ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئێندیپێندنت: پۆلیسی میسر فریاگوزاری سەرەتایی بۆ مورسی دابیننەكردووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ چوار شەممە ڕۆژنامەی ئێندیپێندنت-ی بەریتانیایی لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، پۆلیسی میسر شكستیهێناوە لە دابینكردنی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ محەمەد مورسی دوای لەهۆشخۆچوونی.

بەپێی ڕاپۆرتەكە، پۆلیسی میسری كارئاسانیكردووە بۆ گیانلەدەستدانی محەمەد مورسی سەرۆكی پیشووی میسر بەهۆی جێهێشتنی لەسەر زەوی لە نێو قەفەزی تۆمەتباریدا لە دادگەدا بۆ ماوەی 20 خولەك دوای ئەوەی لە هۆشخۆی چووە و كەوتووەتە سەر زەوی.

هاوڕێكانی مورسی بە ڕۆژنامەكەیان ڕاگەیاندووە، پۆلیس فریاگوزاری خێرای پێویستی دابیننەكردووە دوای كەوتنی مورسی، هەرچەندە داوای فریاگوزاریش كراوە.

ئێوارەی ڕۆژی دوو شەممە مورسی لەكاتی قسەكردن لەكاتی دادگەییكردنیدا لەسەر دۆسێی دزەپێكردنی زانیارییەكاندا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دوایی كرد.

ئابوری

“ئەمریكا سزای ئابووری بەسەر توركیادا دەسەپێنێت”

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئاژانسێكی ئەمریكایی بڵاویكردووەتەوە، ئەگەری هەیە دوای گەیشتنی سیستمی بەرگری ئێس ٤٠٠ی ڕوسیایی بۆ توركیا، واشنتۆن سزای ئابووری بەسەر ئەنقەرەدا بسەپێنێت.

ئاژانسی (بلومبێرگ)ی ئەمریكایی لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، واشنتۆن تەنیا بەوە واز ناهێنێت، كە توركیا لە بەرنامەی دروستكردنی فڕۆكەی ئێف ٣٥ دووربخاتەوە، بەڵكو ئەگەری هەیە بەگوێرەی یاسایەكی ئەمریكی كە ناسراوە بە (كاتسا) ١٢ جۆر سزا بەسەر توركیادا بسەپێنێت.

ئەو ئاژانسە لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە، سزاكانی ئەمریكا خۆی لە قەدەغەكردنی مامەڵەكانی كڕین و فرۆشتنی خانووبەرە و سەپاندنی كۆتوبەند لەسەر وەبەرهێنانی سەنەداتی ئەمریكایی، كۆتوبەندكردنی گەیشتنی كۆمپانیا توركییەكان بەكەرتی دارایی ئەمریكا دەبینێتەوە.

ئاژانسی بلومبێرگ ئەوەشی خستووەتەڕوو، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا دەتوانێت داوا لە دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەكانی وەك سندوقی نەختی نێودەوڵەتی بكات، كە قەرز نەدەنە دامەزراوە توركییەكان، هەروەك ڕێگری لە بانكە ئەمریكاییەكان بكات قەرز نەدەنە بانكە توركییەكان، كە نرخەكەی لە ١٠ ملیۆن دۆلار زیاتر بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

خامنەیی هەڕەشە لە بەریتانیا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، هەڕەشەی وەڵامدانەوە لە بەریتانیا دەكات لەبەرانبەر دەستبەسەركردنی نەوتهەڵگرە ئێرانییەكە لە جەبەل تارق.

ئەمرۆِ سێ‌ شەممە، عەلی خامنەیی، ڕابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران، لە وتارێكیدا ڕایگەیاند، “بەریتانیای شەڕەنگێز ڕۆڵی چەتەكانی دەریا دەبینێت و كەشتییەكانمان دەدزێت و سیمایەكی یاسایی دەبەخشێتە دزییەكەی، بۆیە وڵاتەكەمان و ئەوانەی بڕوایان بە نیزامی ئێمە هەیە، ڕێگە نادەن ئەو كردەوە شەڕەنگێزە بەبێ‌ وەڵام تێبپەڕێت”.

بە وتەی خامنەیی، “گومانی تێدانییە، تاران بەردەوام دەبێت لەسەر سنورداركردنی بەڵێنەكانی سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی”.

لەم ماوەیەی دواییدا، دەریاوانی شاهانەی بەریتانیا، دەستی گرت بەسەر نەوتهەڵگرێكی ئێرانی، كە گومانی لێكردووە سزاكانی ئەوروپای پێشێلكردووە لەڕووی گواستنەوەی نەوت بۆ سوریا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران هۆشداری دەداتە هاریكارەكانی ئەمریكا

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری توند دەداتە ئەو وڵاتانەی هاوكاری ئەمریكا دەكەن.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە كەناڵی (BBC) ڕاگەیاند، ئەمریكا مێزی دانوستانی بەجێهێشت، ئێرانیش جارێكی دیكە ناچێتە دانوستانێكی نوێوە، ئەوان دەبێ بگەڕێنەوە بۆ دانوستان، ئێمە جارێكی دیكە دانوستان ناكەین.

سەبارەت بە بەشداری سەربازی هەریەك لە وڵاتانی سعودیە و ئیمارات و چەند وڵاتێكی دیكە دژ بە ئێران وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشكرایكرد، هەر وڵاتێك لە دژی ئێران پشتیوانی ئەمریكا بكات، ڕووبەڕووی كاردانەوەی توندی ئێران دەبێتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان