ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

کۆنتی به‌بێ ده‌نگی ڕه‌زامه‌ندی چوار یاریزانی به‌ده‌ستهێناوه‌ و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی یانه‌ فرۆشیاره‌کانه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌نتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌ی ئینته‌رمیلان به‌شێوه‌یه‌کی نهێنی کار له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌کان ده‌کات و له‌چوار جه‌مسه‌ره‌وه‌ سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌.

ڕۆژنامه‌ی “کۆرێری دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی له‌زاری سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌کانی یانه‌ی ئینته‌رمیلانه‌وه‌ ئاشکرای کردووه‌، کۆنتی و هاوکارانی له‌ ئیداره‌ی “نێراتزۆری” له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا گفتوگۆی چڕوپڕ و ئاسته‌میان بۆ گواستنه‌وه‌ی چوار ئه‌ستێره‌ی ناودار ئه‌نجامداوه‌ و له‌سه‌رجه‌میاندا سه‌رکه‌وتوو بوون، واتا ڕه‌زامه‌ندی هه‌ر چوار یاریزانه‌که‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌.

داواکراوان بریتی بوون له‌: ڕۆمێلۆ لوکاکۆی به‌لجیکی هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد و ئیدین دزیکۆی بۆسنی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ڕۆما، و سێیه‌م و چواره‌م ناویش نیکۆلۆ بارێلای ئه‌ستێره‌ی کالیه‌ری و ڤالێنتینۆ لازارۆی باڵی هێرشبه‌ری یانه‌ی هێرتا به‌رلین بوون.

به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌، پاش یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی یاریزانه‌کان، ئیداره‌ی ماره‌ شینه‌کانی میلان ڕاسته‌وخۆ بۆندی داواکراویان پێشکه‌شی یانه‌ فرۆشیاره‌کان کردووه‌ و حاڵی حازر ته‌واوی کارمه‌ندانی یانه‌ چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی کۆتایی ئه‌و یانانه‌ ده‌که‌ن.

“کۆرێری” دووپاتی کردۆته‌وه‌، له‌ وه‌رزی نوێدا هانده‌رانی یانه‌ چاوه‌ڕوانی زیاتر و زیاتر له‌ کۆنتی ده‌که‌ن و ئه‌و ڕاهێنه‌ره‌ش له‌پێناو به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیدا چه‌ندین داواکاری له‌ ئیداره‌ی یانه‌ هه‌بووه‌، له‌هه‌موو داواکاریه‌کان گرنگتر به‌هێزکردنی پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی بووه‌ به‌م چوار یاریزانه‌ و ئه‌و مه‌رجه‌شی وه‌ک به‌ڵێن له‌ سه‌رۆکایه‌تی یانه‌وه‌ مسۆگه‌ر کردووه‌.

جیهانی

موعجیزەی بەیل: لەگەڵ ڕیاڵ پێکراوە و لە وێڵز بێکێشە مەشق و ڕاهێنان دەکات !

خەڵک سپۆرت

گاریس بەیلی وێڵزی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەگەڵ پێکهاتەی هەڵبژاردەی وێڵز دەستی بە مەشق و ڕاهێنان کردۆتەوە و ئەم جوڵەیەش میدیاکانی مەدریدی توڕە کردووە.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، ئەمڕۆ گاریس بەیل بەشێوەیەکی ئاسایی بەشداری لە یەکەی مەشق و ڕاهێنانە بە کۆمەڵەکانی هەڵبژاردەی وێڵز کردووە، ڕاین گیگز تەووای یاریزانانی بۆ ڕووبەڕوبونەوە نێودەوڵەتیەکان بانگهێشت کردووە لەنێوانیاندا یاریزانەکەی ڕیاڵ مەدرید هەرچەندە لەپێشوودا وەک یاریزانێکی پێکراو لەلایەن یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە ئاماژەی پێکراوە.

شەمەندۆفێرەکەی وێڵز لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەی هەڵبژاردەی وێڵز دووچاری پێکان هات و لە کاتەوە هیچ یارییەکی بۆ یانەی شاهانە ئەنجام نەداوە، لەدوای ئەو ماوەیە زینەدین زێدانی ڕاهێنەری یانەی شاهانە ڕایگەیاند :” بەیل و جەیمس پێکراو نین، ماندوو نین و کێشەی جەستەییان نییە، بەبڕیاری هونەریش دوورنەخراونەتەوە، بەڵکو بەردەست نەبوون بۆ ڕووبەڕوبونەوەکان”.

ئەم لێدوانەی “زیزۆ” دەریدەخات کە لەنێوان بەیل و ڕیاڵ مەدرید کێشەیەکی گەورە بوونی هەیە، یاریزانەکە لە ڤاڵدیباس “ناوچەی مەشقەکانی مێرەنگی” وەک یاریزانێکی پێکراو مامەڵەی کردووە و بەتەنها مەشقی کردووە، بەڵام لەگەڵ پێکهاتەیەکەی ڕاین گیگز کێشەی نییە و بە کۆمەڵە تەواوی مەشقە ئاساییەکان ئەنجام دەدات!

“مارکا” نوسیویەتی: موعجیزەی بەیل! لە ڕیاڵ پێکراوە و لە وێڵز یاریی دەکات …

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

کاپێللۆ بە کریستیانۆدا تەقییەوە: پاڵەوانە و سێ ساڵە لێدەرکردنێکی نەکردووە !

خەڵک سپۆرت

فابیۆ کاپێللۆی ڕاهێنەری ئەفسانەیی ئیتاڵیا بەتوندی هێرش دەکاتە سەر کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و دەڵێت: لە پێشودا ئەفسانە بوو، چیتر وا نەماوە.

شەوی ڕابردوو یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی لەنێو هاندەر و یاریگای خۆیدا (یوڤانتۆس ئارینا) بە تاکە گۆڵێکی پاولۆ دیبالا سەرکەوتنی بەسەر یانەی ئەی سی میلانی ڕکابەریدا بەدەست هێنا، لە هەمان ڕووبەڕوبونەوەدا و بۆ جاری دووەم لەسەریەک (دوای یارییەکەی لۆکۆمۆتیڤ مۆسکۆ) ماوریزیۆ ساری ڕاهێنەری یوڤی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی بە پاولۆ دیبالا ئاڵوگۆڕ کرد و ئەوەش توڕەیی ئەفسانە پورتوگالیەکەی لێکەوتەوە، ئەفسانە زیندووەکە لەدوای دانیشاندنی ڕاستەوخۆ ڕوویکردە دەرەوەی یاریگا و بەپێی زانیاریەکانی “سکای سپۆرت” سێ خولەک پێش کۆتایی هاتنی یارییەکە یاریگای بەجێهێشتووە.

لەچاوپێکەوتنێکدا فابیۆ کپێللۆی ئەفسانەی ڕاهێنەرانی ئیتاڵیا بە “سکای سپۆرت”ی ڕاگەیاند :” لەدەرەوەی یاریگادا دەبوو کریستیانۆ ڕۆڵی پاڵەوان بگێڕێت، لەڕاستیدا ئەم یاریزانە ماوەی سێ ساڵە لێدەرکردنێکی سەرکەوتووی ئەنجام نەداوە، لەناخیدا پاڵەوانێک بوونی هەیە، بەڵام یوڤی لەهەمان کاتدا خاوەنی دیبالا و دوگلاس کۆستایە و ئەوانیش لە بارودۆخێکی باشدان دەتوانن گۆڕانکاری دروست بکەن”.

هەروەها دەڵێت :” یوڤی بەبێ کریستیانۆ سەرکەوتنی بەدەستهێنا، دەستخۆشی بۆ ماوریزیۆ ساری کە ئازایەتی ئەوەی تێدابوو یاریزانە پورتوگالیەکە لە یاریگا بهێنێتە دەرەوە، ئەو بڕیارە پێویستی بە جوامێریە و لەڕووی فیکریەوە دەیسەلمێنێت کە سەرجەم یاریزانان لە پێکهاتەکەدا گرنگیان هەیە، کریستیانۆ لە پێشوودا ئەفسانە بوو و ماوەیەکی دوور و درێژ بەوشێوەیە بەردەوام بوو، بەڵام لەئێستادا پێویستە بگەڕێتەوە سەر ئاستی ڕابردووی بەتایبەت لەڕووی جەستەییەوە، ئێستا ئەو خێرایی و دینامیکیەی نەماوە کە لەپێشودا پێی ناسرابوو، ئەفسانەکەی لە ئیسپانیا بەجێهێشت، پێموابێت بڕیاری دانیشاندنی دروست بوو”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید داوای بنزیمە دەکەن و پشتیان لە ڕامۆس کردووە !

خەڵک سپۆرت

هاندەرانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی بە پێویستی دەزانن کەریم بنزیمەی فەرەنسی لێدانە سزاکان جێبەجێ بکات و داواش دەکەن ئەو چانسە لە سێرجیۆ ڕامۆس وەربگیرێتەوە.

کەریم بنزیمەی فەرەنسی هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە و خاوەنی نۆ گۆڵە، لە ڕیزبەندی گۆڵکارانی خولی ئیسپانیا بە جیاوازی گۆڵێکەوە لوتکەی لە لیۆنێل مێسی ئەفسانەی یانەی بەرشلۆنە گرتووە، بەڵام لەم وەرزەدا لێدەری سەرەکی لێدانە سزاکان نەبووە و سێرجیۆ ڕامۆس ئەرکەکەی پێ سپێردراوە، لە کاتێکدا ئەگەر هێرشبەرە فەرەنسیەکە پەناڵتیەکانی ئاڕاستە بکردایە ڕێژەی گۆڵەکانی بەرزتر دەکردەوە.

لەم وەرزەدا یانەی شاهانە لەکۆی خولەکانی ئیسپانیا و یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا پێنج پەناڵتیان بۆ هەژمار کراوە و سیانیان لەلایەن ڕامۆسی کاپیتانۆ و دووانیان لەلایەن بنزیمەوە جێبەجێ کراون، بنزیمە لێدەری دووەمی پەناڵتیەکان بووە لەدوای کاپتنی پێکهاتەکە.

لەم بارەیەوە ڕۆژنامەی “ئاس”ی مەدریدی ڕاپرسیەکی ئەنجامداوە و پرسیار دەکات: کامیان شایستەی ئەوەن پەناڵتیەکان جێبەجێ بکەن، بنزیمە یان ڕامۆس؟

ئەنجامەکەش چاوەروان نەکراو بووە، لەکۆی (١١ هەزار دەنگدەر) لەسەدا (٧١) کەریم بنزیمەیان هەڵبژاردووە و تەنها لە سەدا (٢٩) پێیان وابووە دەبێت ڕامۆس لە جێبەجێکردنی ئەرکەکەدا بەردەوام بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان