ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ڕوحانی بۆ فەڕەنسا: كاتتان لەبەردەم ماوە بۆ ڕزگاركردنی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری ئێران ڕایدەگەیەنێت، لەسەر وڵاتانی ئەوروپا پێویست بوو هەڵوێستیان هەبێت و بەرامبەر گوشار و سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بوەستنەوە.

حەسەن ڕوحانی سەرۆك كۆماری ئێران لەمیانی كۆبوونەوەیەكیدا لەگەڵ باڵیۆزی نوێی فەڕەنسا لە وڵاتەكەی ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە كاتێكی كەم لەبەردەم وڵاتانی ئەوروپادا ماوەو شكستهێنانی ڕێككەوتنەكەش لە بەرژەوندی ناوچەكە و تەواوی جیهاندا نییە.

سەرۆك كۆماری ئێران ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا دۆخێكی هەستیارە و كات لەبەردەم فەڕەنسادا ماوە بۆ ڕزگاركردنی ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكە كار لەگەڵ ئەو وڵاتانەی تردا بكات كە واژوویان لەسەر ئەو ڕێككەوتنە كردووە.

حەسەن ڕوحانی روونیشكردەوە، لەسەر وڵاتانی ئەوروپا پێویست بوو هەڵوێستیان هەبێت و بەرامبەر گوشار و سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران بوەستنەوە.

جیهان

پەیوەنی بە تەنگژەكانی كەنداوەوە هەیە
ئەمریكا هێز بۆ سعودیە ڕەوانە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) ڕایدەگەیەنێت، مارك ئسبەر بریكاری وزیری بەرگری، ڕەزامەندی دەربڕیوە بۆ ڕەوانەكردنی هێزی ئەمریكایی بۆ سعودیە، ئەمەش لەكاتێكدایە كە تەنگژەكان لە ناوچەی كەنداودا زیاتردەبن.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی بەرگری ئەمریكاوە بڵاوكرایەوە”هەنگاوەكە بەرپەرچدانەوەیەكی ترە بەڕووی بەو هەڕەشە ڕاستەقینانەی لە ناوچەكەدا هاتوونەتەپێش”.

ئەم هەڵوێستەی ئەمریكا دوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەكان بوون كە باسیان لە ئامادەكارییەكانی واشنتن دەكرد بۆ ڕەوانەكردنی 500 سەرباز و فڕۆكەی جەنگی و ئامرازی بەرگلای ئاسمانی بۆ سعودیە.

ئاژاسنی (ئەسۆشێتد پرێس)، لە زاری سەرچاوەكان لە پنتاگۆن بڵاویكردبۆوە”بەشێك لە هێزەكان و سیستمەكانی بەرگری موشەكی (پاتریۆت) گەیەنراونەتە بنكەی میر سوڵتان لە شانشینی عەرەبی سعودیە”.

دوێنێ‌ هەینی، ڕیاز ڕەزامەندی دەربڕی تا پێشوازیی لە هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا بكات “بۆ پتەوكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئێران لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی كەشتییەكی تری بەریتانیا ڕونكردنەوە دەدات

خەڵك-بەشی هەواڵ
تەلەفیزیۆنی ئێران دەڵێت، نەوتهەڵگرێكی بەریتانی كە ئاڵای لیبریای هەڵگرتبوو، بەدەم ئاگاداركردنەوەكانی سوپای پاسدارانەوە هاتووە لەكاتی تێپەڕبوونی لە نۆكەندی هورمز، و ڕانەگیراوە.

سەرچاوەكان لەڕێی تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێرانەوە بڵاویان كردەوە”كەشتییە بەریتانیاییەكە دوای ئەوەی بەدەم ڕێنماییەكانی سوپای پاسدارانەوە هاتووە، وەك ڕەچاوكردنی ژینگە و یاساكانی دڵنیایی دەریاوانی، بەردەوام بووە لەسەر ڕێڕەوی خۆی و ڕانەگیراوە”.

پێشتر میدیاكانی ئێران لە زاری سەرچاوە ئاگادارەكانی هێزە چەكدارەكانی وڵاكەوە بڵاویان كردبووەوە كە سوپای پاسداران تەنیا دەستی بەسەر نەوتهەڵگری “ستینا ئیمپرۆ”ی بەریتانیدا گرتوو، ئەو ڕاپۆرتانەشیان ڕەتكردبۆوە كە باسیان لە دەستبەسەرداگرتنی دووەم نەوتهەڵگر كردبوو.

دوێنێ‌ هەینی دەزگای (ڕیڤینیتیف) بۆ چاودێری جوڵەی كەشتییەكان، لە ڕاپۆرتێكیدا ڕایگەیاندبوو، دووەم كەشتی نەوتهەڵگری بەریتانیا كە ئاڵای لیبیریای لەسەر هەڵكراوە لە باكوری نۆكەندی هورمز بەرەو كەناراوەكانی ئێران ئاراستەی گۆڕیوە و لەلایەن ئێرانەوە دەستیبەسەرداگیراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لەندەن: لە ئێرانی قبوڵ ناكەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت، دەستبەسەرداگرتنی دوو كەشتی نەوتهەڵگری وڵاتەكەی لەلایەن ئێرانەوە كارێكە جێگای قبوڵ كردن نییە.

جێریمی هانت وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند، زۆر نیگەرانین لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی دو كەشتی نەوتهەڵگری وڵاتەكەی لەلایەن ئێرانەوە لە گەرووی هورمزدا، وتیشی ئەو كارە مایەی قبوڵ كردن نییە.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشدا، پێویستە پارێزگاری لە ئازادی كەشتیوانی بكرێت و هەموو كەشتییەك مافی ئەوەی هەبێت بە ئارامی لە ئاوەكانی ناوچەكەدا هاتوچۆ بكات، (مەبەست لێی ئاوەكانی كەنداوە).

جێریمی هانت ئەوەشیخستەڕوو، یەكێك لە كەشتییەكان ئاڵای وڵاتەكەی لەسەر هەڵكراوە و كەشتیی دووەمیش ئاڵای لیبیریای لەسەر هەڵكراوە، وتیشی، بەمزووانە بەشداری كۆبوونەوەی لیژنەی حاڵەتە لەناكاوەكانی حكومەتی وڵاتەكەی دەكات بۆ دۆزینەوەی میكانیزمێك سەبارەت بە ئازاد كردنی هەردوو كەشتییەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان