ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

(خەڵك) وردەكاری كڕینی ئۆتۆمبیلی مۆدیل 2019 بۆ پەڕلەمانتاران ئاشكرا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان گڕێبەستی لەگەڵ كۆمپانیایەك كردووە بۆ زامنكردنی ئۆتۆمبێلی لاندگرۆزەری 2019″وەنەوشە” بۆ پەڕلەمانتاران و نزیكەی 60 پەڕلەمانتاریش ناوی خۆیان نوسیووە بۆ وەرگرتنی.

ڕزگار محەمەد، پەڕلەمانتاری گۆڕان لە پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئۆتۆمبێلەكان بەپێی پێكهاتە و تایبەتمەندیان”مواسەفات” نرخەكانیان دەگۆڕێت، بەڵام بەگشتی لە نێوان شەشت هەزار دۆلار و نیو تا 90 هەزار دۆلار و نیو”شەش دەفتەر و نیو و تا 9 دەفتەر و نیو” دایە.

وتیشی”چەند بۆچونێك لەسەر زامنكردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە بۆ پەڕلەمانتاران هەبوو، من كاتی خۆی وتم با وەری نەگرین و نەكرێت بە ماڵ بەسەرمانەوە، بەڵام دواتر پێشنیازێكی دیكە كرا، كە بە پارەی پەڕلەمانتاران خۆیان دەكڕدرێت و پەڕلەمان تەنها زامنی پارەكەی كردووە”.

لە خولی پێشووی پەڕلەمانی كوردستاندا هیچ ئۆتۆمبێلێك بۆ پەڕلەمانتاران نەكڕدرا، هەرچەندە سەرۆكایەتی خولی پێشوو ویستیان ئۆتۆمبێل زامن بكەن، بەڵام ناڕەزایەتی زۆری لێكەوتەوە، بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش لەو كاتەدا.

ڕزگار محەمەد، ڕونیكردەوە هەندێك لە پەڕلەمانتاران نایانەوێت یان”ناوێرن” باسی ئەو بابەتە بكەن، لەكاتێكدا بە كرداری ئۆتۆمبێل بۆ پەڕلەمانتاران زامن كراوە و پێویستی بە شاردنەوە نییە، چونكە هیچ بڕە پارەیەكی پەڕلەمانی پێنەدراوە.

موچە و ئیمتیازاتی پەڕلەمانتاران لە عیراق و هەرێمی كوردستان ناڕەزایەتی زۆری لێكەوتووەتەوە و تائێستاش چەندینجار خۆپیشاندانی لە دژ كراوە، چونكە زۆربەی خەڵك پێیانوایە موچەی پەڕلەمانتاران زۆرە.

هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان سەبارەت بە كڕینی ئۆتۆمبێل بۆ پەڕلەمانتاران ڕەتیكردەوە زانیاری هەبێت و بۆ (خەڵك) بێئاگایی خۆی دەربڕی و وتی”ئاگادار نیم لە ئیدارەی پەڕلەمان بپرسن باشترە”.

كڕین یان زامنكردنی ئەو ئۆتۆمبێلانە بۆ پەڕلەمانتاران لەكاتێكدایە، كە موچەی هەر پەڕلەمانتارێكی پەڕلەمانی كوردستان 8 ملیۆن و 200 هەزار دینارە و دوای چوار ساڵ بە 80%ی موچەوە خانەنشین دەكرێت و بەوەش هەر پەڕلەمانتارێك موچەكەی دەبێتە 6 ملیۆن و 560 هەزار دینار.

یەكێكی دیكە لە ئەندامانی ئەم خولەی پەڕلەمانی كوردستان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو بابەتە زۆر ئاساییە، چونكە بە موچەی خۆیان ئۆتۆمبێلیان بۆ كڕاوە و پێویستناكات ناڕەزایەتییان لە دژ بكرێت.

ئەو پەڕلەمانتارە كە ناوەكەی لای (خەڵك) پارێزراوە ڕەخنەی ئەوەی لە زۆربەی خەڵك هەبوو، كە تەنها ناوی پەڕلەمانتاران دەهێنن و باسی وەزیرەكان ناكەن، لەكاتێكدایە وەزیرەكان زۆرترین موچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتیان هەیە، وەك ئەو دەڵێت.

(خەڵك) بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر چەندجارێك پەیوەندی بە هیوا نەسرەدین، بەرپرسی ئیدارەی پەڕلەمانی كوردستانەوە كرد، بەڵام موبایلەكەی داخرابوو.

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەرز بووەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ شەممە، 8ی‌ ئابی 2020 بەرز بووەوە، بەشێوەیەك نرخی‌ نەوتی برێنت بە 44 دۆلار و 66 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 41 دۆلارو 56 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەحمەد حاجی ڕەشید: هیچ ڕێككەوتنێك لە نێوان هەرێم و بەغدا نەكراوە و پارەش نانێردرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
پەرلەمانتارێكی كورد ڕەتیدەكاتەوە كە تا ئێستا بەغدا و هەرێمی كوردستان ڕێككەوتبن و دەشڵێت: دەنگۆی ڕەوانەكردنی 300 ملیار دینار بۆ هەرێم دوورە لە ڕاستییەوە.

ئەحمەد حاجی ڕەشید ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی عیراق لە لێدوانێكی بۆ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا ڕایگەیاند “ئه‌وه‌ی من ئاگادار بم تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غداد نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ هیچ ڕێكه‌وتنێك، وه‌ هیچ ڕێكه‌وتنێك له‌سه‌ر پاره‌ نه‌كراوه‌ ئه‌وه‌ی كه‌هه‌رێمی كوردستان باسی لێوه‌كردووه‌ كه‌ گوایه‌ دوای جه‌ژن 300 ملیار دینار ده‌نێردرێت له‌ئه‌نجامی ڕِێكه‌وتنێكدا، به‌بڕوای من ته‌نها جۆرێكه‌ له‌ دڵخۆش كردنی خه‌ڵك وه‌ جۆرێكه‌ له‌ (بانگەشە) بۆ ئه‌و ئازارانه‌ی كه‌ هه‌یه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و چاوه‌ڕوانیانه‌ی كه‌ هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌رنا ئه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كیانه‌ی كه‌ ناردنی پاره‌ی لێوه‌ به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێت كه‌بریتییه‌ له‌یاسای بودجه‌ تائێستا یاسای بودجه‌مان نییه‌، وه‌ بریتییه‌ له‌یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی، له‌ یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی له‌مادده‌ی 27 بڕگه‌ی 5 دا باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ر پارێزگا و هه‌رێمه‌كان نه‌وت ڕاده‌ست نه‌كه‌ن ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پشكیان نابێت له‌ داهاتی عیراقدا ئه‌و داهاته‌ش ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی بودجه‌دا بێت چونكه‌ له‌مادده‌ی 14 له‌هه‌مان یاسا باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ناكرێت له‌گه‌نجینه‌ی ده‌وڵه‌ت هیچ پاره‌یه‌ك خه‌رج بكرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی دیاری بكرێت واته‌ لایه‌نی یاسادان بڕیار له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌دات. ئه‌وه‌ی كه‌ باس ده‌كرێت ته‌نها ده‌نگۆیه‌كه‌ وه‌ تائێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ هیچ ڕێكه‌وتنێك . بڕوام وایه‌ هه‌رێمی كوردستان بۆئه‌وه‌ی بتوانێت ڕۆژه‌كان به‌سه‌ر به‌رێت بۆ ئه‌وه‌ی جۆرێك له‌ ئومێد بدات به‌ چاوه‌ڕوانیه‌كانی هاوڵاتیان ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ ئه‌گه‌رنا تائێستا هیچ جۆره‌ ڕێكه‌وتنێك نه‌كراوه‌ ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم.”

وتیشی: “پێموایه‌ عیراق هه‌وڵی ماندوو كردنی هه‌رێم ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ته‌واوی مانا ته‌سلیم ببێت به‌و ئیراده‌یه‌یه‌ی كه‌ له‌ئێستادا حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی و ، كازمی ده‌یانه‌وێت چونكه‌ ئه‌و هه‌ڵه‌ كوشنده‌یه‌ی كه‌ سیاسیه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجامیاندا پشتگیری كازمی-یان كرد به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاغه‌زێكی نوسراو له‌نێوانیاندا هه‌بێت ڕاسته‌وخۆ له‌ڕێگه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌ وه‌ به‌پشتگیری هه‌موو هێزه‌ سیاسییه‌ كوردییه‌كان پشتگیریان له‌ دانانی موسته‌فا كازمی كرد كه‌ئه‌وه‌ خۆی بۆ خۆی هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده‌بوو، وه‌ ئێستا كازمی و حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌وڵی گه‌مه‌یه‌ك ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا بۆ ئه‌وه‌ی دوا هه‌ڵوێستی هه‌رێم یان دوابه‌رگری هه‌رێم كۆتایی پێبێت و ئاماده‌ بێت هه‌موو ئه‌و ئه‌جێندانه‌ی كه‌ عیراق ده‌یه‌وێت هه‌رێم جێبه‌جێیبكات له‌ ڕاده‌ستكردنی نه‌وت و ڕاده‌ستكردنی خاڵه‌ سنورییه‌كان له‌ جێبه‌جێكردنی هه‌موو بڕیارانه‌ی كه‌ له‌ناو یاسا كارپێكراوه‌كانی عیراقدا هه‌یه‌، بۆیه‌ به‌بڕوای من له‌ ئێستادا عیراقیش ده‌ستی ده‌ستی به‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.”

ئەحمەد حاجی ڕەشید ڕوونیشیكردەوە كە “هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ نییه‌ نه‌وت ڕاده‌ستی كۆمپانیای سۆمۆ بكات، بۆیه‌ حكومه‌تی عیراقیش ئاماده‌ نییه‌ هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك بنێرێت ئه‌وه‌ خاڵی جه‌وهه‌رییه‌. بابه‌تی خاڵه‌ گومرگیه‌كان ده‌سه‌ڵاتی هاوبه‌شه‌ له‌ ده‌ستووردا ، هه‌رێم ئاماده‌یه‌ ئه‌و هاوبه‌شه‌ به‌كار بهێنێت به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ خاڵه‌ گومرگیه‌كاندا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی یه‌كلابۆته‌وه‌ بۆ كۆمپانیا حیزبیه‌كان كه‌ له‌وێ كار ده‌كه‌ن ، بۆیه‌ هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یی تێدایه‌ كه‌ دیوانی چاودێری دارایی بێته‌ ئه‌وێ به‌ڵام دواجار ڕێك نه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی كه‌ بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه‌ بۆهه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت چه‌نده”‌.

لەو بڕوایەشدایە كە هەرێمی كوردستان “هەڵەیەكی كوشندە”ی كرد كاتێك بێ هیچ مەرجێك پشتیوانی بۆ مستەفا كازمی دەربڕی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

عیراق ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كەمدەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
وەزارەتی نەوتی عیراق بەڵێن دەدات كە 400 هەزار بەرمیل لە بەرهەمهێنانی نەوتی ڕۆژانە كەمبكاتەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ عەبدولعەزیز سەلمان وەزیری وزەی سعودیە ئەنجام دا و تێیدا باسیان لە بوژانەوەی بازاڕی نەوت و پابەندبوون بە ڕێككەوتنی ئۆپیك لەسەر دابەزاندنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت كرد.

وەزیری نەوتی عیراق جەختیكردەوە لەوەی لەسەرەتا ئەم مانگەوە تا كۆتایی مانگی ئەیلولی داهاتوو، 100% پابەند دەبێت بە ڕێككەوتنەكەی ئۆپیكەوە.

ئیحسان عەبدولجەبار ئەوەشی خستەڕوو كە عیراق لە ماوەی ئەم دوو مانگەدا ڕۆژانە 400 هەزار بەرمیل نەوت كەمدەكاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان