ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

فشارەكانی لابردنی عادل عەبدلمەهدی زۆرتربوون

خەڵك- بەشی هەواڵ

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر تەنها 10 ڕۆژ مۆڵەتی داوە بە سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ تەواوكردنی كابینەكەی و بەوەش بەهێزترین كاراكتەری جوڵێنەری شەقامی عیراقی سەرەتای كۆتایی كابینەكەی ئێستای ڕاگەیاند.

هەدار بارزانی، ئەندامی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەوانەی سەبارەت بە دەنگۆی لەسەركابردنی عەبدولمەهدی دوورە لە ڕاستییەوە.

وتیشی”لە پەڕلەماندا خەڵكانێك هەن دژایەتی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكەن، بەڵام ئاساییە هەر كەسێك پۆست و دەسەڵات وەربگرێت، دژایەتی دەكرێت”.

سەبارەت بەو زانیارییانەی دەوترێت چەند فڕاكسیۆنێك بەتایبەتی”نەسر و دەوڵەتی یاسا” كار بۆ لابردنی سەرۆك وەزیرانی عیراق و دانانی نوری مالكی بە سەرۆك وەزیران دەكەن، هەدار بارزانی ڕەتیدەكاتەوە و دەڵێت”ئێمە لە فڕاكسیۆنی پارتی پشتیوانی زۆری عادل عەبدولمەهدی دەكەین و ئەوانەیشی لەوبارەوە دەوترێن كە دەستلەكاركێشێتەوە و لادەبرێت، تەنها دەنگۆن”.

عەلی تەمیمی، پسپۆڕی یاسایی بە ئاژانسی بغداد الیوم-ی وتووە”بەپێی مادەی 76ی دەستووری عیراق بەڕوونی باسی تەواوكردنی كابینەی حكومەت دەكات لە ماوەی مانگێكدا و ئەگەر تەواو نەكرا، نایاساییە”.

لە ماوەی ڕابردوودا چەندجارێك دەنگۆی دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی بڵاوكرایەوە و پاشان ڕەتكرایەوە.

عێراق

خۆپیشاندانەكان، پڕۆژە یاسای بودجەی عیراق دوادەخات

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، پێویست هەرێم و پەیوەندییەكانی لەگەڵ بەغدا زۆر پتەو و بەهێز بكات.

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تا ئێستا نەچووەتە بواری ڕێككەوتنی یەكجاری و تا ئێستا كێشەكانی بودجە و موچە و نەوت بەردەوامیان هەیە، ئەمەش لەكاتێكدایە بەغدا سەرقاڵی ئامادەكارییەكانە بۆ كۆتاییهێنان بە پڕۆژە یاسای بودجە.

حەسەن ئاڵێی ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەبەرئەوەی دۆخی عێراق ئاڵۆز بووە بەتایبەت خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییە دۆخی عیراقی بەتەواوەتی تێكدا، ئێستاش عیراق لە هەوڵی ئەوەدایە چۆن خواستەكانی خۆپیشاندەران چارەسەر بكات.

سەبارەت بە پشكی كورد لە بودجەی عیراق ناوبراو ئاشكرایكرد، ئێمە لە چەند كۆبوونەوەیەك لەسەر خواستی خۆپیشاندانەكان كارمان كرد و ئەوەش هۆكار بووە بۆ دواكەوتنی پڕۆژەی بودجە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پەیوەندییەكانی هەرێم و بەغدا تا ئێستا بەردەوامە هەرچەندە لاوازییەكی پێوە دیارە، بەڵام هیوادارم هەرێم پەیوەندییەكانی بەهێز بكات، لەبەرئەوە باشترین چارەسەر ئەوەیە هەرێم بۆ مانەوەی خۆی و بەرژەوندییەكانی لەگەڵ بەغدا ڕێكبكەوێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

حەشدی شەعبی هەڵمەتێكی سەربازی لە شارۆچكەیەكی كوردنشین دەستپێكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

سادق حسێنی، سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە، حەشدی شەعبی هەڵمەتێكی سەربازی لە نزیك شارۆچكەی خانەقین دەستپێكردووە بۆ گرتن یان كوشتنی چەكدارانی داعش.

ناوبراو بە ماڵپەڕی” بغداد الیوم”ی وتووە”مەبەستی هەڵمەتەكە بۆ كۆتایهێنان بە چالاكی چەكدارانی داعشە لە سنورەكەدا”.

شارۆچكەی خانەقین 100 كیلۆمەتر لە باكوری ڕۆژهەڵاتی شاری بەعقوبەوە دورە و زۆربەی دانیشتوانەكەی كورد و شیعەمەزهەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وەزارەتی پەروەردەی عیراق هەزاران پلەی دامەزراندنی ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی پەروەردەی عیراق ڕایگەیاند، حەوت هەزار پلەی دامەزراندنیان هەیە و دەست بە وەرگرتنی فۆرم بۆ دامەزراندن دەكەنەوە.

وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو كەسانە وەك فەرمانبەر و مامۆستا لە پەروەردەی نەینەوا دەستبەكاردەبن و بۆ پڕكردنەوەی بەشێك لە میلاكاتی سنورەكەیە.

دامەزراندنی ئەو هەزاران هەلی كارە دوای ئەوەدێت كە لە سەرەتای ئەم مانگەدا عیراق خۆپیشاندانی گەورەی بەخۆوە بینی بۆ دامەزراندن و دابینكردنی خزمەتگوزاری و دژایەتیكردنی گەندەڵی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان