ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(فه‌رمی) دیواری به‌رگری بایرن دووباره‌ په‌یوه‌ندی به‌ دۆرتمۆنده‌وه‌ کرده‌وه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

پاش گفتوگۆیه‌کی چه‌ند ڕۆژه‌ له‌نێوان ئیداره‌کانی یانه‌ی بایرن میونشن و بوروسیا دۆرتمۆند، ماتس هومێڵسی به‌رگریکاری ئه‌ڵمانی به‌فه‌رمی گه‌ڕایه‌وه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ زه‌رده‌ زه‌به‌لاحه‌که‌وه‌ کردووه‌.

وه‌رزی ڕابردوو به‌هۆی پێکانه‌وه‌ ماتس هومێڵسی به‌رگریکاری ئه‌ڵمانی یانه‌ی بایرن میونشن به‌شداری زۆرینه‌ی ڕووبه‌روبونه‌وه‌کانی خولی ئه‌ڵمانیای نه‌کرد، له‌ جێگه‌ی نیکۆلا سولی هاونیشتیمانی ده‌ستی به‌ یاریکردن کرد و پێگه‌ سه‌ره‌کیه‌که‌شی لێوه‌رگرت.

“بێلد سپۆرت” ئاشکرای کردووه‌، بۆ وه‌رزی نوێ نیکۆ کۆڤاچی کرواتی ڕاهێنه‌ری بایرن به‌ هومێڵسی ڕاگه‌یاندووه‌، که‌ به‌هه‌مان شێوه‌ی وه‌رزی ڕابردوو ده‌بێته‌ شوێنگره‌وه‌ی سولی، ئه‌وه‌ش بێزاری لای به‌رگریکاره‌ ئه‌زمونداره‌که‌ دروست کردووه‌ و هه‌ر به‌وهۆیه‌شه‌وه‌‌ بڕیاریداوه‌ دووباره‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆنده‌وه‌ بکاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ ئیداره‌ی “ڤیستیڤالین” له‌تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه‌ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کیان بڵاوکرده‌وه‌، تیایدا گه‌ڕانه‌وه‌ی هومێڵس-یان بۆ ڕیزه‌کانی بوروسیا دۆرتمۆند ئاشکرا کراوه‌.

سه‌رچاوه‌ ئه‌ڵمانیه‌کان ئاماژه‌یان به‌ ورده‌کاری بۆنده‌که‌ی کردووه‌ و بێلد سپۆرت نوسیویه‌تی: گه‌ڕانه‌وه‌ی هومێڵس له‌ بایرنه‌وه‌ بۆ دۆرتمۆند بڕی ٣١ ملیۆن یورۆی تێچووه‌ و بۆنده‌که‌ی بۆ ماوه‌ی سێ وه‌رزه‌.

جیهانی

ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرپوڵ لە لێواری ئاڵوگۆڕێکی گەورە و هەژێنەردان (چوار بە یەک) !

خەڵک سپۆرت

سەرۆکایەتی یانەی ڕیاڵ مەدرید بە هاوکاری زینەدین زێدانی ڕاهێنەر هەوڵەکانیان بۆ بەهێزکردنی پڕۆژەی داهاتوو دەست پێکردووە و جگە لە دابین کرنی لاوان، دەیانەوێت بەرگریکارێکی زەبەلاح وەک جێنشینی ڕامۆس بگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان.

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ماوەی چەند وەرزێکە دەستی بە پڕۆسەی بونیادنانەوەی پێکهاتەکانی بە گەوهەرەکانی ئەمریکای لاتین و ئەوروپا کردووە، لەم کارەشدا سەرکەوتوو بوون و توانیویانە چەندینێکی وەک ڤینیسیۆز جونیۆر و ڕۆدریگۆ و براهیم دیاز و پێشتریش سیبالۆس و لۆرێنتی و ڤاسکێز و ئاسینسیۆ و ئیسکۆ و مارتن ئۆدیگاردیان کڕیوە، هاوینی ڕابردووش بۆ پێگەی سەنتەری بەرگری سەرکەوتو بوون لەگواستنەوی ئیدێر میلیتاو لە یانەی پۆرتۆی پورتوگالیەوە، بەڵام ئیدارەی یانە هێشتا پێیان وایە ئەم گەنجە بەرازیلیە لەپاڵ ڕافائێل ڤارانی فەرەنسی ناتوانن هاوشێوەی سێرجیۆ ڕامۆس کاریگەری دروست بکەن.

پۆرتاڵی “دیاریۆ گۆڵ”ی ناودار لەسەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی شاهانەوە بڵاویکردۆتەوە، پاش کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئیدارە بە سەرۆکایەتی فلۆرنتینۆ پێرێز بڕیاردراوە هەوڵی داهاتووی یانە بۆ بەرگریکارێکی بە ئەزمون بێت، بەکۆی دەنگ ڤێرجیل ڤان دایکی هۆڵەندی دڵی بەرگری یانەی لیڤەرپوڵیان دیاری کردووە،  زینەدین زێدانیش لەلایەن خۆیەوە گڵۆپی سەوزی بۆ گواستنەوەکە داگیرساندووە.

بۆندی ڤان دایک تا هاوینی ٢٠٢٣ بەردەوامی هەیە و نرخی شکاندنی بڕی (١٠٠ ملیۆن پاوەند) دەبێت، لێرەوە نوێنەرانی یانەی شاهانە دەیانەوێت ئەگەری ئاڵوگۆڕ بهێننە ئاراوە و ئامادەیی نیشان دەدەن چوار یاریزان لەسەر مێزی گفتوگۆکان پێشنیاز بکەن، کە ئەوانیش گاریس بەیل، لوکا مۆدریچ، ئیسکۆ ئالارکۆن، مارکۆ ئاسینسیۆن، ڕەنگە لیڤەرپوڵ بە یەک لەو ناوانە قایل نەبێت و دوو یاریزان بکات بە مەرجی ئاڵوگۆڕەکە.

ئەوەی دەمێنێتەوە لە داهاتوودا بڕیاری لەسەر دەدرێت…

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

“ئێبرا” چاوەڕوانی دوو زەبەلاحی ئیتاڵیە و بۆلۆنیای خستۆتە لیستی چاوەڕوانیەوە !

خەڵک سپۆرت

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی ئەستێرەی پێشووی یانەی لۆس ئەنجلس گالاکسی دەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ خولی ئیتاڵیا و پەیوەندی بە یانەیەکی زەبەلاحی ئەو خولەوە بکات.

“ئێبرا کادابرا” لەکۆتایی ئەم وەرزەی خولی ئەمریکا بۆندەکەی لەگەڵ لۆس ئەنجلس گالاکسی کۆتایی هات و بڕیاریدا چیتر لە خولی ئەمریکا بەردەوام نەبێت، بەڵکو لەڕێگەی چەندین پەیامی دەنگی و ڕەنگەوە دووپاتی کردەوە، دەگەڕێتەوە بۆ کیشوەری ئەوروپا و پەیوەندی بە یانەیەکی ئیتاڵی یاخود ئیسپانیەوە دەکات.

تۆڕی “سپۆرت میدیا سیت”ی ئیتاڵی بڵاویکردۆتەوە، تا ئەم ساتە هیچ یانەیەکی ئیسپانی گرنگیان بە یاریزانە سویدیەکە نەداوە، تەنها یانە کە بەفەرمی داوای گواستنەوەیان کردووە یانەی بۆلۆنیای بەشدارە لە ململانێکانی خولی ئیتاڵیا “سیریا ئەی”، بەڵام یاریزانی داواکراو هێشتا چاوی لەوەیە لە ڕیزەکانی یانەیەکی گەورە یاریی بکات و یانەی داواکاری خستۆتە لیستی چاوەروانیەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، زلاتان لەدوای یاریکردنی بۆ یوڤانتۆس، ئینتەرمیلان و میلان دەیەوێت بۆ یەکێک لە یانەکانی ناپۆلی، یاخود میلان یاریی بکاتەوە، هەردوو یانەکەش بەشێوەی نهێنی گفتوگۆیان لەگەڵدا ئەنجامداوە و گواستنەوەی لەئێستادا زەحمەتە، بۆیە هیچ زانیارییەک ئاشکرا ناکەن و هەمووان چاوەروانی ئەوەن لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا و پاش کردنەوەی بازاڕی گواستنەوەکان گۆڕانکاری گەورە ڕووبدات.

لەپێشوودا سەرچاوەکان جەختیان کردەوە، گواستنەوەی “ئێبرا کادابرا” بۆ هەر یانەیەک بەهۆی کۆتایی هاتنی بۆندە ئەمریکیەکەیەوە بێبەرامبەرە، بەڵام وەک خۆی مەرجی ئەوە بووە بۆ ماوەی دوو ساڵ بۆندی نوێ ئیمزا بکات و لەو ماوەیەشدا داوای بڕی سێ ملیۆن یورۆ وەک موچە دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

گنابری بە ئاڵتون ناوی خۆی لە مێژووی ئەڵمانیا نوسییەوە و چووە ڕیزی “بۆمبەرمان”ەوە !

خەڵک سپۆرت

سێرج گنابری ئەستێرەی لاوی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشن، بە تۆمارکردنی ڕێژەیەکی بەرچاوی گۆڵ ناوی خۆی خستۆتە ڕیزی ئەفسانەکانەوە.

ئەستێرە لاوە ڕەش ئەسمەرەکەی ئەڵمانیا لە ڕووبەڕوبونەوەی هەڵبژاردەی ئێرلەندای باکور لە تایمی یەکەمدا و پاش ١٩ خولەک گۆڵی یەکسانبوونەوەی ئەنجامی تۆمار کرد، لە تایمی دووەمیشدا دوو گۆڵی تری خستە سەر هەژمارەکە و یارییەکەی بەرەو بردنەوە بە ئەنجامی شەش گۆڵ بەرامبەر بە یەک برد.

بەپێی ئەو داتایانەی لە تۆڕی “ئۆپتا”ی تایبەت بە ژمارە و ئامارەکانەوە بڵاوکراونەتەوە، گنابری تاکە یاریزانی ئەڵمانیە دژی یانەی ئێرلەندای باکور هاتریک تۆمار دەکات، بۆ یەکەم جار کریستیانۆ هەمان ڕیکۆردی لە ساڵی ٢٠١٣ تۆمار کردووە.

بەپێی داتاکان، ڕەش ئەسمەرەکە ١٣ گۆڵی لە سەرەتا ١٣ یاریی بەدرێسی “ناسیوناڵ مانشافت”ەوە تۆمار کردووە، بەوەش دەبێتە تاکە یاریزانی ئەڵمانی لە سەرەتا (١٣) یارییدا دەگاتە ئەو ڕێژە بەرزە لەدوای گێرد مولەری ئەفسانەوە (١٩٦٩ بۆمبەرمان).

بەپێی داتاکانی تۆڕی “سکواوکا” کە بەهەمان شێوە تایبەتە بە ئامارەکان، گنابری بە تۆمارکردنی گۆڵی هەشتەم بەرامبەر ئێرلەندیەکانی باکور دەبێتە گۆڵکاری مێژوویی ئەڵمانیا لە پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ٢٠٢٠.

کۆی داتا و ژمارەکان دەریدەخەن، گنابری لەکۆی شەش ڕووبەڕوبونەوەی کۆتایی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا هەشت گۆڵی تۆمار کردووە، هەروەها ١٢ گۆڵی لە کۆی ١٣ یاریی بەدرێسی بایرن و ئەڵمانیاوە تۆمار کردووە، هەموو ئەمانەش بەخێرایی و لەماوەیەکی کورتدا دەیخەنە لیستی یاریزانە مێژووییەکانی ناسیوناڵ مانشافتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان