ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەرسەلان بایز بۆ نێچیرڤان بارزانی: ناهەقیت كرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەرسەلان بایز ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە نووسینێكیدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە ڕەخنە لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی نوێی هەرێمی كوردستان دەگرێت و ڕایدەگەیەنێت، جیا لەحزبەكەی خۆی، قوربانی‌و ماندووبوونی هەموو لایەن‌و پێكهاتەكانی تری كوردستانی فەرامۆش كرد و هێمای بەهیچ كامێكیان نەدا. كە ئێمە و مانانێك هەرگیز چاوەڕوانی ئەو ئەنجامەمان نەدەكرد.

دەقی نووسینەكەی ئەرسەلان بایز:

بەڕێز سەرۆك..!

نا هەقیت كرد

هەموو كەس یان حزبێك بۆی هەیە هەرچی چاكەو دەسكەوت‌و سەركەوتنەكانە بۆ خۆی تۆمار بكات‌و بنووسێتەوە یان بگێڕێتەوە، كەس‌و حزب‌و لایەنەكانی تر نادیدەبگرێت‌و فەرامۆشیان بكات، بەڵام مێژوونووسێكی بێلایەن، سەرۆكی نەتەوە یان وڵاتێك هەموو لایەن‌و كەس‌و چاك‌و خراپەكان، سەركەوتن‌و شكستەكان وەكو خۆی بەدیدەكات‌و ناهەقی ناكات. دەیان شەقام‌و گۆڕەپان‌و پاركی گەورە گەورەی دنیا، بەناوی سەركردەی سیاسی‌و عەسكەری‌و ئەدیب‌و هونەرمەندە ناودارە هەمەڕەنگ‌و هەمەدەنگەكانە. بەڵام بەداخەوە بەپێچەوانەی ئەو نەریتە زانستییە، بەڕێز سەرۆكی نوێی هەرێمی كوردستان، جیا لەحزبەكەی خۆی، قوربانی‌و ماندووبوونی هەموو لایەن‌و پێكهاتەكانی تری كوردستانی فەرامۆش كردو هێمای بەهیچ كامێكیان نەدا. كە ئێمەومانانێك هەرگیز چاوەڕوانی ئەو ئەنجامەمان نەدەكرد.

بەڕێزت…! دەست بخەرەسەر ویژدانت… بەگۆڕی رەحمەتیی (باوكت) ئایا ئارامیی ئەو 15 ساڵەی رابردووی كوردستان، یەكڕیزیی‌و تەبایی لەبەرامبەر سیاسەتەكانی عیراق‌و دەوروبەر…ئارامی‌و ئاوەدانیی كوردستان… بەبێ هاوكاری‌و هەماهەنگی (ی.ن.ك)‌و دەستپێشخەریی راستەوخۆی (مام جەلال) دەبوو…؟؟ ئەی هەر برایانی پارتی، تەنانەت بەڕێزت نەبووی دەتانووت: (مام جەلال) چەند لەیەكێتی چووە… هێندەش لەپارتی… عیراقییەكانیش دەیانوت: (مام جەلال) لەهەموو عیراق چووە. ئەی كەواتە سەرۆك… بۆچی بێمروەتیت لەئاستی ئەو پیاوە گەورەیە كرد….؟ ئایا ئاڵۆزی‌و كێشەكانی ئەمڕۆی نێوان هەردوو حزب هیچ پەیوەندییەكی بە (مام جەلال)ەوە هەیە… ئایا ئەگەر (مام جەلال) لەژیاندا بمایە هەموو دەنگە سەوزەكان بۆ ئێوە نەدەچوو…؟؟ ئەی كەواتە ناهەقیی نییە (مام جەلال) بخرێتە نێو كێشەو ئاڵۆزییەكانی ئەمڕۆی كوردستان‌و… لەبەرنامەی كاری چوار ساڵەی ئایندەدا ستایشێكی نەكەی…؟

ناوهێنان یان نەهێنانی ئەو مرۆڤە گەورەیە، هیچ لەپلەو پایەی؛ زیادو كەمناكاتەوە… بەڵام بۆ خۆت گەورەیی بوو… وەفایەك بوو بۆ ئەو پیاوەی كە رێزو خۆشەویستیی تایبەتی بۆ ئێوە هەبوو ‌و لەدەیان كۆڕو كۆبوونەوەو دانیشتندا هەمیشە مەدح‌و سەنای دەكردی… من لەوە دەگەم كە بەشێكی هۆكاری ئەو فەرامۆش كردنە بۆ رازیكردنی بەشێك لەكادیرو لایەنگرانی حزبەكەتە… بەڵام لەبەرامبەر ئەوەشدا ستایشی (مام جەلال) بۆ ئێمە فێنكاییەكی دەروونی‌و… كردنەوەی بەشێكی تری دەرگا نیوە كراوەكەو راكێشانی سۆزی چەند سەد هەزار ئەندام‌و لایەنگرانی (ی.ن.ك) بوو، كە دەركەوت بەلای ئێوەوە هەر (بەناو) شەریكی پانزە ساڵەی پارتی بووە.

هەموو لایەك باش دەزانن (مام جەلال)ێك ئەگەر لەژیاندا بمایە… بە تەلفۆنێك… بە نامەیەك… دەستپێشخەرییەك، كێشە سەخت‌و ئاڵۆزەكانی ئێستای هەردوو حزبی چارەسەر دەكرد.
هەق بوو وەكو سەرۆكی نوێی هەموو حزب‌و لایەنەكانی كوردستان، دڵت گەورەتر بووایەو پێت لەهەندێ گلەیی‌و رەخنە بخشاندایە‌و لەوتاری دەستبەكاربوونەكەت ڕەنگی نەدایەوە. ئاخر هەقە سەرۆكی میللەت پزیشك‌و دەرماننووسی چارەسەری نەخۆشەكان بێت.

سەرۆك… بەهیوام بەشێك لەوتارەكەت راگوزەرانە بێت‌و بەرنامەی كاری چوار ساڵەت نەبێت…
بەڕێز سەرۆك… بێمروەتیت كرد… ناهەقیت كرد (پێش هەموو كەس دەرهەق بە خۆت) ئینجا دەربارەی (مام جەلال)… گلەیی بێ لێت.

کوردستان

سلێمانی.. هاووڵاتیان و شۆفێرانی شارباژێڕ ئاگاداردەكرێنەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سلێمانی، دانیشتووانی شارباژێڕ لە داخستنی پردی شاخەسوور ئاگاداردەكاتەوە.

ئەندازیار (كارمەند ڕەحیم)، سەرپەرشتیاری پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی پردی شاخەسوور لە شارباژێڕ ڕایدەگەیەنێت، بەڕێوبەرایەتی چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سلێمانی، شۆفێران و دانیشتووانی شارباژێڕ ئاگادار دەكاتەوە كە هەڵدەستێت بەنۆژەنكردنەوەی پردی شاخەسوور.

سەرپەرشتیاری پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی پردی شاخەسوور لە شارباژێڕ ڕاشیگەیاندووە، بۆ ئەو مەبەستەش لە ڕێكەوتی 20/10/2019 بۆ ماوەیەكی نادیار ڕێگاكە دادەخرێت بەڕووی شۆفێراندا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

نەتەوە یەكگرتووەكان: توركیا پابەندی ئاگربەست نەبووە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی ڕایدەگەیەنێت، توركیا پابەند نەبووە بە ڕێككەوتنی ئاگربەستەوە لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریا.

یانس لاركیە وتەبێژی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: سەرەڕای ڕێككەوتنی ئاگربەست، توركیا بەردەوامە لە هێرشەكانی بۆ سەر ناوچەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە و بەو هۆیەشەوە ڕۆژانە سەدان كەس لە خەڵكی ئەو ناوچانە ئاوارە دەبن.

یانس لاركیە وتیشی: بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستیانكەوتووە، توركیا پابەند نەبووە بە ڕێككەوتنی ئاگربەستەوە لە ناوچەكە.

هاوكات، ئەندرێ‌ ماهیسیچ، وتەبێژی كۆمسیۆنی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران، ڕایگەیاند:”تائێستاش زۆرێك لە ئاوارەكان لە ناوچەكانی باكووری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە لەترسی شەڕوپێكدادانەكان ناوچەكانیان بەجێدەهێڵن و ڕوو لە عیراق دەكەن”، داواشی لە هەموو لایەنەكان كرد، ئاسایش و سەلامەتی مەدەنییەكان زامن بكەن.

بە وتەی ئەو بەرپرسەی نەتەوە یەكگرتووەكان”نزیكەی 730 ئاوارە لە شەوی هەینیدا لە سنورەكانی سوریا- عیراق پەڕیونەتەوە، وێڕای نزیكەی 1600 ئاوارەی تری سوریا كە لەماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا گەیشتبوونە عیراق”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

مەكگۆرك: پیلانەكەی ئەردۆغان بەشێك لە خاكی عیراقیش دەگرێتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێردەی تایبەتی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایدەگەیەنێت، پیلانەكەی ئەردۆغان بەشێك لە خاكی عیراقیش دەگرێتەوە.

برێت مەكگۆرك نێردەی تایبەتی پێشووی سەرۆكی ئەمریكا بۆ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە جریوەیەكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ئاماژەی بەوە كردووە، پێویستە بە وردی لە ڕێككەوتنەكەی ئەمریكا و توركیا بكۆڵنەوە، چونكە ئەو ڕووبەرەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا دیاریكردووە بۆ پێكهێنانی ناوچەی ئارام بە پێی ڕێككەوتنەكە درێژ دەبێتەوە بۆ ڕووباری فورات و خاكی عیراق.

برێت مەكگۆرك ئەوەشی خستووەتەڕوو، تەواوی ئەو ناوچانەی باكووری سوریا كە شەڕی تێدایە كوردنشین و مەسیحی نشینن بۆیە بۆ دەستكەوتنی زانیاری دروست سەبارەت بە ڕێككەوتنەكە پێویستە گوێ لە وتەكانی ئەردۆغان بگیرێت و وتەكانی ترەمپ فەرامۆش بكرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان