ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

نایمار ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پاریس، خلێفی داوای “بۆندی خه‌یاڵ” له‌ بارسا ده‌کات و پێرێز چاوه‌ڕێیه‌

خه‌ڵک سپۆرت

نایمار دا سیلڤای به‌رازیلی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانت جێرمان بڕیاریداوه‌ نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ یانه‌ فه‌ره‌نسیه‌که‌ و  یانه‌کانی به‌رشلۆنه‌ و ڕیاڵ مه‌درید ده‌یانه‌وێت هه‌له‌که‌ بقۆزنه‌وه‌.

ڕۆژنامه‌ی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی که‌ته‌لۆنی له‌زاری سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌کانی یانه‌ی پاریس سانت جێرمانه‌وه‌ ئاشکرای کردووه‌، له‌کۆتا په‌یوه‌ندی نێوان ناسڕ خلێفی خاوه‌نی “پی ئێس جی” و نایمار دا سیلڤا، یاریزانه‌که‌ی سیلیساو ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ نایه‌وێت چیتر بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ فه‌ره‌نسا و خه‌ون ده‌بینێت دووباره‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی به‌رشلۆنه‌وه‌ بکاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ ئیسپانیه‌کان ئاماژه‌یان کردووه‌، گواستنه‌وه‌ی نایمار بۆ هه‌ر یانه‌یه‌کی تر ئاسان نییه‌، به‌ڵکو خلێفی به‌توڕه‌ییه‌وه‌ داوای بڕی (٣٠٠) ملیۆن یورۆ به‌رامبه‌ر گواستنه‌وه‌ی ده‌کات، له‌به‌رامبه‌ردا ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن ناوه‌کانی عوسمان دیمبیلی و فیلیپی کۆتینیپۆ تێهه‌ڵکێشی گواستنه‌وه‌ مێژوویه‌که‌ بکه‌ن.

له‌لایه‌کی تره‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی “لو باریزیان”ی فه‌ره‌نسی دووپاتی کردۆته‌وه‌، گواستنه‌وه‌ی “نێی” بۆ بارسا به‌خواستی خۆی نییه‌ و مسۆگه‌ریش نییه‌، به‌ڵکو ئه‌گه‌ر زۆره‌ ناسڕ خلێفی له‌وه‌ڵامی هه‌ڵوێسته‌کانی نایمار و ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌دا یاریزانه‌که‌ ئاڕاسته‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بکات، که‌ به‌هه‌مان شێوه‌ داواکاری تواناکانین، به‌ڵکو په‌یوه‌ندی نێوان ئیداره‌کانی پاریس و ڕیاڵ توندوتۆڵتره‌ و به‌دوور نازانرێت فلۆرنتینۆ پێرێزی سه‌رۆکی یانه‌ی شاهانه‌ هه‌له‌که‌ بقۆزێته‌وه‌.

جیهانی

ڕیاڵ مەدرید، “خامێس” دەکات بە قوربانی گواستنەوەی یاریزانێکی فەرەنسی !

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئامادەکاری بۆ گواستنەوەیەکی گەورە دەکات لە خولی ئینگلیزی و بەتایبەت لە یانەی چێڵسی-یەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی “ئیل دیسمارک”ی ئیسپانی کەوتووە، نوێنەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەکۆبونەوەیەکدا جەختیان لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بەتوانا بۆ پێگەی (ارتکاز) ناوەندی-بەرگری کردۆتەوە، زۆرینەشیان دەنگیان لەسەر گواستنەوەی نگۆلۆ کانتی ئەستێرەی فەرەنسی یانەی چێڵسی ئینگلیزی داوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، نرخی کانتی لەئێستادا بڕی ١٦٠ ملیۆن یورۆیە، ئەو بڕە زۆرەش لە یەک وادەی گواستنەوەدا بۆ ئیدارەی یانەی شاهانە دابین ناکرت، لێرەوە بەرپرسانی یانە زەبەلاحەکەی مەدرید بڕیاریانداوە داوای گواستنەوەی یاریزانەکە بەشێوەی ئاڵوگۆڕ لە ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی خاوەنی یانەی چێڵسی بکەن، ئەو یاریزانەش کە ئامادەن پێشکەشی بکەن جەیمس ڕۆدریگێزی کۆڵۆمبیە کە لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی بەدرێسی مێرەنگیەوە پێشکەش کردووە.

“ئیل دیسمارک”جەخت دەکاتەوە، لەم وەرزەدا زینەدین زێدان ناچاربووە پشت بەتواناکانی “خامێس” ببەستێت، بەڵام لە بیرۆکەی فرۆشتنی پەشیمان نەبۆتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

نایمار لەگەڵ چوار یاریزانی ڕیاڵ مەدرید خیانەتی لە بەرشلۆنە کردووە !

خەڵک سپۆرت

نایمار دا سیلڤای بەرازیلی لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩دا هەموو هەوڵێکی داوە پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات، بەڵام تەواوی هەوڵەکان بەهۆی شکستی گواستنەوەی دوو یاریزانی یانەی شاهانەوە ئەنجامی نەبووە.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی زانیاری نەبیستراو دەربارەی نایمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەرازیلی یانەی پاریس سانت جێرمان و ئەگەرەکانی گواستنەوەی ڕووە و خولی ئیسپانیا ئاشکرا دەکات و نوسیویەتی: لە گواستنەوەکانی هاوینەی ڕابردودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووە کە نایمار لەگەڵ ئەستێرەکانی یانەی بەرشلۆنە لەسەر هێڵە و دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کەتەلۆنیا، بەڵام ئەوەی پێی نەزانراوە پەیوەندی نهێنی نێوان یاریزانە ناودارەکە و ئیدارە و یاریزانانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بووە.

بەپێی سەرچاوەکە، لە کاتێکدا ئیدارەی بارسا سەرقاڵی گفتوگۆی ئەستێرەکەی سیلیساو بوون دووبارە بۆ یانەی بەرشلۆنە، بەڵام یاریزانەکە لەهەمان کاتدا پەیوەندی لەگەڵ فلۆرنتینۆ پێریزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید و چوار یاریزانی ئەو یانەیەدا هەبووە، ئەو یاریزانانەش بریتی بوون لە: سێرجیۆ ڕامۆس، لوکا مۆدریچ، کاسیمێرۆ و مارسێلۆ، بەڵێنی بەهەر چوار یاریزانەکەش داوە کە ئەگەر یانەی شاهانە هەوڵی بۆبدەن راستەوخۆ بە بۆندە پێشکەشکراوەکان قایل ببێت.

“مارکا” جەخت دەکاتەوە، پێرێز و هاوەڵانی هەوڵی زۆریانداوە باشترینی بەرازیل لە پاریس سانت جێرمانەوە بگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان، بەلام شکستهێنانیان لە فرۆشتنی گاریس بەیل و جەیمس ڕۆدریگێز کۆتایی بەسەرجەم چانسەکان هێناوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

گرانبەهاترین (١٠) هەڵبژاردەی تۆپی پێ لە جیهاندا بەپێی نرخی یاریزانان

خەڵک سپۆرت

هەڵبژاردەی بەرازیل وەک گرانبەهاترین هەڵبژاردەی تۆپی پێ لە جیهاندا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت و هەڵبژاردەی فەرەنسای پاڵەوانی جیهان دەکەوێتە پلەی چوارەمەوە.

بەپێی ئامارێک کە لەلایەن ڕۆژنامەی “ئاس”ی ئیسپانیەوە پشتبەست بە داتاکانی “ترانسفێر مارکێت” ئامادەکراوە، هەڵبژاردەی سیلیساوی بەرازیل لەپلەی یەکەمی گرانبەهاترین هەڵبژاردەکانی جیهاندایە، ئەوەش بەهۆی بەرزی نرخی یاریزانەکانی ئەو وڵاتە لەنمونەی نایمار بەبڕی ١٨٠ ملیۆن یورۆ و کۆتینیۆ ٩٠ ملیۆن و فێرمینیۆ کە نرخەکەی دەگاتە ٨٠ ملیۆن.

لە پلەی دووەمیشدا هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دێت، کە لە پێکهاتەی ئەو وڵاتەدا سێ یاریزان سنوری ١٠٠ ملیۆنیان تێپەڕاندووە (هاری کەین، ڕەحیم ستێرلینگ، جادۆن سانچۆ).

ئەمەش ڕیزبەندی گرانبەهاترین (١٠) هەڵبژاردەی جیهانە بەپێی ڕێژە و نرخی یاریزانەکان:

  • هەڵبژاردەی بەرازیل: ملیار و ١٤٠ ملیۆن یورۆ
  • هەڵبژاردەی ئینگلتەرا: ملیار و ١٢٠ ملیۆن
  • هەڵبژاردەی ئیسپانیا: ٩٢٤ ملیۆن
  • هەڵبژاردەی فەرەنسا: ٨٦٦ ملیۆن
  • هەڵبژاردەی ئیتاڵیا: ٨٣٦ ملیۆن
  • هەڵبژاردەی ئەڵمانیا: ٨٠٣ ملیۆن
  • هەڵبژاردەی بەلجیکا: ٧٥٤ ملیۆن
  • هەڵبژاردەی پورتوگال: ٧٥٢ ملیۆن
  • هەڵبژاردەی هۆڵەندا: ٧٠٩ ملیۆن
  • هەڵبژاردەی ئەرجەنتین: ٤٣٦ ملیۆن
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان