئیسپانیا مۆرینۆی وه‌ک ڕاهێنه‌ری نوێی “لارۆخا” دیاری کرد !


خه‌ڵک سپۆرت

لویس ئینریکی ڕاهێنه‌ری ناودار بڕیاریدا ده‌ستبه‌رداری‌ پۆستی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا بێت و یه‌کێتی تۆپی پێی وڵاته‌که‌ش به‌فه‌رمی ڕۆبێرت مۆرینۆی له‌جێگه‌ی ڕاسپارد.

ئه‌مڕۆ له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا لویس ڕوبیالیس به‌شێوه‌یه‌کی کتوپڕ بڕیاری وازهێنانی لویس ئینریکی له‌پۆستی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا ئاشکرا کرد، وه‌ک شوێنگره‌وه‌ش ڕۆبێرت مۆرینیۆی یاریده‌ده‌ریان به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کجاره‌کی وه‌ک ڕاهێنه‌ری سه‌ره‌کی ڕاسپارد.

له‌ کۆتا سێ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ماتادۆره‌کاندا لویس ئینریکی به‌هۆی کێشه‌ تایبه‌تیه‌کانیه‌وه‌ (کێشه‌ی خێزانی) نه‌یتوانی له‌نێو یاریگا له‌گه‌ڵ پێکهاته‌که‌یدا ئاماده‌ بێت، له‌جێگه‌ی ڕۆبێرت مۆرینۆی یاریده‌ده‌ری ئه‌رکی ڕاهێنه‌ری سه‌ره‌کی گرتۆته‌ ئه‌ستۆ و له‌هه‌ر سێ یارییه‌که‌شدا براوه‌ بووه‌.

ڕوبیالیس له‌باره‌ی بڕیاره‌ کتوپڕه‌که‌وه،‌ ڕایگه‌یاند :” ئینریکی به‌هۆی کێشه‌ی تایبه‌تیه‌وه‌ چیتر نه‌یتوانی له‌گه‌ڵماندا به‌رده‌وام بێت، هیوامان ده‌خواست به‌رده‌وام بوایه‌، به‌ڵام ئێمه‌ ناتوانین له‌ بڕیاره‌که‌ی په‌شیمانی بکه‌ینه‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌مانه‌وێت پێی ڕابگه‌یه‌نین که‌ هه‌میشه‌ ده‌رگای هه‌ڵبژارده‌که‌ به‌ڕوویدا کراوه‌ ده‌بێت”.

مۆرینۆ ڕاهێنه‌رێکی که‌ته‌لۆنیه‌ و له‌ساڵی ٢٠١١ وه‌ک یاریده‌ده‌ری لویس ئینریکی له‌ یانه‌ی ڕۆما ده‌ستبه‌کار بوو، دواتر له‌گه‌ڵ هه‌مان ڕاهێنه‌ر و وه‌ک یاریده‌ده‌ر به‌ یانه‌کانی سێلتا ڤیگۆ و به‌رشلۆنه‌ و دووباره‌ سێلتا ڤیگۆ و پاشان هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا گوزه‌ری کردووه‌، له‌ئێستاشدا ڕوبیالیس و هاوه‌ڵانی له‌ یه‌کێتی تۆپی پێی ئیسپانیا له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی لویس ئینریکی و یاریزانه‌ ناوداره‌کانی هه‌ڵبژارده‌ی “لارۆخا” پۆستی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌که‌یان پێبه‌خشیوه‌، چاوه‌ڕوان ده‌کرێت به‌رده‌وامی به‌ هه‌مان پلان و ستراتیجی ئینریکی بدات.

جیهانی

گاریس بەیڵ: شەیدای یاریی گۆڵفم


خەڵك
گاریس بەیڵی وێڵزیی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، دەڵێت: هەندێك وا بیر دەكەنەوە كە ئێمە بۆ یاریكردن دروست بووین، ئەمە هەڵەیە، ئێمەش مرۆڤین و كاتمان بۆ نان خواردن و بەسەربردن و ئاهەنگ گێڕان دەوێت خۆ رۆبۆت نین.

رۆژنامەی ماركا، دیمانەیەكی لەگەڵ ئەستێرە وێڵزییەكە سازداوە و تیایدا بەیڵ وتوویەتی ” لەروانگەی هەندێكەوە رۆبۆتێك زیاتر هیچی كە نین، خەڵكانێ: هەن وا دەزانن كە تۆ تەنها بۆ یاریكردن دروست بوویت، دەیانەوێت بەو شێوەیەی كە خۆیان دەیانەوێت تۆ بژیت، ئێمەش دەبێت نان بخۆین و بچینە دەرەوە و كات و ساتی خۆش بەسەر بەرین “.

بەیڵ دەڵێت ” ژیانی تۆپی پێ ماوەیەكی كەمە، ناكرێت قوربانی بەژیانی خۆمان بدەین لە پێناو ئەو ماوە كەمەی لە تۆپی پێدا هەیە”.

گاریس بەیڵ ڕاشكاوانە دەڵێت ” شەیدای یاریی گۆڵفم، بەڵام هێشتا بیرم لەوە نەكردۆتەوە دوای وازهێنانم لە یاریی تۆپی پێ چی بكەم”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

كریستیانۆ رۆناڵدۆ:  مێسی پێی وتم  بە ڕۆشتنت توشی كێشە بووم


خەڵك
كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی، دەڵێت، بەكاروانی وەرزشی مێسی سەرسامم و لە كاتی ڕۆشتنم لە ڕیاڵ مەدرید پێی وتم بە رۆشتنت تووشی كێشە دەبم چونكە، بوونت لە لالیگا ڕكابەری نێوانمانی بەهێزتر دەكرد.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، كە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، سەرسامە بەو كاروانە وەرزشییەی مێسی پێیدا تێپەڕیوە..

بەگویرەی ڕۆژنامەكە، ڕۆناڵدۆ ڕایگەیاندووە، جوانە ڕكابەریی هەبێت، هەموو كەسێكی دیار ڕكابەرێكی هەیە، من چیژم لە ڕكابەریی نێوان خۆم و مێسی وەردەگرت، هەمیشە هەوڵی زیاترم دەدات بۆ بردنەوە و چنینەوەی نازناوەكان.
كریس ئەوەشی وتووە: كاتێك خولی ئیسپانیم بەجێهێشت، مێسی پێی وتم بە ڕۆیشتنت توشی كێشە بووم، چونكە ڕكابەری نێوانمان بەهێزتری دەكردین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

گواردیۆلا لە یەک حاڵەتدا دەگەڕێتەوە بۆ بەرشلۆنە


خەڵک سپۆرت

سەرۆکی پێشوی یانەی بەرشلۆنە بەشداری هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی یانەکە دەکاتەوە و بەڵێن دەدات هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی گواردیۆلا بدات.

خوان لاپۆرتای سەرۆکی سەردەمی زێڕینی یانەی بەرشلۆنە لە لەچاوپێکەوتنێکدا بە (تی ڤی ٣)ی ئیسپانیای ڕاگەیاندووە، ” کاردەکەم دووبارە بگەڕێمەوە، لە ساڵی ٢٠٢١ دۆخی بەرشلۆنە گونجاو دەبێت بۆ گەڕانەوە، بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ کەسانێک دەستم بەکارکردووە”.

لاپۆرتا دەڵێت، ” حەزدەکەم پیپ گواردیۆلا لە بەرشلۆنە ببینمەوە، ئەو بڕیارەش پێویستی بەڕەزامەندی ڕاهێنەرەکە هەیە، لەکاتی گونجاودا قسەی لەگەڵ دەکەم”.

بڕیارە لەهاوینی ٢٠٢١ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەرشلۆنە ئەنجامدەدرێت، لاپۆرتا بەڵێنیداوە لەگەڵ ستافێکی نوێ بەشداری پڕۆسەکە بکات.

لاپۆرتا لە ساڵی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠١٠ سەرۆکی یانە کەتەلۆنیەکە بووە و لەسەردەمی ئەودا حەوت ساڵی مێژووییان بەڕێکرد.

ساڵی ٢٠٠٨ پیپ گواردیۆلای وەک ڕاهێنەر گەڕاندەوە بۆ یانەکە و توانیان بەیەکەوە سێ نازناوی لالیگا و دوو نازناوی چامپیۆنزلیگ بەدەستبهێنن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان