ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(بارسا و ڕیاڵ زه‌ره‌رمه‌ندن) نوێنه‌ری یوڤانتۆس له‌ فه‌ره‌نسایه‌ بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی بۆندی دی لیخت و پۆگبا !

خه‌ڵک سپۆرت

ئیداره‌ی یانه‌ی یوڤانتۆسی ئیتاڵی ده‌ستبه‌رداری خه‌ونه‌کانی نابێت و بۆ ئه‌ومه‌به‌سته‌ش نوێنه‌ریان ئاڕاسته‌ی فه‌ره‌نسا کردووه‌ بۆ یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی بۆندی دوو داواکراوی یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشلۆنه‌.

ڕۆژنامه‌ی “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی نزیک له‌ یانه‌ی یوڤانتۆس ئاشکرای کردووه‌، له‌ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوه‌وه‌ پاڤێل نیدڤیدی به‌ڕێوه‌به‌ری یانه‌ی یوڤانتۆس‌ گه‌یشتۆته‌ شاری مۆناکۆ له‌فه‌ره‌نسا و ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی چاوپێکه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ مینۆ ڕایۆلای لێپرسراوی کاروباری هه‌ردوو یاریزان پۆل پۆگبا و ماتیاس دی لیخت.

سه‌رچاوه‌که‌ ئه‌وه‌شی ده‌رخستووه‌، که‌ نوێنه‌رانی بیانکۆنێری پێکهاتو له‌ پاڤیڵ نیدڤید و فابیۆ پاراتیچی ده‌یانه‌وێت له‌کۆتا ساته‌کاندا پۆگبا له‌ خه‌ونی په‌یوه‌ندیکردن به‌ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید په‌شیمان بکه‌نه‌وه و بیگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ شاری تۆرینۆ‌، هه‌روه‌ها ماتیاس دی لیختی به‌رگریکاری هۆڵه‌ندی یانه‌ی ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام له‌ چنگی یانه‌کانی پاریس سانت جێرمان و به‌رشلۆنه‌ ده‌ربکه‌ن.

ڕایۆلا که‌ به‌ “ڕێوی گواستنه‌وه‌کان” ناوبانگی ده‌رکردووه‌ و لێپرسراوی کاروباری هه‌ردوو یاریزانه‌که‌یه‌، په‌یوه‌ندیه‌کی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ ئه‌ندریا ئانێلی و نیدڤیدی سه‌رۆک و به‌ڕێوه‌به‌ری یانه‌ ئیتاڵیه‌که‌دا هه‌یه‌، شاره‌زایان پێیان وایه‌ له‌م سه‌ردانه‌دا به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ ئیداره‌ی یوڤی توانای هه‌یه‌ گواستنه‌وه‌ی یه‌کێک له‌م دووانه‌ یه‌کلایی بکاته‌وه‌.

جیهانی

تورکیا بە تۆپی پێ دژایەتی کورد دەکات و لە ئەڵمانیا یاریزانێکی تورک دەرکرا !

خەڵک سپۆرت

یاریزانانی هەڵبژاردەی تورکیا لەگەڵ هەر ئەنجامێکی تۆمارکراودا پاڵپشتی خۆیان بۆ سوپای وڵاتەکەیان دەردەخەن سەبارەت بەو داگیرکارییەی چەند ڕۆژێکە بۆ کوردستانی ڕۆژئاوا دەستیان پێکردووە.

لەکۆتایی ڕووبەڕوبونەوەی نێوان هەڵبژاردەی فەرەنسا و تورکیا، یاریزانە تورکیەکان دووبارە لەبەردەم هاندەرانیاندا سڵاوی سەربازیان ئەنجامدا و ئەم تێکەڵکردنەی سیاسەت و وەرزشیش لەلایەن میدیاکانی ئەوروپاوە بە سەرسامیەوە تەماشا دەکرێت و تەنانەت هەندێک لە پێگە و ماڵپەڕ و ڕۆژنامەکان پێیان وایە یاریزانانی تورکیا هەڵە دەکەن و دژی ئەم جوڵەیە وەستاونەتەوە.

لەم بارەیەوە هاکان چالهانگلۆی یاریزانی یانەی ئەی سی میلان بە “فۆکس سپۆرت”ی ڕاگەیاندووە :”کاتێک بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەمان یاریی دەکەین سیاسەت وەلا دەنێین، ئێمە یاریی تۆپی پێ دەکەین و لەهەمان کاتدا لەسەدا سەد پاڵپشتی سوپای وەڵاتەکەمان دەکەین تەنانەت ئەگەر ئەو جوڵەیەشمان بەدڵی کەسانێکی تر نەبێت”.

لەلایەکی ترەوە ڕۆژنامەی “زە گاردیان” ئاشکرای کردووە، جەنک شاهینی تورکی لەچەند ڕۆژی ڕابردودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە پاڵپشتیەکی بەردەوامی سوپای وڵاتەکەیی لە داگیرکاری کوردستانی ڕۆژئاوا کردووە، بۆ ئەم مەبەستە چەندین پۆستی کردووە، بۆیە لەلایەن یانەی سانت پاولی ئەڵمانیەوە ئاگادارکراوەتەوە، بەڵام یاریزانەکە بەردەەوام بووە لەم کارە و بەوهۆیەوە یانە ئەڵمانیەکە بەفەرمی دەریانکردووە، ناوبراویش ناچارە لە گواستنەوەکانی زستانەدا پەیوەندی بە یانەی باشاک شەهیرەوە بکات لە وڵاتەکەی خۆی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ڕیاڵ مەدرید، “خامێس” دەکات بە قوربانی گواستنەوەی یاریزانێکی فەرەنسی !

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی ئامادەکاری بۆ گواستنەوەیەکی گەورە دەکات لە خولی ئینگلیزی و بەتایبەت لە یانەی چێڵسی-یەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست ماڵپەڕی “ئیل دیسمارک”ی ئیسپانی کەوتووە، نوێنەرانی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەکۆبونەوەیەکدا جەختیان لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بەتوانا بۆ پێگەی (ارتکاز) ناوەندی-بەرگری کردۆتەوە، زۆرینەشیان دەنگیان لەسەر گواستنەوەی نگۆلۆ کانتی ئەستێرەی فەرەنسی یانەی چێڵسی ئینگلیزی داوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، نرخی کانتی لەئێستادا بڕی ١٦٠ ملیۆن یورۆیە، ئەو بڕە زۆرەش لە یەک وادەی گواستنەوەدا بۆ ئیدارەی یانەی شاهانە دابین ناکرت، لێرەوە بەرپرسانی یانە زەبەلاحەکەی مەدرید بڕیاریانداوە داوای گواستنەوەی یاریزانەکە بەشێوەی ئاڵوگۆڕ لە ڕۆمان ئەبرامۆڤیچی خاوەنی یانەی چێڵسی بکەن، ئەو یاریزانەش کە ئامادەن پێشکەشی بکەن جەیمس ڕۆدریگێزی کۆڵۆمبیە کە لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزی بەدرێسی مێرەنگیەوە پێشکەش کردووە.

“ئیل دیسمارک”جەخت دەکاتەوە، لەم وەرزەدا زینەدین زێدان ناچاربووە پشت بەتواناکانی “خامێس” ببەستێت، بەڵام لە بیرۆکەی فرۆشتنی پەشیمان نەبۆتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

نایمار لەگەڵ چوار یاریزانی ڕیاڵ مەدرید خیانەتی لە بەرشلۆنە کردووە !

خەڵک سپۆرت

نایمار دا سیلڤای بەرازیلی لە گواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠١٩دا هەموو هەوڵێکی داوە پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بکات، بەڵام تەواوی هەوڵەکان بەهۆی شکستی گواستنەوەی دوو یاریزانی یانەی شاهانەوە ئەنجامی نەبووە.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی زانیاری نەبیستراو دەربارەی نایمار دا سیلڤای ئەستێرەی بەرازیلی یانەی پاریس سانت جێرمان و ئەگەرەکانی گواستنەوەی ڕووە و خولی ئیسپانیا ئاشکرا دەکات و نوسیویەتی: لە گواستنەوەکانی هاوینەی ڕابردودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووە کە نایمار لەگەڵ ئەستێرەکانی یانەی بەرشلۆنە لەسەر هێڵە و دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی کەتەلۆنیا، بەڵام ئەوەی پێی نەزانراوە پەیوەندی نهێنی نێوان یاریزانە ناودارەکە و ئیدارە و یاریزانانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بووە.

بەپێی سەرچاوەکە، لە کاتێکدا ئیدارەی بارسا سەرقاڵی گفتوگۆی ئەستێرەکەی سیلیساو بوون دووبارە بۆ یانەی بەرشلۆنە، بەڵام یاریزانەکە لەهەمان کاتدا پەیوەندی لەگەڵ فلۆرنتینۆ پێریزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید و چوار یاریزانی ئەو یانەیەدا هەبووە، ئەو یاریزانانەش بریتی بوون لە: سێرجیۆ ڕامۆس، لوکا مۆدریچ، کاسیمێرۆ و مارسێلۆ، بەڵێنی بەهەر چوار یاریزانەکەش داوە کە ئەگەر یانەی شاهانە هەوڵی بۆبدەن راستەوخۆ بە بۆندە پێشکەشکراوەکان قایل ببێت.

“مارکا” جەخت دەکاتەوە، پێرێز و هاوەڵانی هەوڵی زۆریانداوە باشترینی بەرازیل لە پاریس سانت جێرمانەوە بگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان، بەلام شکستهێنانیان لە فرۆشتنی گاریس بەیل و جەیمس ڕۆدریگێز کۆتایی بەسەرجەم چانسەکان هێناوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان