چاوپێکەوتن
ڕۆدریگۆ: وێنه‌ی هازاردم له‌نێو مۆبایله‌که‌م هه‌ڵگرتووه، له‌مه‌ودوا له‌گه‌ڵیدا یاریی ده‌که‌م !

خه‌ڵک سپۆرت
ڕۆدریگۆ گوس، ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵکشاوی لاوانی به‌رازیل و پێشووی یانه‌ی سانتۆس به‌فه‌رمی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه کرد، لاوه به‌رازیلیه‌که له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیکردنی به یانه‌ی شاهانه و خه‌ونه‌کانی داهاتویه‌وه چاوپێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی مارکای ئیسپانی ئه‌نجام ده‌دات، تیایدا به ڕاشکاوی وه‌ڵامی ته‌واوی ئه‌و پرسیارانه ده‌داته‌وه که له‌هزری هانده‌رانی یانه ناوداره‌که‌ی ئیسپانیا په‌نگ ده‌خواته‌وه.
له‌دوای ماڵئاوایی کردن له یانه‌ی سانتۆس چاوه‌ڕوانی یانه‌یه‌کی گه‌وره‌ی وه‌ک ڕیاڵ مه‌دریدت ده‌کرد؟ خه‌ونه‌کانت چین؟
له‌وکاته‌وه که یانه‌ی شاهانه‌م هه‌ڵبژاردووه هانده‌ران هه‌ڵوێستی جوانی خۆیان نیشانداوم، من چاوه‌روانی وه‌ڵامێک بووم له هانده‌رانه‌وه و هه‌مووان خۆشه‌ویستی و ڕێزیان نیشاندام، مه‌دریدێستا منیان زۆر خۆشده‌وێت، ده‌مه‌وێت زۆر یاریییان بۆ بکه‌م، له‌مانگی سپتێمبه‌ره‌وه په‌یوه‌ندیم به ڕیاڵه‌وه کردووه و له‌وکاته‌وه تائێستا هانده‌ران له‌نێو شه‌قامه‌کان ڕامده‌گرن و وێنه‌م له‌گه‌ڵدا ده‌گرن، بێگومان ئه‌وه‌ش کاریان لێکردم.
چاوه‌ڕێت ده‌کرد ئاهه‌نگی پێشکه‌شکردنت له سانتیاگۆ بێرنابیۆ چۆن بێت؟
(به‌پێکه‌نینه‌وه) له‌کاتی پێشکهشکردنمدا هانده‌ران له سانتیاگۆ بێرنابیۆ که‌متربوون له‌چاو ئه‌وه‌ی بۆ هازارد ئاماده بوون، به‌ڵام ده‌زانم مه‌دریدێستا منیان خۆشده‌وێت.
“ئه‌گه‌ر بۆ تیپی کاستیاش یاریی بکه‌م هیچ کێشه‌یه‌کم نییه”
وه‌ک هه‌موو یاریزانێکی تر له به‌رازیل ژیانی منداڵێت قورس و ئاسته‌م بووه، له‌م ساته گرنگه‌دا کێت بیرده‌که‌وێته‌وه؟
پێش هه‌موو که‌سێک باوکم، هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له‌خێزانه‌که‌م ماندوو بوون تا گه‌یشتم به‌و ئاسته‌ی له‌یانه‌ی سانتۆس یاریی بکه‌م، دوای ئه‌وان ده‌مه‌وێت سوپاسی سانتۆس بکه‌م که هه‌میشه متمانه‌یان پێمبووه، سوپاسی ئاشقانی سانتیتا ده‌که‌م، قه‌رزاریانم به خۆشه‌ویستی و هه‌موو ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی پێیان به‌خشیم، له‌داهاتودا بیریان ده‌که‌م، به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا من له ئامێزی هانده‌رانی مه‌دریدێستای ناوازه‌دا ده‌بم.
هیچ بیرۆکه‌یه‌کت هه‌یه ده‌رباره‌ی داهاتووت؟ له‌پێکهاته‌ی یه‌که‌م ده‌بیت یان لاوانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید؟
به‌ڵێ، له‌باره‌ی ئه‌وه‌وه به‌شێوه‌یه‌کی یه‌کلاکه‌ره‌وه قسه‌مان نه‌کردووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ تیپی کاستیاش یاریی بکه‌م هیچ کێشه‌یه‌کم نییه.
له سانتۆس ئه‌ستێره بوویت، له‌ڕیاڵ مه‌درید به‌هۆی زۆری ئه‌ستێره‌کانه‌وه ته‌نها یاریزانێک ده‌بیت، ئه‌وه بێزارت ناکات؟
نه‌خێر، له‌به‌رئه‌وه‌ی من که‌سێکی لهخۆبوردهم و له‌خۆبایی نیم، جگه له‌وه‌ش چوارده‌ورم به ئه‌ستێره‌کان ده‌گیرێت.
کام ئه‌ستێره‌یه‌ی ڕیاڵ به‌نسبه‌ت تۆوه نمونه‌یه؟
ئه‌و یاریزانه‌ی هه‌میشه وێنه‌کانیم له‌نێو مۆبایله‌که‌م هه‌ڵگرتووه، ئیدین هازارد، له‌مه‌ودوا به‌یه‌که‌وه یاریی ده‌که‌ین ئه‌وه‌ش خه‌ونێکه و هاتۆته دی، به‌هه‌مان شێوه بنزیمه و ڤینیسیۆز نمونه‌ی ئه‌ستێره‌کانن.
چی به هازارد ده‌ڵێت که بۆ یه‌که‌مجار چاوت پێی ده‌که‌وێت؟
بێگومان به شۆک و سه‌رسامییه‌وه بۆ یه‌که‌مجار چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌م و پێی ده‌ڵێم، خۆشحاڵم به چاوپێکه‌وتنت.
بۆ تۆ ڤینیسیۆز ده‌بێته نمونه‌یه‌کی باڵا تا له ڕیاڵ مه‌درید به‌ره‌وپێش هه‌نگاو بنێیت؟
بێگومان، ڤینیسیۆز نزیکی ته‌مه‌نی منه و به‌هه‌مان شێوه له‌به‌رازیله‌وه په‌یوه‌ندی به ڕیاڵ مه‌دریده‌وه کردووه، منیش هه‌مان ڕێچکه‌ی هاونیشتیمانه‌که‌م ده‌گرم.
“به‌نسبه‌ت منه‌وه بنزیمه دیارده‌یه‌کی تۆپی پێیه و باشترین هێرشبه‌ری جیهانه”
له‌هه‌ردوو پێگه‌ی هێرشبه‌ری باڵه‌کانی ڕاست و چه‌پ یارییت کردووه، حه‌ز ده‌که‌یت له ڕیاڵ له کام پێگه‌یه یاریی بکه‌یت؟
پێگه‌کان به‌سه‌ر یه‌کتریدا فه‌رز ناکه‌م، ئه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ر داوای ده‌کات به‌هه‌موو توانامه‌وه هه‌وڵده‌ده‌م به باشترین شێوه جێبه‌جێی بکه‌م، له سانتۆس زیاتر له باڵی ڕاسته‌وه یارییم ده‌کرد، ڕه‌نگه ئه‌و پێگه‌یه‌م پێخۆشبێت، به‌ڵام به‌گشتی من له‌هه‌ردوو پێگه‌ی ڕاست و چه‌پ کێشه‌م نییه و باش ده‌رده‌که‌وم.
تۆ هێشتا منداڵیت، به‌ڵام له ڕیاڵ مه‌درید ئامانجی سه‌ره‌کیت چییه؟
شتێکی ناوازه‌یه یاریی بۆ ڕیاڵ مه‌درید بکه‌یت، وانییه؟ له ڕیاڵ مه‌درید هه‌وڵی دروستکردنی گۆڵ ده‌ده‌م، ئه‌وه‌ش ده‌بێته موفاجه‌ئه بۆ ئه‌و هانده‌رانه‌ی هێشتا من ناناسن.
به چ شێوه‌یه‌ک حه‌ز ده‌که‌یت له ڕیاڵ ده‌ست پێبکه‌یت؟ ده‌ته‌وێت چ ئه‌رکێک بخه‌یته سه‌رشانت؟
له سانتۆس ئامانجم پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی بوو، به‌ڵام له ڕیاڵ مه‌درید ده‌زانم پێگه‌کان گیراون، گرنگ ئه‌وه‌یه به‌خته‌وه‌رم له‌به‌رئه‌وه‌ی کۆتا یاریزانم په‌یوه‌ندی به یانه‌که‌وه ده‌که‌م و له‌هه‌مووان لاوترم، تا ئه‌وکاته‌ی من درێسی ڕیاڵم له‌به‌ردا بێت خۆشحاڵ ده‌بم، ئه‌وه‌ش شایه‌نی هه‌موو شتێکه (به‌پێکه‌نینه‌وه).
پێشتر باسی بنزیمهت کرد، چی له‌باره‌یه‌وه ده‌ڵێیت؟
به‌نسبه‌ت منه‌وه بنزیمه دیارده‌یه‌کی تۆپی پێیه و باشترین هێرشبه‌ری جیهانه.
زێدانت بینیوه کاتێک یاریی ده‌کات؟
گرته ڤیدیۆییهکانیم بینیوه زۆر ناوازه‌ن، چه‌ندین وێنه‌ی ئه‌وم وه‌ک یاریزان به‌رچاو که‌وتووه، زێدان یه‌کێک بووه له باشترینه‌کانی مێژوو، هه‌وڵده‌ده‌م هه‌مان جموجۆڵه‌کانی کۆپی بکه‌مه‌وه.
تۆ له منداڵیه‌وه حه‌زت له ڕیاڵ مه‌درید بووه، یاخود وای نیشانده‌ده‌یت؟
له به‌رازیل هه‌مووان یانه‌یه‌کی به‌رازیلی و یانه‌یه‌کی ئه‌وروپیان خۆشده‌وێت، من هه‌میشه خۆشه‌ویستیم بۆ ڕیاڵ مه‌درید بوو، مارشی یانه‌ی شاهانه‌م له‌به‌ره و ده‌توانم له‌نێو یاریگاکاندا بیڵێمه‌وه، چونکه هه‌ر کاتێک له‌ته‌له‌ڤیزیۆن گوێم لێده‌بوو له‌جێگه‌ی خۆمه‌وه ده‌مووت و ده‌مووته‌وه، له‌به‌رئه‌وه من هه‌ر زوو فێری سرودی یانه نوێیه‌که‌شم بووم.
یه‌کێکی تر له کاپتنه‌کانی یانه‌که سێرجیۆ ڕامۆسه، له‌م هه‌فته‌یه‌دا هاوسه‌رگیری کرد، ده‌ته‌وێت چ نامایه‌کی ئاڕاسته بکه‌یت؟
کاپتن، من زۆر خۆشحاڵم که هه‌موو پلانه‌کانت به‌باشی به‌ڕێده‌که‌ن، هیوام خۆشحاڵی و بهختهوریته له داهاتوودا له‌گه‌ڵ یانه و خێزانه‌که‌ت.
چاوپێکەوتن
لوکاس هێرناندێز: زێدان باشترینی فەرەنسایە و خۆم بە قەرزاری سیمیۆنی دەزانم

خەڵک سپۆرت – سپۆکس سپۆرت
لوکاس هێرناندێزی فەرەنسی بەرگریکاری یانەی بایرن میونشن، چاوپێکەوتنێک لەگەڵ تۆڕی “سپۆکس سپۆرت” ئەنجام دەدات و بەم شێوەیە وڵامی پرسیارەکان دەداتەوە:
هەواڵی پێکانەکەیی و ئامانجی گەڕانەوەی
ئێستا زۆر باشم و هێشتا ١٠ ڕۆژم لەبەردەمدا ماوە بۆ گەڕانەوە، پەرۆشم بۆ گەڕانەوە و یاریدەدانی یانەکەم، ئامانجم گەیشتنە بەوپەڕی تواناکانم لەنیوەی دووەمی وەرزدا.
دوورخستنەوەی نیکۆ کۆڤاچ
کۆڤاچ ڕاهێنەرێکی نایابە و لە کارەکانی داهاتوویدا هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم، بەڵام کیمیای ڕاهێنەرەکە لەگەڵ یاریزانان و پێکهاتەی یانەکە نەگونجا و دوورخرایەوە.
ئەگەری بەردەوامبوونی هانز فلیک
بۆچی بەردەوام نەبێت؟! کارێکی باش دەکات و ئاستی پێکهاتەکە بە چاودێری ئەم ڕاهێنەرە بەرزبووەتەوە، ئەگەر بارودۆخەکە بەو شێوەیە بەردەوام بێت لەو باوەريدام تا کۆتایی وەرز بەردەوامی پێدەدرێت.
گواستنەوە بە (٨٠) ملیۆن کاریگەرییەکانی ئەو نرخە بەرزە
بڕی ئەو پارەیەی پێمدراوە نابێتە بارگرانی لەسەرم، بەڵام بێگومان دەمەوێت بیسەلمێنم کە شایەنی ئەو پارە زۆرە بووم و متمانەی یانەی بایرن میونشن بەدەست دەهێنم، زۆر پەرۆشم بۆ گەڕانەوەو سەلماندنی تواناکانم.
کاریگەری ڕەخنەکانی ڕۆمەنیگە و ئۆلی هۆنێس
هۆنێس و ڕۆمەنیگە دوو کەسایەتی گەورەن و مافی خۆیانە ڕەخنە بگرن کاتێک پێکهاتەکەمان شایەنی ڕەخنەبێت، بۆ نمونە کاتێک بە فرانکفۆرت دۆڕاین.
لە ڕووبەروبونەوەی فرانکفۆرت چی ڕوویدا؟
نازانم، چونکە لوێ نەبووم، بەڵام کاتێک لەوێ بووم لەوە تێگەیشتم کە ڕەخنەکان ڕووەو سەرکەوتن و ڕاستکردنەوەی هەڵەکان ئاڕاستەمان دەکەن، نەک ڕوخاندنمان.
بۆچی پەیوەندی بە بایرنەوە کرد؟
کاتێک ساڵحەمیدزیچ پەیوەندی پێوەکردم دووجار بیرم نەکردەوە و یەکسەر ڕازی بووم، پێویستی نەکرد کەس قەناعەتم پێ‌بکات، هەمیشە حەزم بەوەبوو بۆ یەکێک لە یانە گەورەکانی ئەوروپا یاریی بکەم و بایرنیش یەکێکە لە گەورەکان، خۆشحاڵم ئەو بڕیارەمدا و هەست بە باشتربوون دەکەم.
جیاوازی نێوان بایرن و ئەتلەتیکۆ مەدرید
لە ئەتلەتیکۆ ئەو لایەنە هونەریە بەهێزەمان نەبوو کە لە بایرن بوونی هەیە، لەوێ زیاتر پشتمان بە لایەنە ئابوریەکان دەبەست و گرنگی بە تەکنەلۆجیا دەدرا لەبری توانستە جەستەییەکان.
خەونی گریزمانە
ئەو یاریزانەی حەزدەکەم لە بایرن یاریی لەگەڵ بکەم ئەنتوان گریزمانە، چەندین ساڵ هاوڕێی نزیکی یەکتری بووین و هیوادەخوازم ڕۆژێک لە ڕۆژان پەیوەندیمان پێوە بکات.
ئەو یاریزانەی لەتەمەنی لاوێتیدا سەرسامی کردووە
دوو یاریزان سەرسامیان کردبووم، لیزارازۆ لەبەرئەوەی لەهەمان پێگەی ئێستای مندا یاریی دەکرد، هەروەها زینەدین زێدان کە باشترین یاریزانی فەرەنسیە لەمێژوودا.
باشترین ڕاهێنەر
دیێگۆ سیمیۆنی، تەمەنم ١٦ ساڵ بوو چاوم پێیکەوت، لەو کاتەوە لەگەڵمدا بووە تائێستا و خۆم بە قەرزاری دەزانم.
بەهێزترهن بەرگریکاری جیهان
ڤێرجیل ڤان دایک، لەئێستادا هیچ بەرگریکارێک لە ڤان دایک باشتر نییە و لەگەڵ لیڤەرپوڵ وەرزێکی بەهێزی بەڕێکرد.
چاوپێکەوتن
ڤاڵڤێردی: گریزمان بەرامبەر ئەتلەتیکۆ یاریی دەکات و دیمبیلی خەمباری کردین

خەڵک سپۆرت – بارسا تی ڤی
ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە، چاوپێکەوتنێک لەگەڵ کەناڵی بارسا ئەنجام دەدات و ئاماژە بە چەندین بابەتی گرنگی ڕۆژ دەدات، ئەمەش کوورتەیەکە لەچاوپێکەوتنەکە:
لەبارەی پێکانی عوسمان دیمبیلیەوە چی دەڵێیت؟
ئەوەی بەسەر دیمبیلی هاتووە خەمباری کردوین، بەر لەوەی توشی پێکان بێت زۆر بەباشی مەشقەکانی ئەنجام دەدا، دڵنیاتان دەکەینەوە کە بە وریاییەوە ئاگاداری دەبین.
هۆکاری پێکانەکانی چییە؟
نازانم پێکانەکەی هەمان پێکانی ماسولکەیی پێشووە یان نا، بەڵام یەکەم جار نییە توشی پێکان دەبێت و چەند جارێک دووبارە بۆتەوە، ئێمە لەلایەن خۆمانەوە دەمانەوێت گرنگی زیاتری پێبدەین و زیاتر ئاگاداری دۆزی جەستەیی بین.
مێسی و سوارێز هاوسەنگی و خۆگونجاندنیان بۆ گەڕاوەتەوە، ئەمە کاری کێیە؟
مێسی و سوارێز ماوەیەکی زۆرە بەیەکەوە یاریی دەکەن، لەنێو یاریگادا کە هاوسەنگی بەدەست دەهێنن هەموو هەلێکیان بە گۆڵ کۆتایی دێت.
گرنگ بوو بەرامبەر دۆرتمۆند سەرکەوتن بۆ قۆناغی (١٦)ی چامپیۆنز لیگ مسۆگەر بکەن؟
بەڵێ، سات بەساتی یارییەکە لەکاتی خۆیدا ژیاین، ئامانجمان ئەوەبوو بەخێرایی سەرکەوتن مسۆگەر بکەین.
لەڕووی دەرونیەوە بوژانەوە؟
بێگومان، کەمێک لەڕووی دەرونیەوە بوژاینەوە، خۆشحاڵین کە توانیمان بە پلەی یەکەمی گروپە بەهێزەکەمان سەرکەوین، ئێمە پاڵێوراوی سەرەکی بووین و پێویست بوو ئەو ڕاستیە بسەلمێنین.
گریزمان وردە وردە خۆی دەگونجێنێت…
گریزمان لەنێو یاریگادا وزەیەکی زیاترمان پێدەدات، پێویستە لەوەش زیاترمان پێشکەش بکات و لەگەڵ مێسی وسوارێز باشتر خۆی بگونجێنێت، چونکە یاریزانێکی گەورەیە.
پێتوایە لە داهاتوودا دووانەی مێسی و گریزمان سەرکەوتو دەبن؟
ئەوان دوو یاریزانی ناوازەن، یاریزانە گەورەکان زۆر بەباشی لەیەکتری تێدەگەن، بۆ مێسی و گریزمان پێموایە کاتی زیاتریان پێویستە.
ئومتیتی گەڕاوەتەوە سەر ئاستە بەرزەکەی، پێتوایە گەڕاوەتەوە؟
بەڵێ، ئومتیتی یاریزانێکە لە ئاستی باڵادایە و خۆشحاڵین بەگەڕانەوەی، هیوادارین لەسەر هەمان ئاست بەردەوام بێت.
گریزمان بەرامبەر ئەتلەتیکۆ یاریی دەکات؟
گریزمان بۆ ڕووبەروبونەوەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئامادەیە، بەڵی بەشداری دەکات.
بەرشلۆنە لە قەیرانەکان دەرباز بووە؟
هەمیشە باس لەوە دەکەن گوایە ئێمە لە قەیرانداین و پاشان باس لە دەربازبوونمان دەکەن، ئەوە بابەتێکی زیندوو و بەردەوامە، بەڵام ئێمە ئامانجمان بردنەوەی سەرجەم ڕووبەڕوبونەوەکانە و هەست ناکەین لەو باردۆخانەدا بین، لە قورسترین کۆمەڵەی خولی یانە پاڵەوانەکان ململانێمان کرد، ماندوبووین و سەرکەوتین، ئەوەش بۆ ئێمە واتای سەرکەوتنی هەیە و دەریدەخات هەمیشە لەسەر ڕێگەی ڕاست بووین.
چاوپێکەوتن
مێسی خۆشترین و ناخۆشترین ساتەکانی ژیانی و باشترین گۆڵ و ڕاهێنەر ئاشکرا دەکات

خەڵک سپۆرت
لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندوی یانەی بەرشلۆنە لەچاوپێکەوتنێکدا وەڵامی چەندین پرسیاری گرنگ و پەیوەندیدار بە خودی خۆیەوە دەداتەوە و باشترین ڕاهێنەر لەژیانی وەرزشییدا دیاری دەکات.
لیۆی ئەفسانەی بارسا و ئەرجەنتین دیدارێک لەگەڵ ئێزگەی “ڕاک ١”ی کەتەلۆنی ئەنجام دەدات و بەم شێوەیە وەڵامی پرسیارە گرنگەکان دەداتەوە:
چۆن بووە باشترین؟
“هەموو وەرزێک هەوڵدەدەم تواناکانم بەرەوپێش ببەم، پێموابێت کارکردن لەگەڵ پیپ گواردیۆلا زۆر بەسود بوو، وەک یاریزانێک زۆر بەرەوپێش چووم”
خۆشترین ساتەکانی ژیانی
“ئەم پرسیارە قورسە، چونکە من لەژیانی وەرزشیمدا بەچەندین ساتی خۆشدا تێپەڕم کرد و چەندین قۆناغم تێپەڕاند، پێموابێت سەردەمی گواردیۆلا خۆشترین ساتەکانی ژیانم بوو”.
ناخۆشترین ساتەکانی ژیانی
ساڵی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٤ دووچاری پێکان بووم و ماوەی دوو تا سێ مانگ لەیاریکردن دابڕام، دوای ئەوە بۆ قۆناغی ڕیکەڤەری گەڕامەوە بۆ ئەرجەنتین، ئەوە ناخۆشترین ساتەکانی ژیانی وەرزشییم بوو”.
جوانترین گۆڵ
ئەو گۆڵەی لە ڕۆما بەرامبەر مانچستەر یونایتد بەلێدانی سەر تۆمارم کرد، بەهۆیەوە نازناوی چامپیۆنزلیگمان بەدەستهێنا”.
قورسترین هێڵی بەرگری تا ئێستا ڕووبەڕوی بووەتەوە
یەکێک بەتایبەتی؟ نازانم، ئێمە هەمیشە ڕووبەڕوی ڕکابەرە سەرسەختەکان بوینەتەوە، پێموابێت یانە ئینگلیزیەکان ڕووبەڕوبونەوەیان قورس بووە، ناوی یانەیەک بەتایبەت ناهێنم، چونکە ژمارەیان زۆر بووە”
بەهێزترین ڕکابەر تائێستا ڕووبەڕوی بۆتەوە
“هەڵبژاردەی ئیسپانیا، یارییەکی دۆستانەی ئەرجەنتین بوو لە ساڵی ٢٠١٠ بەرامبەر ئیسپانیا”
باشترین یاریی
“خولی یانە پاڵەوانەکان، قۆناغی چارەکی کۆتایی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید کە بەئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوەمان بەدەست هێنا، وەرزی ٢٠١٠/٢٠١١ بەرامبەر پێکهاتەکەی جوزێ مۆرینیۆ”
ئەو هاوڕێیەی لێی پەشیمانە
“هەمیشە پەیوەندی توندوتۆڵم لەگەڵ هاوڕێکانم هەبووە و لەو باوەڕەدا نیم لە هاوڕێیەتی هیچیان پەشیمان بم”
باشترین ڕاهێنەر
“بەڕای من گواردیۆلا لەهەمووان باشتر بوو، هەروەها لویس ئینریکی، زۆر نزیکن لەیەکەوە”.