ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

چەند تاکتیکێک بۆ ئەوەی یەک چارەک پێش ئەوەی میوانەکان بگات ماڵەکەت بە جوانی پاک بکەیتەوە

خێزان

زۆرجار ڕوودەدات کە لەناکاو میوان دەڵین دێین بۆ ماڵتان و کاتێکی زۆرت لەبەردەستدا نیە بۆ پاکردنەوەی ماڵەکەت، ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکە بۆ ئەوەی یەک چارەک پێش ئەوەی میوانەکان بگات ماڵەکەت بە جوانی پاک بکەیتەوە:

 

ڕاڕەوی سەرەتا

ئەم شوێنە وێنای سەرەتایی دەدات و گرنگە ڕێکی بخەیت، باشترە پێڵاوەکانت لە شوێن و رەفەی داخراودا بێت نەک دیار و جیا و شتە زیادەکان لابدە و کۆی بکەرەوە.

 

دەستشۆر و تەوالێت

ئەم ناوچەیەش گرنگە پاک بێت چونکە میوان سەردانی دەکات، بۆی بتوانیت بە جوانی پاکی بکەیتەوە کەمێک ئاوی گەرم بەبدەرەوە با هەڵمەکەی بڵاوبێتەوە، دواتر کە سڕیت بە ئاسانی پاکدەبێتەوە و بۆنی ناخۆشیش نامێنێت.

گرنگە کە خاولی تازە و پاکی لێدابنێیت و فوڵچە کۆنەکان لابدەیت و شتە تایبەتەکانی خۆت وەک گوێزان و کرێم و هاوشێوەکانی بشاریتەوە.

 

چێشتخانە

لە پاککردنەوەی چێشتخانەدا زەویەکە و دەرگای ساردکەرەوە و کتری و قۆری پاک بکەرەوە چونکە زوو چاو دەچێتە سەریان.

 

ژوری دانیشتن

بەخێرایی شتە زایدەکان لابدە و گسکێکی کارەبایی لێبدە و دواتر شتە زیادەکان لە قەنەفەکە پاک بکەرەوە و ڕێکیان بخە.

 

میوان ناچێتە ژورەکانی دیکە، بەڵام گەر یەکێکیان سەری پێدا کرد دەتوانیت ئەمانە ڕەچاو بکەیت

– هیچکاتێک بۆ ناڕێکی ژورەکە داوای لێبوردن مەکە، چونکە هەندێکجار کە خۆت باسی نەکەیت ئەوان هەستی پێناکەن.

-جێگای نوستنەکە ڕێک بکە و جل و شتەکان بکەرە کەنتۆرەکەوە و پەنجەرەکە بکەرەوە.

ماڵداری

چەند تاکتیکێکی چێشت لێنان بۆ خانمان کە وادەکات دەستاوت زۆر خۆش ببێت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکی چێشت لێنانە بۆ خانمان کە وادەکات دەستاوت زۆر خۆش ببێت:

 

بۆئەوەی پیتزا بە جوانی و بە خێرایش سورببێتەوە، ٣٠ خولەک بەر لەوەی پیتزاکەی بکەیتە ناو فڕنەکە دابگیرسێنە با جوان گەرم ببێت.

-واباشترە کە خوێ دەکەیتە چێشتەوە، سەرەتا بیەکەیتە ئاوەکەوە کە دەکوڵێت نەک دواتر بیکەیت بەسەر چێشتەکەدا، چونکە بەوجۆرە باشتر تام دەگرێت.

-بۆ ئەوەی گۆشتی مریشک ئاودارتر بێت و باشتر تام بداتەوە، ئێسکەکەی لێمەکەرەوە و بەوەوە بیکوڵێنە، دەتوانیت باش کوڵانەکە ئێسکەکەی لێبکەیتەوە.

-سنگی مریشک بە بەراورد لەگەڵ ڕان و باڵدا زوتر سوردەبێتەوە، بۆیە کە مریشک دەکەیتە فڕنەوە بە دەمدا تێی بکە نەک بە پێچەوانەوە.

-بۆ سەرنانەوەی برنج تا هەڵمەکەی نەڕوات خاولی یان پەڕۆیەکی تایبەت بدە بەسەر برنجەکەدا، بەڵام عەلاگەی لایلۆن بەکار مەهێنە چونکە خراپە و کارلێک دەکات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند تاکتیکێکی کۆنی ماڵداری کە هەموو کات بۆ خانمان بەسوودە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکی کۆنی ماڵدارییە کە هەموو کات بۆ خانمان بەسوودە:

 

-بۆ پاککردنەوەی تەباخ سەرەتا کەمێک خوێی پێدابکە و ماوەیەک لێی بگەڕێ، دواتر بە پەڕۆ پاکی بکەرەوە

-دەتوانیت بە بنی ژێرپیاڵە چەقۆ تیژ بکەیتەوە

-دەتوانیت تەلی حاجت بەکاربهێنیت بۆ توێکڵکردنی گیزەر، چونکە تەنها توێکڵەکەی لێدەکاتەوە

-گەر هێلکە کەوتە سەرزەوی، خوێ بکە بەسەریدا و ٥ خولەک چاوەڕوان بکە، دواتر هەمووی دەبێت بە تۆز و ئاسان کۆدەکرێتەوە

-بۆ کردنەوەی  گریی گیربووی قەیتان، کەمێک بۆدرە بکە بەسەریدا

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٧ هۆکار کە وادەکات منداڵەکەت درۆ بکات، چۆن ڕێگری لێدەکەیت؟

خێزان

زۆرکات منداڵەکانمان درۆ دەکەن و دایک و باوک سەرسامی خۆیان دەردەبڕن کە چۆن منداڵەکەیان فێری درۆ بووە، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هۆکارە کە وادەکات منداڵەکەت لە ژیانی خۆیدا درۆ بکات:

 

-منداڵ هەڵسەنگاندنی هەیە بۆ دۆخەکە، دەزانێت کە ڕستەیەک سزای بەدواوەیە بۆیە درۆ هەڵدەبژێرێت، هەر بۆیە پێویستە دایک و باوکەکان سزایەکی وا دانەنێن بۆ منداڵ کە لێی بترسێت و ناچاربێت بۆ خۆلێلادانی درۆ بکات.

-هەندێکجار منداڵ لە خۆشەویستی بۆ دایک و باوکی درۆ دەکات بۆئەوەی بێهیوایان نەکات، هەر بۆیە نابێت کاردانەوەمان بۆ هەڵەکانیان بەجۆرێک بێت کە وابزانن ئێمەیان بێهیوا کردووە لە خۆیان.

 

-هەندێکجار منداڵ درۆ دەکات چونکە ڕوداوەکەی بیرنەماوە، بۆیە لەم جۆرە درۆیەش مەترسە و هەوڵبدە شتەکانی بۆ ڕونبکەیتەوە.

 

-هەندێکجار ئێمەم چاوەڕوانی یەک وەڵامی ڕاست لە منداڵەکە دەکەین، بۆنمونە دەڵێین خواردنکە خۆشە؟ لەو کاتەدا ناچارە یەک وەڵام بداتەوە، بەڵام دەتوانیت بڵێێت ئێستا حەزدەکەیت چ خواردنێک بخۆیت ئەزیزەکەم؟

 

-منداڵ خەیاڵێکی فراوانی هەیە و هەندێکجار سەرچاوەی درۆکانی لە خەیاڵەوەیە، بۆنمونە دەڵێت ئەمڕۆ توانیم بفڕم، ئەم درۆیانە ئاسایین و بە تێپەڕبونی کات نامێنن.

 

-کاتێک دایک و باوکەکان بۆخۆیان درۆ دەکەن منداڵ زۆر بە ئاسانی ئەوەیان لێوەردەگرێتەوە و هەستی پێدەکات، بۆیە زۆر گرنگە کە تۆ بۆخۆت درۆ نەکەیت تا منداڵەکەشت وا دەرنەچێت.

 

-درۆی منداڵ بە پێی تەمەنی دەگۆڕێت و شتی نوێ دێتە پێشەوە، گرنگە کە هەستی بەرپرسیاریەتی لای منداڵەکەت دروستبکەیت کە بۆخۆی کارە هەڵەکان نەکات و کاتێک هەڵەیەکی لێدەبینیت گفتوگۆی لەگەڵدا بکەیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان