ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەشیر حەداد لەسەر دانەنانی ئاڵای عیراق بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
نوسینگەی جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق، بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا هۆكاری دانەنانی ئاڵای عیراقی لەكاتی چاوپێكەوتن لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران، ڕوونكردەوە.

بەپێی بەیاننامەیەك، كە لەلایەن نوسینگەی بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە، “لە مەڕاسیمی پێشوازی جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق، لە هۆڵی پێشوازییەكەدا تەنیا ئاڵای كۆماری ئیسلامی تێدا بوو بەبێ‌ ئەوەی ئاڵای عیراقی دانرابێت”.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، “سەرۆكی شاندی عیراق داوای ڕوونكردنەوەی لە باڵێوزخانەی عیراق كردبوو، تا لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئێران قسە بكەن و وەڵامی فەرمی لەو ڕووەوە لە لایەنی ئێرانی وەربگرن و ڕوونكردنەوە بدەنە شاندەكە”.

نوسینگەی جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق دەڵێت: “پڕۆتۆكۆڵی كارپێكراو لە كۆماری ئیسلامی لە مەڕاسیمی پێشوازی، دەبێت ئاڵای ئەو وڵاتە تەنیا لەكاتی پێشوازی لە هاو پۆستەكاندا دابنرێت، نەك باڵاتر یان نزمتر، بەو پێیەش، كە چاوپێكەوتنەكە لەنێوان جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق و وەزیری دەرەوەی ئێران بووە، ئاڵاكە دەبێت تەنیا ئاڵای وڵاتی میواندار بێت”.

ئاماژەی بە دانانی ئاڵای عیراقیش كردووە لە چاوپێكەوتنە فەرمییەكانی تری شاندەكەی عیراق، كە لەگەڵ ئاڵای ئێراندا دانرابوو.

عێراق

وەزیری ناوخۆی عیراق پارێزگاری لەخۆپیشاندەران دەكەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

یاسری وەزیری ناوخۆی عیراق ئاماژەبەوەدەدات، هێزەكانی پاراستنی یاسا پارێزگاری لەخۆپیشاندەران و موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت دەكەن.

یاسین ئەلیاسری وەزیری ناوخۆی عیراق لەوتەیەكدا لەمیانی نمایشی مەشقكردنی هێزە ئەمنییەكان ڕایگەیاند، هاریكاری لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان بۆ پارێزگاری لە سەلامەتی و گیانی هاووڵاتیان و موڵك و ماڵیان ئامانجێكی بنەڕەتییە.

وەزیری ناوخۆی عیراق ڕوونیشیكردەوە، هێزەكانی پاراستنی یاسا كاردەكەن بۆ پاراستن و پارێزگاری لەسەلامەتی و گیانی خۆپیشاندەران و موڵك و ماڵی گشتی و تایبەت.

یاسین ئەلیاسری داواشیكرد، زیاتر گرنگی بدرێت بەمەشق كردن بەپێی پرەنسیپ و بیردۆزە نوێیەكان بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەكان پیشەیی بەدەست بهێنن بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هاووڵاتیانی مەدەنی كە ئەوە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی هەیە لەسەر كاری هێزە ئەمنییەكان بۆ پاراستنی یاسا و سیستم لە وڵاتدا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

مەكگۆرك: پیلانەكەی ئەردۆغان بەشێك لە خاكی عیراقیش دەگرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێردەی تایبەتی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایدەگەیەنێت، پیلانەكەی ئەردۆغان بەشێك لە خاكی عیراقیش دەگرێتەوە.

برێت مەكگۆرك نێردەی تایبەتی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە جریوەیەكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوە كردووە، پێویستە بە وردی لە ڕێككەوتنەكەی ئەمریكا و توركیا بكۆڵنەوە، چونكە ئەو ڕووبەرەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا دیاریكردووە بۆ پێكهێنانی ناوچەی ئارام بە پێی ڕێككەوتنەكە درێژ دەبێتەوە بۆ ڕووباری فورات و خاكی عیراق.

برێت مەكگۆرك ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەواوی ئەو ناوچانەی باكووری سوریا كە شەڕی تێدایە كوردنشین و مەسیحی نشینن بۆیە بۆ دەستكەوتنی زانیاری دروست سەبارەت بە ڕێككەوتنەكە پێویستە گوێ لە وتەكانی ئەردۆغان بگیرێت و وتەكانی ترەمپ فەرامۆش بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پێنج وەزیری عیراق لە پۆستەكانیان دووردەخرێنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
پەڕلەمانتارێكی هاوپەیمانی فەتح، كە لەلایەن هادی عامرییەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، ڕایدەگەیەنێت، كە بەم زووانە گۆڕانكاری لە پەڕلەمان و حكومەت دەكرێت.

حەنین قەدۆ، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە هاوپەیمانی فەتح بە (بغداد الیوم)ی ڕاگەیاندووە، كە بەم زووانە بەشێك لە چاكسازییەكانی حكومەت دەردەكەوێت، كەبریتیە لە گۆڕینی 5 وەزیری كابینە وزارییەكەی عادل عەبدولمەهدی.

ڕاشیگەیاندووە، كە بەشێكی دیكە لە چاكسازییەكان گۆڕانكاری كردن لە یاسای هەڵبژاردنەكان، بەجۆرێك زیاتر دادپەروەرانەبێت.

جەختیشی كردۆتەوە، كە چەند یاسایەك دەردەكرێن، كە پەیوەندییان بە داخوازی هاووڵاتیان و شەقامی عیراقییەوە هەیە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان